هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

بارگرژی لە ناوەندێکی ئێرانی دروستدەبێت لە دێرە زوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ناوەندە کەلتورییە ئێرانییەکە له‌ شارۆچکە سنوورییەکەی دێرە زوور، ئەلبو کەمال، رێورەسمێکی ئایینی رێکدەخات. [خاوەنی وێنە: نیدا فورات]

ناوەندە کەلتورییە ئێرانییەکە له‌ شارۆچکە سنوورییەکەی دێرە زوور، ئەلبو کەمال، رێورەسمێکی ئایینی رێکدەخات. [خاوەنی وێنە: نیدا فورات]

چالاکوانێک وتی ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە رژێم لە پارێزگای دێرە زووری سوریا شەوی سێشەممە (14 تەمموز) لەگەڵ چەکدارانی سەر بە سوپای پاسداران بوو بە شەڕیان لە شاری مەیادین.

چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت رووداوەکە کاتێک دەستیپێکرد کە کارمەندانی ناوەندی کەلتوری ئێرانی لە مەیادین رێگەیەکی نزیک ناوەندی شاره‌کەیان گرت بۆئەوەی رێوڕەسمێکی کەلتوری-ئایینی رێکبخەن.

عەبد وتی ئەندامانی میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە رژێم، کە بنکەکانی لە ناوچەکەن، گرتنی رێگەکەیان ره‌تكرده‌وه‌.

وتی چەکدارانی سەر بە سوپای پاسداران کە لە بیابانەکەی ئەو نزیکانە دەمێننەوە، گەیشتنە شوێنەکە بۆ پاراستنی ستافی ناوەنده‌ کەلتورییەکە و ناکۆکی لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا روویدا، لەکاتێکدا شەڕ و تەقە هاتە ئاراوە.

رێکلامێکی سەر شەقام کە لەلایەن ناوەندێك کەلتوریی ئێرانییه‌وه‌ لە ئەلبو کەمالی دێرە زوور هەڵواسراوە، سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد پیشاندەدات کە باوەشده‌كات بە سەرکردەی باڵای ئێراندا، عەلی خامەنه‌ئی. [خاوەنی وێنە: سەدا شه‌رقیە]

رێکلامێکی سەر شەقام کە لەلایەن ناوەندێك کەلتوریی ئێرانییه‌وه‌ لە ئەلبو کەمالی دێرە زوور هەڵواسراوە، سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد پیشاندەدات کە باوەشده‌كات بە سەرکردەی باڵای ئێراندا، عەلی خامەنه‌ئی. [خاوەنی وێنە: سەدا شه‌رقیە]

منداڵانی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور بەشداریده‌كه‌ن له‌ رێورەسمێکدا کە لەلایەن ناوەندێكی کەلتوریی ئێرانییەوە رێکخراوە، بە پشتیوانی ناوەندەکانی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: رێخراوی ناحکومی بەسمە ]

منداڵانی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور بەشداریده‌كه‌ن له‌ رێورەسمێکدا کە لەلایەن ناوەندێكی کەلتوریی ئێرانییەوە رێکخراوە، بە پشتیوانی ناوەندەکانی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: رێخراوی ناحکومی بەسمە ]

چەکدارانی سەر بە سوپای پاسداران -- لەنێویاندا ئەندامانی لیوای فاتیمیون، کە پێکدێت لە چەکدارانی ئەفغانی -- میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانییان وەدەرنا لە ناوچەکە و بنکەکانیان لە نزیک ناوچەکە گەمارۆدا.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند کە دوای ئەو مەترسییەی رووبه‌ڕووی بوونەوە، فەرماندەی ناوخۆی میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانی داوای لێبووردنی کرد بۆ رووداوەکە و سوێندیخوارد ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە سزابدات.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ چەکدارانی سوپای پاسداران هەڕەشەی کوشتنیان كرد لە هه‌ر ئه‌ندام میلیشیایه‌كی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی گه‌ر تێوه‌بگلێت لە رووداوی لەمشێوەیە لە داهاتوودا.

