هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

تووڕەیی دانیشتوانی دێرە زوور له‌ مەراسیمە به‌سیاسیكراوه‌کان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان لە شاری مەیادین رێگەیەکی سەرەکی دەگرن وەک ئامادەکاری بۆ مەراسیمێکی ئایینی. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقییە]

چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان لە شاری مەیادین رێگەیەکی سەرەکی دەگرن وەک ئامادەکاری بۆ مەراسیمێکی ئایینی. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقییە]

دانیشتوانی پارێزگای دێرە زوور له‌ سوریا ئامادەیی چڕی میلیشیاکانی سەربە ئێران بە تێکدەر و وروژێنه‌ر دادەنێن لەکاتێکدا چەکداران مەراسیمێکی ئایینی به‌سیاسیكراو بۆ یادکردنەوەی مانگی موحەڕەم رێکدەخەن، چالاکوانێک وتی.

چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت چەکداران لە ناوەندی چەند شارێکی پارێزگاکەی خۆرهەڵات رێگاکانیان گرتووە بۆ رێکخستنی مەراسیمەکان کە پێدەچێت بۆ پڕوپاگەندە و هاندانی لایەنگریی ئێران بێت.

وتی ئەمەش دەماری تووڕەیی دانیشتوانی ناوچەکەی جووڵاندووە چونكه‌ ئه‌وانه‌ وه‌ك راگه‌یاندنی گشتیی په‌یڕه‌وه‌كانی ویلایەتی فەقیە (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن، کە بانگەشەی لایه‌نگری بۆ سەرکردەی باڵای ئێران عەلی خامەنەیی دەکات.

مەراسیمەکان لەمیانه‌ی ئەو راپۆرتانەدا هاتنە ئاراوە کە باس لەوە دەکەن سوپای پاسدارانی ئێران نفوزی خۆی لە دێره‌ زوور فراواندەکات بە کۆنتڕۆڵکردنی مزگەوتەکانی شارەکە.

چەکدارانی سەربە سوپای پاسداران ئامادەکاریدەکەن بۆ مەراسیمێکی ئایینی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. [خاوەنی وێنە: زەینەبیون]

چەکدارانی سەربە سوپای پاسداران ئامادەکاریدەکەن بۆ مەراسیمێکی ئایینی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. [خاوەنی وێنە: زەینەبیون]

عەبد وتی مەراسیمەکان لەلایەن میلیشیاکانی سەربە ئێرانه‌وه‌ رێکخرابوون، لەنێویاندا حیزبوڵای لوبنان و کەتایب حیزبوڵای عێراقی.

وتی یەکێک لە گەورەترین مەراسیمەکان لەلایەن ملیشیای زەینه‌بیونه‌وه‌ رێكخرابوو (کە لە هاونیشتمانیانی پاکستانی پێکهاتووه‌) لە شارۆچکەی ئەلبو کەمال لەسەر سنووری عێراق-سوریا.

وتی ناوچەی فولکەی تەیاره‌ی ئەلبو کەمال بەتەواوی گیرابوو بەهۆی مەراسیمەکەوە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە مەراسیمێکی تر لە شاری مەیادین رێکخرا و چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی بە رێژەیەکی زۆر تێیدا بەشداربوون.

ئەم جۆرە چالاکییە تەنیا لە سنووری دێرە زوور ئەنجامنادرێت، بەڵکو لە چەند شوێنێکی جیاوازی دیمەشقیش کە لەلایەن ئەو میلیشیانەوە کۆنتڕۆڵکراون.

نیگەرانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

عەبد وتی پیاوێكی ئایینی ناوداری عێراق، محه‌مه‌د سەعد حەکیم، ژمارەیەک مەراسیمی رێکخست و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی هه‌واداری و پیاوماقوڵئنی ناوخۆ کۆبووه‌وه‌.

وتیشی ژمارەیەک بەرپرسی رێکخراوی ئیمام مەهدی سەردانی ناوچەکەیان کرد، بە سەرپەرشتی بەرپرسێكی کەتایب حیزبوڵا، عەلی کازمی، بە گەڕەکەکاندا گەڕان و دیارییان بەسه‌ر خێزان و منداڵاندا بەخشیه‌وە.

وتی بەشێک لە دانیشتوان نیگەرانن له‌وه‌ی ئه‌و کۆبوونەوە بەرفراوانانە ببنه‌هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) لە ناوچەکە.

وتیشی تووڕەبوون لەوەی زۆر له‌ مەدەنییەکان ده‌كرا بەشداریبكه‌ن لە مەراسیمەکاندا، سەرباری مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

وتی چەند راپۆرتێک لە دێرە زوور هەبوون دەربارەی ئەوەی چەکدارانی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون -- لەنێویاندا بەڕێوبەری ئێرانی نەخۆشخانەی مەیدانیی فوڕات کە سەر بەو میلیشیانەیە.

عەبد وتی پەرستارێک کە لە نەخۆشخانەی ئەسەد لە دێره‌ زوور کاریدەکرد، گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500