هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشیاکانی سەر بە ئێران تۆمەتباردەکرێن بە ناسەقامگیرکردنی قائیم

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

ئەندامە چەکدارەکانی میلیشیایەکی سەر بە ئێران دەبینرێن لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق لە کانونی یەکەم. [دیارونا]

ئەندامە چەکدارەکانی میلیشیایەکی سەر بە ئێران دەبینرێن لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق لە کانونی یەکەم. [دیارونا]

کەشێکی برەوسەندووی ناسەقامگیری لە شاری سنووریی قائیم له‌ ئەنبار هەیە کە دەکرێت هۆکارێکی زیادبوونی ئامادەیی میلیشیا هاوسۆزەکانی ئێران بێت، بەرپرسانی عێراق لە پارێزگاکە بە دیارونایان وت.

قائیم جێگەی رووداوێك بوو لە 29 کانونی یەکەم تێیدا ئەمریکا سێ هێرشی ئاسمانیی کردە سەر گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە تۆڵەی هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی عێراق لە کەرکوك کە بەڵێندەرێکی مەدەنی ئەمریکی تێدا کوژرا.

پێنتاگۆن رایگەیاند كه‌ جبەخانەی چەك یان پێگەی فەرماندەیی کەتائیب حیزبوڵایان لە خۆرئاوای عێراق و خۆرهەڵاتی سوریا کرده‌ ئامانج.

چەند رۆژێك دواتر، هێرشێکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد فەرماندەی باڵای هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) قاسم سولیمانی و جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیسی کوشت.

ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە ئێران لەسەر رێگەیەك راوەستاون لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق لە کانونی یەکەم. [دیارونا]

ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە ئێران لەسەر رێگەیەك راوەستاون لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق لە کانونی یەکەم. [دیارونا]

لەکاتێکدا داعش چیتر بوونی نەماوە لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق، لێرە لە کانونی یەکەم، دانیشتوان دەبینرێن کە نیگەرانی دەردەبڕن دەربارەی بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران. [دیارونا]

لەکاتێکدا داعش چیتر بوونی نەماوە لە شاری قائیمی سەر سنووری عێراق، لێرە لە کانونی یەکەم، دانیشتوان دەبینرێن کە نیگەرانی دەردەبڕن دەربارەی بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران. [دیارونا]

بەرپرسانی ناوچەکە وتیان جیا لە حیزبوڵا، لەنێو میلیشیاکانی سەر بە ئێراندا لە قائیم، حەرەکات نوجەبا، کەتائیب ئیمام عەلی، سەرایا خوراسانی، لیوای سەید شوهەدا و کەتیبەکانی جونم ئیمام هەن.

وتیشیان ئەم میلیشیانە ماڵی خەڵکیان لە گەڕەکەکانی قائیم کردووە بە بنکە و جبەخانەی چەك، لەئەنجامدا بۆتە هۆی ئەوەی دانیشتوانی ئاوارەبوو نەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شارەکە.

بوونی زۆری میلیشیاكان

بەرپرسێکی قەزای قائیم وتی کەمیی رێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، کە سەرەتا لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە ئاوارەکران، دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی ئەم میلیشیانە.

وتی میلیشیاکان دەستێوەردانیان کردووە لە ژیانی ئەم خەڵکانەدا و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون، کۆت و بەندیان بۆ ئازادی تاکەکەسییان داناوە.

ئەو بەرپرسەی ناوچەکە بە دیارونای وت ژمارەی پیاوانی میلیشیاكان لەئێستادا لە هەندێك ناوچەی شارەکە زیاترە لە ژمارەی دانیشتوان.

وتی لە "گەڕەکی فۆسفات" و لە گەڕەکەکانی موعەلیمین، جومرۆك و ئەتیبا، میلیشیاکان دەستیان گرتووە بەسەر چەند خانوویەکدا، بۆخۆیان بەکاریاندەهێنن و کردوویانن بە جبەخانەی چەك.

وتیشی هەرچەندە ئەندامانی داعش چیتر بوون یان نفوزیان لە شارەکەدا نەماوە، هێشتا نە ئارامە و نە سەقامگیرە لەبەر ئەم میلیشیانە کە دوو ساڵە لێرە ئامادەن یان ئەوانەی لە خاکی سوریاوە هاتن.

