حکومەتی عێراق لە ئەیلولدا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و دادگاییکردنەکان لە دژی ئەو بەرپرسانەی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتی گەندەڵی بانگهێشتکرابوون.
سەرەکوەزیران مستەفا کازمی لە 30 ئاب پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای حکومی راگەیاند بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و تاوانە گەورەکان.
لیژنەکە، کە دەسەڵاتێکی زۆری پێدراوە، لەلایەن فەریق ئەحمەد تەها هاشمەوە سەرۆکایەتیدەکرێت، کە پێشتر بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بووە.
لیژنەکە پێکدێت لە نوێنەرانی ئاژانسەکانی ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و دەستەی دەستپاکیی دژ به گەندەڵی.
کازمی ئاژانسی دژە تیرۆریزمی راسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن دادوەر و دادگاکانەوە دەردەچن لە دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە کاری لیژنە نوێیەکەدا.
تا ئێستا فەرمانی دەستگیکردن بۆ لانیکەم پێنج کارمەندی ئێستا و پێشووی حکومەت دەرچووە. ئەو کارمەندانە پێکدێن لە بەرپرسانی نێو وەزارەتەکان و بەڕێوبەرانی ئاژانسەکانی حکومەت و کۆمپانیا و بانکەکان.
حکومەت بەڵێندەدات قه‌ڵاچۆی گەندەڵی بكات
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، سەباح عەکیلی، کە ئەندامی لیژنەی دەستپاکییە لە پەرلەمان، وتی کارمەندانی حکومەت لە "پلەی سێیەم"دا دێن لەنێو لیستی ئەو کەسایەتیانەدا كه بەشدارن لە گەندەڵیدا لە عێراق.
بە دیارونای وت هەرچەندە ئەو لێکۆڵینەوانەی بەرپرسە باڵاکان دەكه‌نه ئامانج هێشتا دەستیانپێنەکردووە، "ئەمە رێوشوێنێکی بێوێنەیە کە پێشتر بەم ئاستەی ئەمڕۆ دەیبینینن ئەنجامنەدراوە لەلایەن حکومەتەکانی پێشووترەوە".
وتی: "هیوادارین ئەو فەرمانانە بەردەوامبن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی کە دەردەکەوێت گەندەڵییان ئەنجامداوە" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوه‌ی دەسەڵاتی دادوەری وتەی کۆتایی دەبێت لەسەر دۆسیەکانیان.
عەکیلی وتی دادگایی‌کردنی گەندەڵان ویستی رای گشتییە کە حکومەتەکەی کازمی بەڵێنیداوە بیهێنێتە دی.
وتی: "پەرلەمانتارانی عێراق پشتیوانی لە هەر جووڵەیەک دەکەن کە بەم ئاڕاستەیەدا بێت، بەتایبەتی كه ژمارەی دۆسیەكانی گەندەڵی لە هەزاراندایە و له دیوانی چاودێری ئابوری و دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە و دادوەری تۆمارکراون."
عەکیلی وتی بەشێک لە دۆسیەکان "بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە تەواونەکراوی ماونەتەوە و ئەوانی دیکە بێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و هیچ ده‌ره‌نجامێک داخراون".
وتیشی: "هیوادارم هەنگاوی جددی بگیرێنە بەر و ئەوانەی لە دزی و تاڵانیكردنی سەروەت و سامانی گشتیدا تێوەگلاون زیندانیبکرێن" و داوای دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵیشی کرد.
وتی ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە خێراکردنی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکان.
لێکۆڵینەوەکان هێمنانە جێبەجێدەکرێن
یاساناس عەلی تەمیمی بە دیارونای وت لیژنەی لێکۆڵینەوەکە بە فەرمی ناوی ئەوانەی رانەگەیاندووە کە فەرمانی چوونەبەردەم دادگایان بۆ دەرچووە.
وتیشی هیچ بەرەوپێشچوونێک رانه‌گه‌یندراوه ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی لێکۆڵینەوەکان و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی لەمجۆرە دەبێت بە داخراوی بمێننەوە تا بڕیاری کۆتایی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەدرێت.
تەمیمی وتی بەشێوەیەکی گشتی، ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر پێکدێن لە قەدەغەکردنی گەشتکردن، دادگایی‌کردن و گرتنەبەری هەنگاوی زۆرەملێ لەدژی ئەو بەرپرسانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.
وتی بەدواداچوونی ئەو بەرپرسانەی پلەیان لە ئاستێکی باڵادا نییە خاڵی دەستپێکە لە ئامادەکاری بۆ بەدواداچوونی بەرپرسه باڵاتره‌كان، کە زیاتر بە "نەهەنگەکانی گەندەڵی" ناسراون.
وتیشی لیژنەکە تەنیا کار لە تاوانەکانی پەیوەندی بە دارایی و ئیداری ناکات، بەڵکو کاریش لەسەر ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە.
وتی ئەو تاوانانەش پێکدێن لە بوونی پەیوەندی بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تاوانەکانی پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست دژی خۆپێشاندەران.
تەمیمی وتی دەستپێشخەرییەکەی حکومەت پشتیوانیی رای گشتی بەدەستهێناوە.
