چالاکوانانی دێرە زوور کۆمەڵەیەکی نوێی سیاسی پێکدەهێنن کە ئامانجێتی دژی پڕۆژەی ئێران بووهستێتهوه بۆ فراوانکردنی هەژمونی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەوان لە تەواوی پارێزگای دێرە زوور.
چالاکوانێكی بواری راگەیاندن و کۆمەڵایەتی له دێرە زوور، عەمار سەڵاح بە دیارونای وت کۆمەڵەکە دەیەوێت پەیوەندییە هارمۆنییەکانی نێوان دانیشتوانی سەر بە ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی ههرێمهكانی جەزیرە و فوڕات له پارێزگاکە بگەڕێنێتەوە.
گروپێک لە چالاکوانانی شاری ئەبو حەمام لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرە زوور کۆمەڵەکەیان لەژێر ناوی "کۆمەڵەی دیموکراتی خەڵکی ئەلبو کەمال و ناوچەکانی دەوروبەری" پێکهێنا.
سەڵاح وتی دامهزراندنی كۆمهڵهكه، كه لەلایەن مەدەنییەکانی ناوچەکەوه پشتگیری و پێشوازییەکی باشی لێکراوە، وەڵامێک بوو بۆ هەوڵەکانی رژێمی سوریا و سوپای پاسداران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە و خستنییه نێودهستی میلیشیاکانی سهر به سوپای پاسداران.
وتی کۆمەڵەکە خەڵکێکی زۆری راكێشا له ئاوارەكانی ناوچهكانی ژێردەسەتی رژێمی سوریا و سوپای پاسداران لە مەیادین، ئەلبو کەمال و شوێنەکانی دیکەی پارێزگای دێرە زوور.
وتیشی چەندین ئاوارە گەڕانەوە ناوچەکانیان، کە لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداراندان.
سەڵاح وتی گروپەکە چاوی لە پاراستنی پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان دانیشتوانی ههرێمی دێرە زوورە، بە خێڵە ناوخۆییەکانیشەوە، لەژێر رۆشنایی هەوڵەکانی هێزەکانی رژێمی سوریا و سوپای پاسداراندا بۆ چاندنی تۆوی دووبهرهكی.
وتیشی هەوڵەکان پێکدێن لە "هەڵمەتی ترس و تۆقاندن، تیرۆرکردن، بۆردومانکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست دەربارەی ئەوەی کێ لە پشتیانهوهیه، بۆ هێنانهكایهی سهرلێشێوان و درز خستنه نێو دانیشتوانی ناوچەکە".
سەڵاح وتی لەگەڵ هێنانەئارای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، کۆمەڵە نوێیەکە دەیەوێت خزمەتگوزارییەکان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا بەرەو پێشەوە ببات لەڕێی هاندانی دانیشتوانی ناوچەکەوه بۆ کارکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەڕێوبەری خۆجێیی ناوچەکە.
وتیشی لەڕێی بەشە جیاوازەکانییەوە، بەرێوبەرێتیەکە هەوڵدەدات ناوچەکە ببوژێنێتەوە و هەموو شوێنەوارەکانی ئەو ئازار و مەینەتیانه بسڕێتەوە كه لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە هێنرابووە ئاراوە.