قائیم، کە راستەوخۆ لەسەر سنووری شاری ئەلبوکەمالی سوریایە، خاڵی دەروازەی سەرەکییە لەگەڵ سوریا.

بەگوێرەی ئەو بەرپرسەی ناوچەکە، میلیشیاکان لە 29 شوێنی قائیم هەن، ئەمە جگە لە رەبیە و بارەگاکانیان لە کەنارەکانی شارەکە.

هۆشدارییدا لەوەی گەر ئەمە بەردەوامبێت بەتێپەڕبوونی کات چەکدارانی میلیشیاکان لە دانیشتوان زۆرتر دەبن.

پیاوماقوڵێكی شاره‌كه‌، شێخ موحسین عوبێد عیساوی بە دیارونای وت میلیشیاکان بەئاشکرا بە فەرمانی ئێران لەوێن، چونکە وانەبێت هیچ هۆکارێك نیە بۆ هەزارانیان لەوێ بن لە شارێکی بچوكدا کە بۆ ماوەی دوو ساڵە ئارامە.

وتی لەوێ جێگیرکراون لەبەر پێگەی ستراتیژیی قائیم و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم شارە سنوورییە دەروازەی هاتوچۆ بووە بۆ ئەو میلیشیانەی پشتیوانیی رژێمی سوریایان کردووە و بۆتە بەندەری ئەم میلیشیانە.

بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەم ناوچەیە پشتیوانیی ئامانجی ئێران دەکەن لە کۆنترۆڵکردنی ناوچە گرنگەکانی سەر سنووری سوریا و عێراق تا دواجار بگەنە ئامانجی دامەزراندنی راڕەوێکی زەمینی ناوچەبڕ، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

نائارام بۆ گەڕانەوە

عیساوی وتی بە هەزاران خێزانی ئاوارە لە قائیم بڕیاریانداوە لە هەولێر و بەغدا و رەمادی تەنانەت لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا بمێننەوە، نەك بگەڕێنەوە بۆ شارێك کە دەبینن ئه‌مین نییە.

وتی زۆرێك لە دانیشتوانی قائیم حەزدەکەن بگەڕێنەوە بەڵام هەست بە ئارامی ناکەن لەبەر بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

وتیشی بوونیان بەئاسانی تێبینی دەکرێت و ئاماژەیکرد بەوەی هەندێك لە ئەندامانی میلیشیاکان وێنەی رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی بە پشتی ئۆتۆمبیلەکانیان یاخود بەسەر سنگیانەوە دەکەن.

هه‌روه‌ها وتی: "شارەکەم جێهێشت، وەك زۆرێکی دیکە و هێشتا چیرۆکی ئەم میلیشیانەمان گوێلێدەبێت کە دەستدرێژی دەکەنە سەر شارەکە، وەك پێشتر هەمان شتیان بەسەر سنووری عێراق-سوریادا هێناوە." ئاماژەیکرد بە هەوڵە بە بەڵگەنامەکراوەکانی قاچاخچێتی.

پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی هێزە عێراقیەکان، یەحیا محەمەدی بە دیارونای وت بوونی میلیشیا چەکدارەکان لەنێو شارەکان و دەروازەکانیاندا پێشێلکاریی فەرمانێکی پێشووی حکومەتە.

وتی ئەو فەرمانە دەڵێت كه‌ حەشد دەبێت لە دەرەوەی شارەکان بێت و پەیوەندی بە دانیشتوانەوە نەبێت و ئاماژەیکرد بەوەی "چەند سکاڵایەك هەیە دەربارەی مامەڵەی هەندێك لە ئەندامانی ئەم گروپە چەکدارانە".

دانیشتوویه‌كی قائیم، عەلی عانی وتی خۆی و خێزانەکەی چەند هەفتەیەك لەوەوبەر شارەکەیان بەرەو هەولێر جێهێشت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌قه‌ڵه‌میدا به‌ هەراسانکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

بە دیارونای وت شارەکە ماوەی چەندین مانگە سەلامەتە لە داعش، بەڵام لەئێستادا رووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێ دەبێتەوە لە میلیشیاکانەوە و چیتر شوێنێکی ئه‌مین نییە بۆ خێزانەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500