هێزەکانی عێراق دووشەممە (21 ئەیلول) سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد دوای ئەوەی لە سنووری سوریاوە دزەیانکرد.
فەرماندەی خێڵەکی لە ئەنبار شێخ قەتەرری سەمەرمەد عوبهیدی بە دیارونای وت: "سوپای عێراق و هێزەکانی پاسەوانی سنوور سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد کە سنووریان بڕی لە سوریاوە بۆ نێو شارۆچکەی قائیم."
وتی لەنێو دەستگیرکراواندا فەرماندەیەکی باڵا هەبوو بەناوی ئەبو محەمەد عێراقی، کە سەرپەرشتی کۆکردنەوەی پشتیوانی دارایی دەکرد بۆ ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان.
وتی چەکدارەکان لە کەمینێکدا دەستگیرکران بە بەکارهێنانی زانیاری دابینکراو لەلایەن دهزگاكانی ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری نیشتمانییەوە.
عوبهیدی وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێكە لە هەوڵێكی بهرفراوانتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ بەرگرتن بە هەوڵەکانی دزەکردنی داعش لە سوریاوە و ئاماژەیکرد بەوەی لانیکەم مانگانه چوار هەوڵ شکستیان پێدەهێنرێت.
وتیشی ئەرکی پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا بەشێوەیەکی سەرەکی ئەرکی هێزەکانی عێراقە بەهۆی نائامادەیی هێزەکانی سوریاوه لە زۆر ناوچەی سنووری دراوسێی عێراق.
باشترکردنی ئاسایشی سنوور
عوبهیدی وتی نزیکەی 350 کیلۆمەتر لهو هێڵه سنوورییهی بیابانی ئەنبار جیادەکاتەوە لە بیابانهكهی پارێزگای حومس له سوریا، "پڕئاستەنگترین ناوچەیە بۆ پاراستن چونکە چەند ناوچەیەکی سوریا لەخۆدەگرێت کە هیچ ئاسایشێکیان نییە".
وتیشی: "باندەکانی داعش بۆشایی ئەمنی دەقۆزنەوە بۆ دزەکردنە نێو عێراق، بەڵام زۆرجار لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن کە بەشێوەیەکی چڕوپڕ چاودێری دهكهن له زیاتر له 800 کیلۆمەتر سنوور لەگەڵ سوریا و ئەردەن و سعودیە."
ههروهها وتی هێزە ئەمنیەکان لە بازگە دوورەدەستەکان لەسەر سنوور جێگیرکراون و زۆرجار دەوریە ئەنجامدەدەن.
وتی: "بەڵام سنوورهكه پێویستی بە پتەوی زیاترە بۆ پاراستنی ئهو بهرزی و نزمی و بۆشاییانهی سەختیی خاكهكهی دابینیاندهكات و دەرفەت دەدەنە تیرۆریستان بۆ دزەکردنە نێو [عێراق]، بەتایبەتی لەکاتی دۆخی کەشوهەوای خراپدا."
وتی هەروەها پێویستە کامێرای گەرمیبینی زیاتر، تەلی دڕکاوی و پەرژینی تەلی زیاتر دابینبکرێن.
عوبهیدی وتی وەزارەتی ناوخۆ پلاندادەنێت بۆ جێگیرکردنی 12,000 کارمەندی ئەمنی لە سنووری خۆرئاوا بۆ پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنیەکان لەوێ.
لەنێویاندا ئهو کارمەنده سهربازییانهی بەمدواییانە خراونەتەوە سەر کار کە پێشتر گرێبەستەکانیان کۆتایی پێهێنرا دوای ئەوەی شکستیان هێنابوو لە ئامادەبوون لە بازگەکانیان لەکاتی رووداوە ئەمنیەکانی دوای داگیرکردنی داعش لە ناوەندی 2014.
سەربازە گەڕاوەکان لەئێستادا راهێنانیان پێدەکرێت لە بنکەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و تاجی لە بەغدا تا ئامادەیی جەستەیی و شێڕكردنیان زیاتر بکرێت.