هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

پاسداران راکێشانی ئه‌ندامان بۆ نێو میلیشیاکان لە دێرەزوور زیاتردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەفسەرێکی پاسداران کۆبوونەوە لەگەڵ چەند ئەندامێکی میلیشیاکانی سەربە پاسداران دەکات لەنێو کەمپێکی راهێناندا لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: چاوی فورات]

ئەفسەرێکی پاسداران کۆبوونەوە لەگەڵ چەند ئەندامێکی میلیشیاکانی سەربە پاسداران دەکات لەنێو کەمپێکی راهێناندا لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: چاوی فورات]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هەوڵەکانی راکێشانیان بەهێزتردەکەن لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، کە بە دەیان لاو و هەرزەکاریان لە ناوچە گوندنشینەکانەوە راکێشاوە بۆنێو میلیشیا هاوپەیمانەکانیان، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد پێنجشەممە (3 ئەیلول) بە دیارونای وت پاسداران دەستیکردووە بە فراوانکردنی هەڵمەتەکانی لە چەند بەشێکی خۆرهەڵاتی پارێزگاکە وەك وەڵامێك بۆ هەڵمەتێکی روسەکان بۆ راکێشانی لاوانی ناوچەکە بۆنیو میلیشیای فەیلەقی 5.

وتی راکێشەران هەژارترین خێزانەکان دەکەنه‌ ئامانج لەگەڵ ئەوانەی لە ناوچە گوندنشینەکانن، کە بە دەیان لاو --لەنێویاندا هەرزەکاران و هەندێك گەنجتریش -- رادەکێشنه‌ ریزه‌كانی میلیشیاکانه‌وه‌ بە بەڵێنی پارە.

عەبد وتی دایکوباوکانیش فشاریان لێدەکرێت و بە پارە هانده‌درێن بۆ ناردنی کوڕەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بە میلیشیاکانەوە.

سكرینشۆتی ڤیدیۆیەك یەکێك لە کەمپەکانی راهێنان پیشانده‌دات كه‌ لەلایەن پاسدارانەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور دامه‌زراوه‌. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی فورات پۆستەوە وەرگیراوە]

سكرینشۆتی ڤیدیۆیەك یەکێك لە کەمپەکانی راهێنان پیشانده‌دات كه‌ لەلایەن پاسدارانەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور دامه‌زراوه‌. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی فورات پۆستەوە وەرگیراوە]

لافیتەیەك سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد پیشانده‌دات کە رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی لەئامێزگرتووە، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوەندێکی کلتوری پاسداران لە دێرەزوور هەڵواسراوە. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

لافیتەیەك سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد پیشانده‌دات کە رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی لەئامێزگرتووە، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوەندێکی کلتوری پاسداران لە دێرەزوور هەڵواسراوە. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

وتی به‌ڵام موچەی دابینکراو زۆر نییە و 10,000 لیرەی سوری (50 دۆلار) به‌رزترینه‌ كه‌ بدرێته‌ راکێشراوێكی لاوی ئاسایی.

وتی زۆربەی ئه‌وانه‌ راکێشراون بۆ خزمه‌تكردن لە میلیشیاکاندا لەڕێی بەشداریکردنیانەوە لە یه‌كه‌كانی دیده‌وانیدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوەندی کلتوری ئێرانی لە دێرەزوور رێكخراون.

وتی ئەم یه‌كانه‌ی دیده‌وانی وەك په‌روه‌رشگایه‌ك خزمه‌تیانده‌كرد و مێشکی دیده‌وانه‌كانیان بە ئایدۆلۆژیای پاسداران دەشۆردەوە و هەندێك راهێنانی شێوازی سەربازییان پێدەکردن.

عەبد وتی حیزبوڵای لوبنانی وەك مۆدێلێك به‌كارهاتووه‌ بۆ ئامادەکردن و راکێشانی لاوان و ئاماژەیکرد بەوەی حیزبوڵا بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەمان شێوازی بەکارهێناوە لە هەوڵەکانی خۆیدا بۆ راکێشانی ئه‌ندامان لە لوبنان.

لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ئاستێکی نائاسایی چالاکی حیزبوڵا دەبینرێت لە دێرەزوور، بەتایبەتی لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە و لە شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سەر سنووری عێراق-سوریا.

وتی ئامادەکاری کراوە لەم ناوچانە بۆ دامەزراندنی چەند بنکەیەکی ئەمنی -- ناوچەكان دیاریکراون بەتایبەتی بۆ پیاوانی میلیشیا لەسەر شێوازی "مەیدانە ئەمنیەکان"ی حیزبوڵا لە گەڕەکی باشوری بەیروت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500