زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی روسیا بۆسەر پارێزگای ئیدلیب له سوریا بووهتە هۆی ئاوارەکردنی دەیان خێزان کە پێشتر لە کەمپی ئاوارەکانەوە گەڕابوونەوە ماڵەکانیان، ئەندامێکی کڵاو سپییەکان وتی.
ئەندامی کڵاو سپییەکان، خالید خهتیب وتی زۆربەیان بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ شارۆچکەکانیان دابوو لە ترسی جهنجاڵیی کەمپەکان کە دەبێتە هۆی مەترسی لە دۆخێکی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا (كۆڤید-19).
بە دیارونای وت ئەم ترسانە پێدەچێت دەرکەوتبنەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکان و دواتریش رۆیشتنی مەدەنییەکان بۆ کهمپەکان و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
خهتیب وتی: "ژمارەی تووشبوان و مردن بە کۆرۆنا لەنێو مەدەنییەکاندا لە ئیدلیب بەمدواییانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە."
وتیشی شەپۆلی سهرهتای ئاوارەبوون بەهۆی هەڵمەتێکی پێشووتری هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریاوە روویدا، کە بووە هۆی دروستبوونی دەیان کەمپی ئاوارەی فەرمی و نافەرمی.
ئەو کەمپانە لەئێستادا زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس لەخۆدەگرن، کە لەژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.
بەگوێرەی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، رێژەیەکی کەم ئاو و شوێنی دەستشووشتن لەناو کەمپەکاندا هەیە. ههروهها رێوشوێنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی وەک لێکدووریی جەستەیی، دەستشووشتن و جیاکردنەوە ئاڵەنگاری دروستدهكهن بۆ دانیشتوانی کەمپەکان.
'بەرزبوونەوەیهكی بەرچاو' لە حاڵەتهكانی تووشبووندا
رێکخراوەکە هەفتەی رابردوو رایگەیاند كه باکوری خۆرئاوای سوریا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبووندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخۆوە بینیوە، بە رێژەی 10 جار زیاتر لە مانگی رابردوو حاڵەت تۆمارکراون.
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور له 22 ئەیلول رایگەیاند کە 640 کەس لەو كهسانهی پشکنینیان بۆ كراوه له ناوچهكه پۆزەتیڤ دەرچووە، نزیکەی لەسەدا 30 تووشبووەکان کارمەندی تەندروستین.
راشیگەیاند كه تەنیا لە 14 ئەیلول، 80 حاڵەتی نوێ تۆمارکران، بەرزترین رێژە لە یەک رۆژدا لەو کاتەوەی یەکەمین حاڵەت لە دەستپێکی تەموزتدا تۆمارکرا.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه پشکنینەکان لهوكاتهوه به سنوورداری ماونهتهوه، کە ئەمەش گومان دەخاتە سەر رێژەی راستەقینەی گواستنەوە و ژمارەی راستەقینەی تووشبوان.
خهتیب وتی چەندین رێکخراوی پزیشكی و مرۆیی هەوڵدەدەن رێگریبکەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کەمپەکاندا بە رشاندنی چەند ناوچەیەکی دیاریکراو بە دەرمانی دژە ڤایرۆس و ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری.
چەند تیمێکی نوێیان راهێناوە و پێکهێناوە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
مانگی رابردوو، کڵاو سپییەکان و ئەو رێکخراوە مرۆیی و پزیشکییانەی لە ئیدلیب چالاکن هۆشداریاندا کە کارەساتە مرۆییەکەی ئیدلیب رێگری لێناکرێت ئەگەر هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوامبن.