هه‌واڵه‌كانی عێراق

15 چەکدار لە ئەشکەوتێکدا کوژران لە رۆژئاوای ئەنبار

هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هاوپەیمانان 15 توندڕەویان کوشت لەناو ئەشکەوتێکدا له‌ عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار (20 ئەیلول) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت: "پانزە تیرۆرست کوژران درەنگانی چوارشەممە لە ئەشکەوتێکدا لە باکوری رۆژئاوای کانە فۆسفاته‌كانی عەکەشات، لە نزیك قائیم و سنووری سوریا."

وتیشی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەشکەوتەکەیان وێرانكرد پێشئەوەی هێزەکانی سوپا بەرەو ناوچەکە پێشڕەویبکەن کە دەستیان بەسەر پشتێنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنیه‌كانی تیرۆرستاندا گرت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500