لیشمانیا لە نێو دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکانی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و باکوری ناوچە گوندنشینەکانی حەلەبدا بڵاوبۆتهوه، ئەو شوێنانەی تیمەکانی کڵاو سپییەکان کاریانکردووە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی، ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا وتی.
هۆكاری نەخۆشییەكه مشەخۆری لیشمانیایه كه بەهۆی گازگرتنی مێشوولەوە بڵاودهبێتەوە و له ههندێك حاڵهتهدا كوشندهیه ئەگەر چارەسەرنەکرێت
بەگوێرەی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، لیشمانیا دووەمین نەخۆشیی مشەخۆرییە دوای مەلاریا کە ببێتە هۆی مردن.
ئەندامێکی کڵاو سپییەکان، خالید خهتیب وتی تیمەکانی کڵاو سپییەکان کاریان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی لیشمانیا کردووە بە دیاریکردن و چارەسەرکردنی کەیسە تووشبووەکان و ئەو بارودۆخانەی دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
خهتیب بە دیارونای وت ئەوەی جێی باسە لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر گەورەساڵان تووشی نەخۆشییەكه بوون.
وتی بڵاوبوونەوە خێراکەی لەمساڵدا لەکاتێکدایە كه ژمارەی ئهو كهسانهی پهنایان بردووه بۆ کەمپەکانی ئاواره زیادیكردووه دوای شەپۆلێكی تووندوتیژی ئهمدواییه له باکوری خۆرئاوای سوریا.
وتی شەپۆلە نوێکەی ئاوارەبوون بووەتە هۆی دروستکردنی دەیان کەمپی نافەرمی کە هیچ بنەمایەکی تەندروستی بۆ ئاوی زێراب و فڕێدانی زبڵ و خاشاک نییە و ئاماژەی دا بەوەش کە ئەو دۆخانە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
خهتیب وتی سەرباری چارەسەرکردنی تووشبووەکانی لیشمانیا، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەو شوێنانەی کەمپەکان دەڕشێنن کە نەخۆشییەکەی لێ بڵاوبۆتەوە.
هەروەها جەختیش دهكهنهوه لەسهر پێویستیی بوونی بنەما تەندروستییەکانی وەک سیستمی ئاوەڕۆ و جیاکردنەوەی ئاوی زێراب و ئاوی خواردنەوە.
خهتیب وتی ههروهها ئەو رێکارانەی کڵاو سپییەکان و رێکخراوەکانی دیکە لە کەمپهكانی ئاوارەکاندا جێبەجێیان دهكهن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) یارمەتیدەرن لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی تر.
وتیشی هەڵمەتەکانی خاوێنکردنەوە، لابردنی بهردهوامی زبڵ و رشاندن بە ماددەی دژە ڤایرۆس، لەگەڵ پەیڕەوکردنی رێوشوێنی لێکدووریی کۆمەڵایەتی، هەموو ئەمانە کەمپەکە بە سەلامەتی دەهێڵنەوە و رێگریدهكهن لە تووشبوون.