خێڵەکیەکانی ئەنبار بەدرێژایی سنووری سوریا بڵاوبوونەتەوە بۆ پیشتیوانی لە هێزەکانی عێراق تا رێگربن لە ئەگەری هەر دزەکردنێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، چەکدارانی خێڵەکی و بەرپرسان بە دیارونایان وت.
هەنگاوەکە لە وەڵامی دۆخی ئەوبەری سنووری سوریادایه، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕێکی سەختەوە تێوەگلاون لەگەڵ چەکدارانی داعش لە ناوچەی هەجینی پارێزگای دێرەزوور.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەی توندڕەوان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی فورات بە 2,000 دەخەمڵێنێت.
چەکدارانی داعش "نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دوورن" لەنێو سوریادا، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەمید یەحیا رەسوڵ 1 تشرینی دووەم وتی.
بەمدواییانە داعش هەوڵیدا دهستبگرێتهوه بهسهر هەندێك ناوچەدا لەنێو سوریادا کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لێیسهندرابوونهوه. لەوەڵامدا، هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی چەکدارە خێڵەکیەکان بڵاوەپێکردنی هێز و چاودێرییان زیاترکردلە ناوچە سنورییهكه.
ئەو چەکدارە خێڵەکی و ئەندامانەی هێزە عێراقیەکان کە لەگەڵ دیارونا قسەیانکرد وتیان بهپەرۆشن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان و رازینابن بە دووبارەبوونەوەی داگیرکارییهكانی 2014ی گروپەکە لە عێراق.
خێڵەکیەکان ئامادەن بەرگری بكهن لە عێراق
فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی فوراتی باڵا، عەقید موسا حەماد سیند وتی: "خێڵەکیەکان چەکدارن و خێزانەکانیشیان پاڵپشتی هێزە ئەمنیەکانن."
بە دیارونای وت ئەوان "ئامادەن رێگربن لە تیرۆریستان".
وتی: "دەستبەجێ دوای کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات له سنوور، هەوڵەکانمان دەستپێکرد و بەرەو پێشەوە چووین بۆ پشتیوانیكردنی هێزەکانمان." جەختیشیکردەوە لەوەی هێزە خێڵەکی و ئەمنیەکان "هاوشانی یەك دەوەستن".
وتیشی: "چەکدارە خێڵەکیەکانمان هەمیشە وەك بەربەستێك وابوون بۆ رێگرتن لە تیرۆریستان و قوربانیی بەنرخمان داوە بۆ ئازادکردنی ناوچەکانمان. رێگە بە دوژمن نادەین سیناریۆی [2014] دووبارە بکاتەوە: کاتژمێرەکە بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە."
سیند وتی هەموو ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان ئامادەکاریی باشیان کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی دزەکردن و داگیرکاری، لەڕووی کارمەند و ئامێرەوە.
وتی: "بەمدواییانە فەرماندە ئەمنیەکان زنجیرەیەك کۆبوونەوەیان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە و خێڵەکیەکان کرد، بەتایبەتی لە قەزای قائیم،" کە لەسەر سنووری سوریایە.
وتیشی ئەم کۆبوونەوانە هەڵوێستی یەکگرتوی هێزە ئەمنیەکانیان نیشاندا لەگەڵ پشتگیریی بەهێزی جەماوەر بۆ هەوڵەکانی بنەبڕکردنی ناوچەکە لە هەر مەترسیەكی شانە نوستووهكان و پلانەکانی داعش.
'پەرۆشین بۆ بەرگریكردن لە هەر بستێك'
قائیمقامی قائیم، ئەحمەد دولێمی بە دیارونای وت: "هێزە خێڵەکیەکان بەدرێژایی سنوور لە ئامادەباشیی تەواودان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان."
وتی: "هەموان پەرۆشن بۆ بەرگریكردن له هەر بستێك لە خاکەکەمان، چەکدارانی خێڵەکی، پۆلیس، سوپا و پاسهوانانی سنوور هەمووان ئامادەن بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان گەر هەوڵی پەڕینەوە بدەن."
