هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

ئێران خوێندنگەکان بەکاردەهێنێت بۆ فراوانکردنی کاریگەریی خۆی لە دێرە زوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بەرپرسێکی سوپای پاسداران بەشداریدەکات له‌ مەراسیمێکی مامۆستایاندا کە لەلایەن ناوەندی کەلتووری ئێرانییەکەوە لە دێرە زوور رێکخراوە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

بەرپرسێکی سوپای پاسداران بەشداریدەکات له‌ مەراسیمێکی مامۆستایاندا کە لەلایەن ناوەندی کەلتووری ئێرانییەکەوە لە دێرە زوور رێکخراوە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

ناوەندی کەلتووری ئێرانی لە دێرە زوور کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک خوێندنگەی کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی شارۆچکەی ئەلبو کەمال لە هەوڵێکدا کە دانیشتوانی ناوچەکە پێیانوایە بەشێکە لە هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی کاریگەریی ئێران لە ناوچە ستراتیژییەکە.

چالاکوانی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت ناوەندەکە دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکانی ئەلبو کەمال و شارۆچکەکانی دەوروبەری کە لە شەڕی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا زیانیان بەرکەوتووه‌.

وتی ناوەندەکە، کە سەر بە سوپای پاسدارانە، به‌ڕێوه‌بردنی ئەو خوێندنگانە ده‌گرێته‌ده‌ست، سەرەڕای ئەوەی ئەوانه‌ خوێندنگەی حکومین و سەر بە وەزارەتی پەروەردەی سوریان.

وتی ناوەندەکە راستەوخۆ سەرپەرشتی بەرنامەی خوێندنی خوێندنگەکان دەکات و داوا لە خوێندکاران دەکات وانەی زمانی فارسی وەربگرن، لە هەوڵێکدا کە دانیشتوانی ناوچەکە وەک ده‌ركه‌وته‌یه‌كی داگیرکاریی ئێران دەیبینن و هۆشداریشیاندا کە ئەمە کاریگەریی جددیی دەبێت.

دەروازەی ناوەندی کەلتووری ئێرانی لە دێرە زوور، کە چەند خوێندنگەیەکی لە ئەلبو کەمال نۆژەنکردۆتەوە و کۆنتڕۆڵی بەرنامەی خوێندنیانی کردووە. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن دێرە زوور 24 بڵاوکراوەتەوە]

دەروازەی ناوەندی کەلتووری ئێرانی لە دێرە زوور، کە چەند خوێندنگەیەکی لە ئەلبو کەمال نۆژەنکردۆتەوە و کۆنتڕۆڵی بەرنامەی خوێندنیانی کردووە. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن دێرە زوور 24 بڵاوکراوەتەوە]

بەرپرسانی حیزبی بەعس و ناوەندی کەلتووری ئێرانی بەشداریده‌كه‌ن له‌ مەراسیمێکدا کە ئامانجی سەرنجڕاکێشانی منداڵانە بۆ نێو ریزەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: ته‌ڵائع دێرە زوور]

بەرپرسانی حیزبی بەعس و ناوەندی کەلتووری ئێرانی بەشداریده‌كه‌ن له‌ مەراسیمێکدا کە ئامانجی سەرنجڕاکێشانی منداڵانە بۆ نێو ریزەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: ته‌ڵائع دێرە زوور]

عەبد وتی بۆیدەرکەوتووە ناوەندەکە مامۆستای ئەو خوێندنگانە دیاریدەکات. لەنێو مامۆستا تازە دامەزراوەکاندا ئەوانە هەن کە پێشتر نێردروان بۆ ئێران تا راهێنان لەسەر بەرنامەی خوێندنی ئێران و وتنەوەی زمانی فارسی بکەن.

ئەو خوێندنگانەی ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی ناوەندەکەدان، پێکدێن لە خوێندنگەی حیتین لە ئەلبو کەمال، خوێندنگەی ئامادەیی شەریعە لە ئەلبو کەمال، خوێندنگەی کچان لە شارۆچکەی سوکەرییە، خوێندنگەی سەرەتایی لە شارۆچکەی هیری و خوێندنگەکەی شارۆچکەی سوەیعییە.

وتی خولی راهێانی تەکنیکی سەر بە سوپای پاسداران لەو خوێندنگانە دەستیانپێکردووە، لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرپرسێکی سوپای پاسداراندا لە دێرە زوور، "حاج عەسکەر" و بەرپرسی ناوەندەکە لە دێرە زوور، "حاج حوسه‌ین".

وتیشی بەشێک لەو خوێندنگانە تەنیا نۆژەنکردنەوەیەکی کەمیان ویستووە، بەڵام ناوەندەکانی رژێمی سوریا پشتگوێیانخستوون و نۆەژەنکردنەوەی پێویستی لەمدواییانە بۆ نەکردوون، ئەمەش وایکردووە خراپترببن.

کاردانەوەی ناوخۆیی

عەبد وتی ناوەندەکە ئامادەکاریدەکات بۆ کردنەوەی ئەو خوێندنگانە بە دانانی بەرنامەیەکی فێربوونی زمان لەژێر ناوی "بەراعیم فورات" (خونچەکانی فوڕات)دا، کە تێیدا فارسی وەک زمانی سەرەکی دەخوێندرێت.

وتیشی دایکوباوکان هاندراون منداڵه‌كانیان بنێرن بە پێدانی بڕێکی زۆر پارە -- نزیکەی ملیۆنێک لیرەی سوری (1950 دۆلار) -- ئەگەر منداڵەکانیان خولەکانی زمانی فارسی بە نمرەی بەرز تێبپەڕێنن.

وتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بەتەواوی دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ ئێرانییەن، کە ئامانجێتی "کۆنتڕۆڵی بەرنامەی خوێندن و زمانی خوێندنەگەکان بکات، بە ئامانجێکی ئاشکرای فراوانکردنی نفوزی ئێران لە ناوچەکە".

وتی به‌ڵام دوودڵن لە ده‌ربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان بەئاشکرا، چونكه‌ رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی فشاریان لێبکرێت یان زیندانیبکرێن.

عەبد وتی هاوکات ئەوانیدیکە دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ون بەهیوای وەرگرتنی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوکارییه‌ داراییه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو، بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی دووچاری هاتوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500