هه‌واڵه‌كانی عێراق
لاوان

سوپای پاسداران بەردەوامە لە راكێشانی منداڵان لە دیرە زوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەیی یەکتری لەئامێزدەگرن لەسەر په‌رچه‌مێك کە لە دەروازەی 'ناوەندێکی دیده‌وانی (كه‌شافه‌)'ی نوێ لە دێرە زوور هەڵواسراوە. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی سەدا دێر لە فەیسبووک]

سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە راكێشانی منداڵان بۆ بەشەکانی له‌ پارێزگای دێرە زوور کە تێیدا ئامادەیی هەیە، بە بیانووی دامەزراندنیان لە ریزه‌كانی دیده‌وانییه‌كاندا، چالاکوانانی ناوخۆ وتیان.

چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عابد بە دیارونای وت ناوەندێکی دیده‌وانیی نوێ کە لەلایەن رێکخراوی هاوڕێیەتی سوری-ئێرانییەوە سپۆنسەرکراوە لە دێرە زوور بەمدواییانە دەرگاکانی کردەوە. هۆشداریشیدا کە ئامانجی سەرەکیی ناوەندەکە راكێشانی گەنجانی ناوچەکەیە.

وتی رێکخراوی هاوڕێیەتی سوری-ئێرانی سەر بە سوپای پاسدارانە.

عابد وتی سوپای پاسداران مێژوویەکی هەیە لە سەرنجڕاکێشانی منداڵان و گەنجان بەلای خۆیدا بە بیانووی چالاکییە دیده‌وانییه‌كان، بۆئەوەی راهێنانیان پێبکات بۆ شەڕکردن لە یەکەکانیدا.

دیمەنێکی وەرگیراو لە ڤیدیۆیەک کە پێشانیدەدات چۆن ئەو منداڵانەی راده‌كێشرێن بۆ نێو ریزەکانی ناوەندە ئێرانییه‌كه‌، پێشبینیدەکرێن خۆیان بنوێنن. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی سوریا]

دیمەنێکی وەرگیراو لە ڤیدیۆیەک کە پێشانیدەدات چۆن ئەو منداڵانەی راده‌كێشرێن بۆ نێو ریزەکانی ناوەندە ئێرانییه‌كه‌، پێشبینیدەکرێن خۆیان بنوێنن. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی سوریا]

دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە منداڵانی سوری پیشاندەدات ئاڵا مەزهەبییەکانی ئێرانیان بەدەستەوەیە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی سوریا]

دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە منداڵانی سوری پیشاندەدات ئاڵا مەزهەبییەکانی ئێرانیان بەدەستەوەیە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی سوریا]

وتی پێدەچێت ناوەندەکە لقێکی نوێ بێت لە یەکەی ئیمام مەهدی کە هێڵێکی باش دۆكیمه‌نتكراوه‌ بۆ راكێشانی کەسانی نوێ بۆ ناو سوپای پاسداران.

عابد وتی، لەو بەناو "ناوه‌ندی دیده‌بانی"انه‌دا، ئایدۆلۆژیای سوپای پاسداران دەخرێتە نێو هزری منداڵان و هەرزەکارانه‌وه‌.

دیارونا بۆیدەرکەوتووە کە ئەوانه‌ وەک کەمپە سەربازییەکان کاردەکەن، لەگەڵ راهێنانی جەستەیی و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک.

ئەندامانی یەکەکە دوای دەرچوونیان تەواوی هونەرەکانی شه‌ڕ و جەنگاوه‌ری فێردەبن.

لە تەمەنی 16 ساڵیدا، بەشێک لە ئەندامان دەبنە شەڕکەر لە سوپای پاسداران و میلیشیاکانی هه‌واداریاندا، لەکاتێکدا ئەوانی تر بەرپرسیارێتی تریان پێدەسپێردێت.

عابد وتی لەو ماوەیەدا لە ناوه‌ندی دیده‌بانییه‌كه‌، ئەندامە گەنجەکان ئامادەدەکرێن بۆ كردنه‌ ئه‌ندامیان لە سوپای پاسداران و میلیشیا چەکدارەکانی هه‌واداریاندا.

وتیشی كۆپییه‌ سورییه‌كه‌ی دیده‌بانانی ئیمام مەهدی لەسەر مۆدێلێك دامەزراوە کە حیزبوڵای لوبنان دایهێناوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500