دولێمی وتی بڵاوەپێکردنی هێزەکان لەئێستادا و لەسەر سنوور ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی خێڵەکی لە فوراتی باڵا، حەشدی خۆرئاوا، کۆماندۆکانی ناوچەی خۆرئاوا و لیواکانی حەمزە (خێڵی ئەلبو مەحل) لە خۆدەگرێت.
وتیشی ئەم حەشدە خێڵەکیەی سەر سنووری سوریا لە قائیم یاوەریی دەکرێت بە گەیشتنی یەکە سەربازییەکان بۆ سەر سنوور.
دولێمی وتی: "لیوایەکی زرێپۆشی سوپا کە تانکی پێشکەوتووی ئەبرامز و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازیی پێیە، گەیشتووە. پاسەوانانی ئەمنی و خێڵەکی، هەردووکیان بە گەڕۆك و پیادەوە، بە شەو و رۆژ چاودێریی سنوور دەکەن بۆ هەر جوڵەیەکی گومانلێکراو."
وتی: "دەربارەی دۆخی قائیم، شارەکە ئەزمونی چالاکیی ئاسایی دەکات و ژیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە. بازاڕ و نوسینگەکان کراوەن و خەڵك پاڵپشتی هێزەکانە و متمانەدهكهن به تواناییان بۆ پاراستنی ئەمنیەت."
'بهردی بناغەی هەر هەوڵێکی ئەمنی'
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی وتی خێڵەکیەکانی عێراق بەردی بناغەی هەر هەوڵێكی ئەمنین.
بە دیارونای وت بەشدارییان لە پاراستنی سنووردا "پابەندێتی و بەرپرسیارێتییان پشتڕاستدەکاتەوە بۆ ئاسایشی نیشتیمان".
خەفاجی وتی: "هێزە خێڵەکیەکان یارمەتیانداوین شارەکانمان رزگاربکەین و بەدووی دوژمن بکەوین لە حەشارگەكان و بیابانهكهدا و ئەمڕۆ بەشدارین لە تێکشکاندنی هەر جوڵەیەکی تیرۆریستان بۆ هاتنە ناو وڵاتەکەمانهوه."
وتیشی: "بڵاوەپێکردنمان فراوانکردوە و چەندین ئامرازمان لەبەردەستە بۆ رێگرتن و چاودێریی" سنوور، کە بەرکاهێنانی تاسە و خەندەق، تەلی دڕکاوی، چاودێریی ئەلەکترۆنی و دركپێکەری گەرمی لهخۆدهگرێت.
هۆشداریی دا: "سنوور دەبێتە گۆڕستانی هەر تیرۆریستێك كه دزەبكاته ناوهوه."
خەفاجی وتی هاوکات، هێزی ئاسمانی سوپای عێراق هەزاران نامەی بەرداوەتەوە و داوای لە خەڵکی گوندەکانی سەر سنوور کردووە وریابن.
وتی خەڵکی ناوچەکە هۆشیارن بەرامبەر دۆخەکە و بهقوڵی نیشتمانپەروەرن و دانیشتوانی ناوچەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاتنەپێشەوە و پێشکەشکردنی هەر زانیارییەك هەیانبێت دەربارەی ئەو شانە تیرۆریستیانەی لە ناوچەکە کاردەکەن.
خەفاجی وتی: "پشتگیریی خەڵك بۆ هێزە ئەمنیەکان، بە دەستبەجێ زانیارییپێدان دەربارەی هەر جوڵەیەکی گومانلێکراو، وادەکات هێزەکانمان زیاتر بتوانن دوژمن تێکبشکێنن پێشئەوەی بگاتە ئامانجەکانی."
دهتوانن له دروشمهكانی ئهو هێزه پیرۆزانهی حهشد بڕوانن تا دڵنیابن؛ ههوڵ و قوربانیدانهكانیان مهكهن به هی لایهنانی تر.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت