هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئیدلیب هۆشداریی کارەساتێكی مرۆیی به‌دوادادێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوکەڵی هێرشێکی ئاسمانی روسیا لە ئاسمانی باشوری ئیدلیبدا راوه‌ستاوه‌، کە دوورنییە لەو خێمانەی شوێنی ئاوارە سورییەکانە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

دوکەڵی هێرشێکی ئاسمانی روسیا لە ئاسمانی باشوری ئیدلیبدا راوه‌ستاوه‌، کە دوورنییە لەو خێمانەی شوێنی ئاوارە سورییەکانە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا سێشەممە (18 ئاب) لە چەند بەشێکی باشور و باکوری خۆرئاوای ئیدلیبیان دا و وایانکرد ئەو رێکخراوە تەندروستی و فریاگوزارییانەی لە ناوچەکە کاردەکەن هۆشداری بدەن لە کارەساتێکی مرۆیی چاوەڕوانکراو.

ناوچە بەئامانجکراوەکان دانیشتوانیان زۆرە، چونکە سەدان هەزار خەڵکی ئاوارە لە ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەوە لەوێ پەنایانگرتووە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی، بە دیارونای وت کڵاوسپیەکان و رێکخراوە فریاگوزارییەکانی دیکە کە لە ئیدلیب کاردەکەن هۆشدارییان داوە لەوەی بێگومان کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلیب و دەوروبەری دروستدەبێت گەر هێرشە ئاسمانیەکان بەردەوامبن.

وتی جیا لە گیانلەدەستدانی چەندین مەدەنی، بۆمبارانەکە دەکرێت ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بۆ ئەو ناوچانە، بە ئاکامی کارەساتبارەوە.

دوای چەند هێرشێکی ئاسمانیی روسیا، دوکەڵ لە باشوری ئیدلیب بەرزدەبێتەوە. [خاوەنی وێنە: ئیدلیب پڵەس]

دوای چەند هێرشێکی ئاسمانیی روسیا، دوکەڵ لە باشوری ئیدلیب بەرزدەبێتەوە. [خاوەنی وێنە: ئیدلیب پڵەس]

وتی هێندە ناوچە نەماوە بۆی بڕۆن کە بە "ئه‌مین" دابنرێت و ئاماژەیکرد بەوەی هێرشە ئاسمانیەکان لەکاتێکدان پەتایەکی جددی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19) لە کەمپەکانی باکوری سوریا بڵاوبۆتەوە.

ئیدلیبی وتی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا زیاد لە 10 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆسەر شارۆچکەکانی شەیخ بەحر و حەربوش لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب و ناوچە دارستانەکانی دەوروبەری، جیا لە شارۆچکەی کوکنایا و دەوروبەری.

وتی هەموو ئەم ناوچانە ناسراون بەوەی جەنجاڵن بە ئاوارەکان و وتیشی هێزەکانی رژێمیش تۆپبارانیان دەستپێکردۆتەوە.

هه‌روه‌ها وتی تۆپبارانی رژێمی سوریا شارۆچکەکانی بارە و کەفر عەویدیان لە باشوری ئیدلیب کردە ئامانج و هەواڵ لە چەند قوربانیەکی مەدەنی دراوە.

شەڕی تووند لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنیشدا دروستبوو، لەنێویاندا هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شام، لە ناوچەی مەعەرەت نوعمان و گوندی دادیخ، لە باشوری سەراقیب.

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە سێشەممە سێ درۆنی چاودێریی روسیایان خستۆتە خوارەوە.

ئەفسەرێکی روسیا لە دێرەزوور کوژرا

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ هاوکات، سێشەممە لە خۆرهەڵاتی سوریا، لیوایەکی روسی کوژرا و دوو سەرباز برینداربوون کاتێك بۆمبێکی دەستکرد نزیك بە کاروانێکی روسی تەقییەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند كه‌ بۆمبەکە لەکاتێکدا تەقییەوە کاروانەکە لە کارێکی مرۆیی نزیك بە شاری دێرەزوور دەگەڕایەوە.

بەیاننامەکە، کە لە دەزگا هەواڵییەکانی ئینتەرفاکس، ریا نۆڤۆستی و تاسس بڵاوکرایەوە، رایگەیاند كه‌ سێ سەرباز لە تەقینەوەکەدا برینداربوون و "راوێژکارێکی باڵای سەربازی بە پلەی لیوا" لەکاتی گواستنەوەیدا گیانی لەدەستدا.

هیچ وردەکارییەکی دیکە نەدرا.

هەزاران سەربازی روسیا له‌ سه‌رانسه‌ری سوریا جێگیرکراوان بۆ پشتیوانیکردن لە رژێم.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500