به‌رنامه‌یه‌كی بەرفراوان لە ناوەندە کەلتورییەکە

عەبد وتی رێوڕەسمە کەلتوری-ئایینییەکە یەکێکە لەو چالاکیانەی لەلایەن ناوەندەکەوە په‌سه‌ندکراوە، لەگەڵ بەرنامەیەک کە لەلایەن حاج حوسێنەوە گەشەیپێدراوە، کە بەرپرسی تازەدانراوی ناوەندە کەلتورییە ئێرانییەکەیە لە دێرە زوور.

حوسێن، کە سه‌رجه‌می لقە کەلتورییەکانی ناوەندەکە لە پارێزگاکە بەڕێوەدەبات، لەمدواییانەدا چووە جێگەکەی حاج سادق، كه‌ هاوڵاتییەکی ئێرانییه‌ و گوێزراوەتەوە بۆ دیمەشق بۆ پۆستێکی باڵا لە ناوەندی کەلتوری ئێرانی لە شارەکە.

بەگوێرەی عەبد، حاج حوسێن چەند رۆژێکی پێشتر چاوی بە سەرۆکەکانی ناوەندە کەلتورییەکانی دێرە زوور و چەند کەسایەتییەکی دیاری ناوخۆ کەوتووە کە لەگەڵ سوپای پاسداران هەماهەنگییان هەیە.

وتی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە فراوانکردنی ئەندامێتی ناوەندە کەلتورییەکان بوو بۆ جێکردنەوەی منداڵان و گەنجان، بۆ رازیکردنیان بە بەشداربوون لە چالاکییە ئایینی و کەلتورییەکانی ناوەندەکاندا لەڕێی دیاری و پارەوە.

وتی هەر کاتێک ئەم گەنجانە بەتەواوی تێکەڵی ئەو ناوەندانە بوون، بەشێکیان هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە دیدەوانییەکانیدا. کە دواجار پرۆسەیەکە بۆ راكێشانیان بۆ نێو ریزەكانی میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران.

عەبد وتی دوای ئەوەی حوسێن پۆسته‌ تازەکەی وەرگرت، ناوەندە کەلتورییەکانی دێرە زوور چەندین هەلی کاریان راگەیاند و داوای کارمەند دەکەن بۆ پاسەوانی، شۆفێری یان کرێگرتە لە بەرامبەر مانگانەیەکی باشدا، کە لە 60,000 لیرەی سورییەوە (117 دۆلار) دەستپێدەکات.

پرۆسەی راكێشانیان بۆ نێو ریزەكانی میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران

عەبد وتی ناوەندە کەلتورییەکان، بەتایبەتی لقەکانی دێرە زوور و ئەوانەی لەسەر شارۆچکەی ئەلبو کەمالی سەر سنووری سوریا-عێراق، منداڵانیان بردۆتە نێو ریزەکانی سەربازانی دیدەوانییه‌وه‌.

وتی دوای ئەوە، دەخرێنە نێو خوله‌ ئایینی و سەربازییەکانه‌وه‌ وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەرکەکانیان لە میلیشیا جیاوازەکانی سەر بە ئێراندا.

وتی خێزانەکانی ناوچەکە بێدەسەڵاتن لەبەرامبەر ئەو هەلقۆزتنەوانەدا لەکاتێکدا رووبەڕووی دۆخێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەخت دەبنەوە، لەنێویاندا رێژەیەکی زۆری بێکاری و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی نرخەکان.

وتیشی ناوەندە کەلتورییەکان پشت بەو بێدەسەڵاتی و لاوازییە دەبەستن بە به‌خشینی خۆراك و كۆمه‌كی دارایی به‌و خێزانانه‌ی منداڵەکانیان ده‌نێرنه‌ ناوەندەکە، لەگەڵ پێدانی پاراستنی تەواوەتی بەو گەنجانەی نایانه‌وێت بچنه‌ نێو ریزەکانی رژێمی سوریاوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

چونكه‌ ئه‌وه‌ دیمۆكراسی ده‌پارێزێت و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا تووندڕه‌وه‌كان سنووردارده‌كات.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