هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

سوپای پاسداران نفوزی خۆی لە مزگەوتەکانی دێرەزوور زیاتردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ناوەندی کلتوری ئێرانی تەندەرێکی بردەوە بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتی عورفی لە دێرەزوور لە حکومەتی سوریا، بەبێ هیچ رکابەرییەك. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە]

ناوەندی کلتوری ئێرانی تەندەرێکی بردەوە بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتی عورفی لە دێرەزوور لە حکومەتی سوریا، بەبێ هیچ رکابەرییەك. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نفوزی خۆی بەسەر شاری دێرەزووری سوریادا زیاددەکات بە کۆنترۆڵکردنی مزگەوتەکانی شارەکە، چالاکوانێکی خۆجێی بە دیارونای وت.

چالاکوانی بواری میدیای دێرەزوور، سامح عەقیدی وتی ناوەندی کلتوری ئێرانی، کە مزگەوتەکان بەکاردەهێنێت بۆ برەودان بە نفوزی ئایینی و سیاسیی پاسداران، ئەم هەفتەیە تەندەرێکی بردەوە بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتێك لە شارەکە.

بە دیارونای وت ناوەندەکە بەردەوامە لە دەستبەسەراگرتنی دەزگا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان لە دێرەزوور، كه‌ دواترینیان مزگەوتی عورفییە "کە پەیوەندی راستەوخۆی بە حکومەتی سوریاوە هەیە".

وتی ناوەندەکە تەنده‌رێکی بۆ پرۆژەی عورفی بردەوە بەبێ هیچ رکابەرییەك لەڕێی بەڕێوبەرێتی خزمەتگوزارییەکانی سوریاوه‌ لە دێرەزوور و 18 ملیۆن لیرەی سوریی (36,000 دۆلار)ی پێدرا بۆ دەستکردن بە کار.

سوپای پاسداران و هێزەکانی رژێمی سوریا بەشداریده‌كه‌ن لە ئاهەنگێكدا لە ناوەندی کلتوری ئێرانی لە دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

سوپای پاسداران و هێزەکانی رژێمی سوریا بەشداریده‌كه‌ن لە ئاهەنگێكدا لە ناوەندی کلتوری ئێرانی لە دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

وتیشی رژێمی سوریا پێشتر "زۆر داواکاریی رەتکردەوە کە لەلایەن خەڵکی شارەکە و پیاوماقوڵانەوە پێشکەشکرابوون بۆ تەواوکردنی بنیاتنانەوەی لەسەر حسابی خۆیان".

بەهێزکردنی هەژمونی پاسداران

عەقیدی وتی به‌خشینی گرێبەستەکە به‌ ناوەندی کلتوری ئێرانی "رووبەڕووی شەپۆلێك لە ناڕەزایی بۆتەوە لەلایەن خەڵکی شاری دێرەزوور و دەوروبەریەوە، چونکە هەژمونی پاسداران بەهێزدەکات بەسەر دەزگا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکاندا".

وتیشی مزگەوتی عورفی سێیەمین مزگەوتە کە لەلایەن ناوەندەکەوە بەئامانج بکرێت، دوای مزگەوتەکانی حوسەین و عەلی بن ئەبی تالیب، کە ئێستا وەك ناوەندێك کاردەکەن بۆ برەودان بە مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان).

عەقیدی وتی ناوەندەکە هەوڵی راکێشانی منداڵان دەدات لەڕێی وانە ئایینیەکان و چالاکییەوە تا لەوێوە ئامادەیانبکات بۆ تیمەکانی نەوجەوانانی سەر بەخۆی و دواتر بۆ نێو ریزەکانی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران.

وتی ناوەندەکە ئامادەکارییه‌كانی تەواوکردووە بۆ دەستپێکی کارکردن لە دەزگای نور ساتیع لە مەیادین، کە دەیان منداڵ و لاو تۆمارکراون بۆ خوێندن بەبێ بەرامبەر.

وتیشی دەزگاکە هەوڵدەدات خوێندکاران رابکێشێت بە دابینکردنی پارەی مانگانە و کۆمەکی خۆراك بۆ خێزانەکانیان.

عەقیدی ناوەندی کلتوری ئێرانیی تۆمەتبارکرد بەوەی بەئاشکرا دەستێوەردان لە سیاسەتی ناوچەکەدا دەکات لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێراندا.

وتی بۆنمونە لە کۆبوونەوەیەکی 13 ئابدا کە لە ناوەندەکە سازكرا، بەرپرسان لە ناوەندەکە هەوڵیاندا "پیاوانی خێڵەکی بوروژێنن کە خزمەکانیان لەو ناوچانە دەژیان کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ (هەسەدە) کۆنترۆڵکرابوون".

وتی بەڵام ئەم هەوڵانە شکستیان هێنا، چونکە پیاوانی خێڵەکی "رەتیانکردەوە ئەو داوایانە جێبەجێبکەن کە وەك خزمەتکردنیان ده‌بینی بە بەرژەوەندییه‌كانی سوپای پاسداران".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500