سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران (پاسداران) هه‌وڵه‌كانی زیاترده‌كات بۆ راكێشانی منداڵان، هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان له پارێزگای دێره زووری سوریا، چالاكوانێكی ناوخۆ هۆشداریی دا.
چالاكییه‌كانی دامه‌زراندن ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌نجامده‌درێن، به‌رپرسانی دامه‌زراندنه‌كه‌ش تۆڕه‌كه‌یان له پێشتر فراوانتر ده‌كه‌ن، چالاكوانێكی دێره زوور، جه‌میل عه‌بد وتی.
ناوبراو به دیارونای وت له‌ڕابردوودا، هه‌وڵه‌كانی راكێشانی ئه‌ندامان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ته‌نها ته‌ركیزیان له‌سه‌ر منداڵانی چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به خۆیان بوو.
وتی به‌ڵام سوپای پاسداران پێیناوه‌ته قۆناغێكی نوێی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راكێشانه‌وه.
وتی له‌جیاتی سنوورداركردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ لایه‌نگران و منداڵانی چه‌كداره په‌یوه‌ندیداره‌كان، سوپای پاسداران چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامداوه كه بۆ هه‌موولایه‌ك كراوه‌یه.
وتی دواهه‌مین هه‌ڵمه‌تیش له گه‌ڕه‌كی عومالی شاری دێره زووره، كه تێیدا زیاتر له 20 منداڵی ناوچه‌كه كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 14 ساڵییه‌وه‌یه به‌شدارییان پێده‌كرێت له به‌ناو "چالاكییه دیده‌وانییه‌كان"دا.
وتیشی سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه ئه‌مه ناوه‌ندێكی دیده‌وانی بوو له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی دۆستایه‌تی سوریا-ئێرانه‌وه پشتیوانی كراوه. به‌ڵام هه‌رزوو روونبووه‌وه كه له‌لایه‌ن دیده‌وانانی ئیمام مه‌هدی و دیده‌وانانی ویلایه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ته‌نها به‌ره‌یه‌ك بوو بۆ راكێشانیان بۆ نێو ریزه‌كانیان.
عه‌بد وتی ئه‌م چالاكییانه‌ی راكێشان "زۆر جێی نیگه‌رانین"، به‌تایبه‌تی كه له كاتی خوێندندا ئه‌نجامده‌درێن.
وتی ئه‌مه به‌و مانه‌یه دێت كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و "چالاكییه دیده‌وانیانه"دا به‌شداریده‌كه‌ن په‌روه‌رده ئاساییه‌كه‌ی خۆیان وه‌رناگرن، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه شێوازی بیركردنه‌وه و ئایدیۆلۆژیای سوپای پاسداران وه‌رده‌گرن.
وتیشی به‌ناوی دیده‌وانییه‌وه، ئه‌وانه فێری چۆنێتی به‌كارهێنانی چه‌كیان ده‌كرێن و وایانلێده‌كه‌ن بچنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی ویلایه‌تی فه‌قێ، كه بانگه‌شه‌ی دڵسۆزی بۆ سه‌ركرده‌ی باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌كات.