هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سوپای پاسداران ئه‌ندام راده‌كێشێت بۆ میلیشیایه‌ك له‌ دێره‌ زوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ده‌وترێت توركی ئه‌بوحه‌مه‌د یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ به‌ناوبانگه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران. [خاوه‌نی وێنه‌: ئاژانسی هه‌واڵی مه‌شریقی ئێرانی]

ده‌وترێت توركی ئه‌بوحه‌مه‌د یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ به‌ناوبانگه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران. [خاوه‌نی وێنه‌: ئاژانسی هه‌واڵی مه‌شریقی ئێرانی]

سوپای پاسداران هه‌ڵمه‌تێكی چڕی دامه‌زراندنی میلیشیایه‌كی نوێی ئه‌نجامداوه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكی دێره‌ زووری سوریا، به‌تایبه‌تی له‌نێو ناوچه‌ گوندنشینه‌ خێڵه‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، چالاكوانێكی ناوخۆ وتی.

چالاكوانی دێره‌ زوور، جه‌میل عابد به‌ دیارونای وت سوپای پاسداران ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی میلیشیایه‌كی نوێ له‌ دێره‌ زوور له‌ژێر ناوی جه‌یش قورا (سوپای گونده‌كان).

عابد وتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی، پیاوی خێڵه‌كانی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كان و گه‌نجانی شاره‌كانی دێره‌ زوور، ئه‌لبو كه‌مال و مه‌یادینی كردۆته‌ ئامانج.

وتی زۆربه‌ی یه‌كه‌ خێڵه‌كییه‌كان كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوون ده‌خرێنه‌ ژێر ناوێكی نوێوه‌ بۆ دروستكردنی میلیشیایه‌كی گه‌وره‌تر كه‌ به‌ته‌واوی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران ده‌بێت.

لێره‌دا چه‌كدارانی فه‌وجی فاتیمیونی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌بینرێن. میلیشیاكه‌ له‌ پارێزگای دێره‌ زووری سوریا ئاماده‌یی هه‌یه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: هه‌ژماری فاتیمیون له‌ تویته‌ر]

لێره‌دا چه‌كدارانی فه‌وجی فاتیمیونی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌بینرێن. میلیشیاكه‌ له‌ پارێزگای دێره‌ زووری سوریا ئاماده‌یی هه‌یه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: هه‌ژماری فاتیمیون له‌ تویته‌ر]

نه‌واف راغب به‌شیر (ناوه‌ند) سه‌ركردایه‌تی میلیشیایه‌كی خێڵه‌كی ده‌كات كه‌ سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانه‌ له‌ دێره‌ زووری سوریا. [خاوه‌نی وێنه‌: په‌یجی جۆرف نیوس له‌ فه‌یسبووك]

نه‌واف راغب به‌شیر (ناوه‌ند) سه‌ركردایه‌تی میلیشیایه‌كی خێڵه‌كی ده‌كات كه‌ سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانه‌ له‌ دێره‌ زووری سوریا. [خاوه‌نی وێنه‌: په‌یجی جۆرف نیوس له‌ فه‌یسبووك]

عابد وتی هێزێكی له‌مجۆره‌ له‌توانایدا ده‌بێت كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ بكات و ئاماده‌یی و كاریگه‌ریی هێزه‌كانی رژێمی سوریا و روسیا سنووردار بكات.

وتیشی: "سوپای پاسداران بنكه‌یه‌كی ناوه‌ندی بۆ جه‌یش قورا كردۆته‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی به‌ند سه‌عیدی شاری دێره‌ زوور، كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سوپای پاسدارانی لێیه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ چالاكن."

هه‌ڵمه‌تێكی چڕ بۆ راكێشانی ئه‌ندامان

عابد وتی میلیشیا نوێیكه‌ زۆر به‌چڕی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌ په‌رستگه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌، له‌كاتێكدا دانیشتوانی شاره‌كه‌ تێبینییان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ "رێكخراوترین هه‌ڵمه‌تی دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانه‌ تا ئێستا".

ناوبراو وتی پێده‌چێت سوپای پاسداران ته‌ركیز بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر هێزه‌كانی روسیای لێبوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نگریی دانیشتوانه‌ نێوخۆییه‌كان بۆ دروستكردنی چه‌ند هێزێك كه‌ دڵسۆزی ئه‌وان بن.

وتیشی سوپای پاسداران سوود له‌ پێویستیی پاراستن و ئه‌منیه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ پێویستییه‌ داراییه‌كانیان.

وتی نفوزی رژێمی سوریا به‌هێواشی كه‌مده‌بێته‌وه‌ به‌ قازانجی ئاماده‌یی ئێران و سنوورداركردنی ئاماده‌یی هێزه‌كانی رژێم بۆ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌م كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی راسته‌قینه‌یان نییه‌.

سوپای سوریا و هێزه‌كانی میلیشیای به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی هیچ ئاماده‌ییه‌كی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازییان له‌ ناوچه‌كه‌ نییه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌ندامانی میلیشیاكه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ رۆیشتن بۆ جه‌یش قورا كه‌ تازه‌ پێكهێنراوه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێوه‌ تایه‌فه‌گه‌رایه‌كی به‌دن كه‌ درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