عێراق جێگیرکردنی هێزە ئەمنیەکانی زیاترکردووە لەسەر سنووری نێوان پارێزگای نەینەوا و سوریا، عەقید ئەحمەد جبوری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هەینی (1 حوزەیران) رایگەیاند.
جبوری وتی هێزێك کە پێکهاتووه لە سەربازانی فیرقەی 15 و 9ی لیوای 37ی پیادە، لەگەڵ راوێژکارانی ئەمریکی، بەرپرسیارێتی پاراستنی سنووریان لەئەستۆگرتووە.
فیرقەی 15 یەکەکانی دابەشکردووە لە کەتیبەی تۆپخانە بەسەر چەندین پێگەی سنووریدا.
ههروهها پشتگیریدهكات له ئۆپەراسیۆنی چاودێری و هەواڵگریش بۆ درکپێکردن و بەرگرتن بە هەوڵەکانی دزەکردن.
ئهم زیادكردنی سهربازانه بەشێکە لە هەوڵی دەستپێشخەرانەی بەهێزکردنی سنوور دژی مەترسی دزەکردنی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە خاكی سوریاوە.
بەڕێوبەری لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا محەمەد ئیبراهیم وتی: "ئهو هێزە سەربازییانهی سنوورهكه دەپارێزن، پتهوتركراون لە بەری پارێزگای [نەینەوا]وه به هێزەکانی فیرقەی 15 و هێزە پاڵپشتیەکانی دیکە."
ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەوان تەواو ئامادەن بۆ دەستبەجێ رووبەڕووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستان."
وتی: "هێزەکانمان بهسەختی كاردەکەن بۆ بهتهواوی پاراستن و پتهوتركردنی ئهم سنوورانە و سنوورەكانی تری نزیكیشیان."
وتیشی پلانێکی چڕوپڕ کە داڕێژراوە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا، بەگەڕخراوە بۆ پاراستنی هێڵه سنوورییهكه.
پاراستنی سنوور ئەولەویەتی باڵایه
سەرەکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە 23 ئایار رایگەیاند كه هێزەکانی عێراق "سەرکەوتووبوون لە ئهمینكردنی بەری سوریای سنوورهكهدا".
وتی: "لەوێ داعش لەناوبراوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی فوراتی سەروو."
عەبادی وتی حکومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کاردەکات بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەکان.
وتیشی ئامانجی سەرەکیی حکومەت "پاراستنی سنووری عێراق و رێگرتنە لە داعش لە دزەکردن لەڕێی سنووری سوریاوە."
لە دوو مانگی رابردوودا، عێراق دەستیکرد بە زنجیرەیەك هەڵمەت بۆسەر پێگەکانی داعش لە سوریا و دەیان لە سەرکردە و ئەندامانی ئەو گروپەی کوشتووە.
هێزەکانی عێراق پێنج ئەندامی پلەباڵای داعشیان کوشتووە لەکاتیئۆپەراسیۆنە سنووربڕەکانی نێو سوریادا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق 11 ئایار رایگەیاند.