هەروەها مەرجەعی ئایینی لە نەجەف پێشوازیی لێکردووە و داوای لە حکومەت كردووه لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دەستپێبکات و "بەردەوامبێت و بەهێواشی و ئیرادەوە ئەو رێگەیە ببڕێت کە بۆ جێبەجێکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی و سەپاندنی سەرەوەریی دەوڵەت گرتووێتیه‌بەر".
یارمەتیدانی عێراق بۆ بونیادنانەوەی متمانەی نێودەوڵەتی
ئابوریناس سەڵاح هەمماش بە دیارونای وت دەستپێشخەرییەکە یارمەتی عێراق دەدات متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت و پشتیوانی‌یان لە بوارەکانی بونیادنان و گەشەپێدان و وەبەرهێناندا بەدەستبهێنێت.
وتی ئەمە گرنگە لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانیی دەربڕیوە له‌وه‌ی هاوکارییە داراییەکان و قەرزەکان کە بە عێراقیان بەخشیوە بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانه‌كه‌ی و گه‌شه‌پێدانی ئابوریەکەی، رەنگە بکەوێتە دەستی گەندەڵانەوە.
ئەو نیگەرانیانە لە کۆنفرانسی بەخشەرانی ساڵی 2018 لە كوێت ئاماژەیان پێکرا.
هەمماش وتی دەستپێشخەرییەکەی حکومەت بۆ دادگایی‌کردن و سزادانی گەندەڵکاران پەیامێکی دڵنیاکەرەوە بۆ وڵاتانی بەخشەر و وەبەرهێنەران دەنێرێت کە هەوڵێکی جددی و مەیدانی هەیە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق.
وتی گەندەڵی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و بووە بە مەترسییەک بۆسه‌ر ئایینده و بەهێزیی دەوڵەت و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە چارەسەرکردن و زاڵبوون بەسەریدا کارێکی ئاسان نابێت.
وتی ئەمە ئاڵەنگارییه‌كی گەورە و تاقیکردنەوەیەکە لەبەردەم حکومەتدا، بەڵام حکومەت هەوڵێکی جددی دەستپێکردووە کە بێگومان هاوکاری و وزەی رای گشتیی پێویستە بۆئەوەی بەردەوام و سەرکەوتووبێت.
حكومه‌ت ده‌بێت به‌تووندی هێرش بكاته‌سه‌ر سه‌ركوتكاران و گه‌نده‌ڵه‌كان تا بتوانین دووباره گه‌شه‌بكه‌ین و به كاروانی دونیا بگه‌ینه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
هیوادارین هه‌وڵه شایسته‌كان دژ به گه‌نده‌ڵی سه‌ركه‌وتوو‌بن. سه‌ركه‌وتنێكی وا كۆمه‌كمان ده‌كات به‌رده‌وامبین له بونیادنان و هێنانه‌دیی هیواكان. له‌م حاڵه‌ته‌دا، برینه‌كانی برینداران ساڕێژده‌بن و فرمێسكی خۆشی ده‌ڕژێت. خه‌م خۆشیی دایكانی خواردووه. مه‌رگ چاوه‌ڕێی ئه‌وانه ده‌كات پاره‌یان نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی خۆیان. راگه‌یاندنی ئه‌وه كه‌شێكی ئه‌رێنی دێنێته ئاراوه. بۆ هێنانه‌دیی ئه‌وه، پێویستمان به وتنه‌وه‌ی وانه هه‌یه له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا و هه‌ر ته‌نها ناردنی نامه به‌س نییه. كارمه‌ندان مێشكیان شۆردراوه‌ته‌وه له‌وكاته‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له كۆلێژی مافه‌وه گۆڕاوه به كۆلێژی یاسا (پێش 2003.) ئه‌مه رێچكه‌یه‌ك بوو به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و فه‌شه‌لهێنان له ددانپێدانانی، نه‌ك به‌خشینی، مافه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌دان مه‌یسه‌ر نابێت، كارمه‌ندان په‌ناده‌به‌نه به‌ر فریودان و سنوورداركردنی ددانپێدانان به‌وه‌دا و پاره پێنه‌دانیان. سه‌ركوه‌زیران پێویسته خۆی لابدات له سنوورداركردنی موچه‌كان، كه خۆیان له‌خۆیاندا له ئاستی پله‌كاندا نین. نابێت ئه‌وه پێشنیاربكات بۆ په‌رله‌مان چونكه ئه‌وان پشتگیریكارانی یاسان بۆ رێگری له گه‌نده‌ڵی. ده‌ركه‌وتنی ده‌نگی دڵسۆز له په‌رله‌ماندا گرنگ نییه، چونكه ئه‌مه وێنه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان جوانده‌كات و له‌وه ده‌چێت كه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پێبێت. ئه‌مه ته‌نها میدیایه‌كی فریوده‌ره و هیچی تر.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
هیوادارم به زووترین كات بتوانن سه‌ركرده‌ی ئه‌و باندانه ده‌ستگیربكه‌ن كه دژ به حكومه‌تی نیشتمانی كارده‌كه‌ن، كه نوێنه‌ری خه‌ڵكه. ئه‌وانه دزی و كوشتار ئه‌نجامده‌ده‌ن و لایانداوه و گه‌نده‌ڵی كاریتێكردوون.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت