هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران لە دێرە زوور لە ئامادەباشی تەواودان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی ئەفغانیی لیوای فاتیمیوونی سەر بە سوپای پاسداران لە کەمپێکی راهێنان دەبینرێن لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور، سوریا. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

چەکدارانی ئەفغانیی لیوای فاتیمیوونی سەر بە سوپای پاسداران لە کەمپێکی راهێنان دەبینرێن لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور، سوریا. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە پارێزگای دێرە زووری سوریا چالاکن، جێگۆڕکێیان بە شوێنەکانیان کردووە لەمیانه‌ی ئاڵۆزبوونی دۆخەکەدا، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

دوای ئەوەی پێنتاگۆن هەینی (3 کانونی دووەم) بە فەرمی رایگەیاند کە ئەمریکا فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە بەغدا کوشت، میلیشیاکان زۆربەی بنکە سەربازییەکانیان چۆڵکرد، تەنها چەند چەکدارێکیان هێشته‌وه‌.

چالاكوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران لە پارێزگای دێرە زوور دۆخی نائاسایی و ئاگاداریی تەواوەتییان راگەیاند.

وتی لە پرۆسەی جێگۆڕكێی چەکدارانیاندان و بینراون کە زۆربەی بنکە سەربازییەکان چۆڵدەکەن لە شارۆچکەی سنووریی ئەلبو کەمال و شاری دێرە زوور.

چەکدارانی لیوای فاتیمیوونی سەر بە سوپای پاسداران لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور دەبینرێن. [خاوەنی وێنە: ئیران‌وایەر]

چەکدارانی لیوای فاتیمیوونی سەر بە سوپای پاسداران لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور دەبینرێن. [خاوەنی وێنە: ئیران‌وایەر]

وتیشی ئەو چەکدارانەی لەو شوێنانە جێگیركرابوون گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی سەر هەردوو کەناره‌كانی روباری فوڕات، تەنها چەند چەکدارێکیان بۆ پاسەوانیکردنی بنکەکان هێشتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی میلیشیای فاتیمیوونی پشتیوانیکراو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، کە پێکدێت لە چەکدارە ئەفغانییەکان و لەژێر کۆنترۆڵی ئەفسەرانی ئێراندایە، بەچڕی لە دێرە زوور جێگیربوون.

عەبد وتی ئەو چەکدارانە چەندین قایمکاری و سەنگەریان دروستکردووە لە ناوچەی دەوروبەری دێرە زوور و لە بەشەکانی باشوری پارێزگاکە، بەتایبەتی ناوچەی عەمبارەکانی عەیاش و شارۆچکەی هەرابیش.

پته‌وكردنی ئاماده‌یی لەسەر سنوور

وتی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران پێگه‌ی خۆیان لە دەروازی سنووریی ئەلبو کەمال پته‌وكردووه‌، کە شارۆچەکەکەی سوریا و شارۆچکەی سنووریی قائیم لە عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە.

قائیم لە 29 کانونی یەکەم بووه‌ شوێنی سێ هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا كه‌ گروپێکی میلیشیای لایەنگری ئێرانیان کردە ئامانج، لە تۆڵەی هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی عێراقی لە کەرکوک کە گرێبه‌ستێكی مەدەنیی ئەمریکی تێدا كوژرا.

پێنتاگۆن رایگەیاند کە حەشارگەکانی چەک یان ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی پەیوەندیدار بە کەتیبەی حیزبوڵاوه‌ لە خۆرئاوای عێراق و خۆرهەڵاتی سوریا کردۆتە ئامانج.

عەبد وتی چەکداران لەوکاتەوە جموجۆڵی مەدەنی و کەرەستەکانیان سنووردارکردووە بۆ خۆشکردنی رێوبان بۆ جێگیرکردنی چەکداران لە قائیم و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە چەند بارهەڵگرێک کە تەقەمەنییان لێ بارکراوە بینراون لە عێراقەوە دەچنە نێو خاکی سوریا.

عەبد وتی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران دەبینرێن کە لە چالاکیی نائاساییدا بەشدارن لە نزیک پردی ئەلبو کەمال و گوندەکانی سوەیعیە و هەری.

وتیشی ئەوانه‌ لەو ناوچانە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان سەپاندووە بەسەر مەدەنییەکاندا و تەنها رێ بەوانە دەدەن کە مۆڵه‌تی تایبەتییان پێیە -- زۆربەیان ئەوانەن کە لەو میلیشیانە یان خێزانی ئەندامانی میلیشیاکانەوە نزیکن -- بۆئەوەی هاتوچۆبکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500