یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی به‌هێواشی زیادبوونی نفوی ئێران له پارێزگای دێره زووری سوریا، یه‌كێك له ناودارترین مزگه‌وته‌كانی ئه‌لبو كه‌مال كراوه به حوسه‌ینییه.
چالاكوانێكی دێرزه زوور، جه‌میل عه‌بد به دیارونای وت دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌مه وه‌ك رهنگدانهوهیزیادبوونی ئاماده‌یی چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای پاسداران ده‌بینن له پارێزگاكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
وتی ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵێكی فراوانتری ده‌بینن بۆ وه‌ده‌رنانی دانیشتوانی ناوچه‌كه و گۆڕینی دیمۆگرافیا و تایبه‌تمه‌ندییه ئاییینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه.
ناوبراو وتی دانیشتوانی ئه‌لبو كه‌مال تووشی سه‌رسوڕمان بوون به بینینی كردنه‌وه‌ی حوسه‌ینییه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا" له گه‌ڕه‌كی جه‌معیاتی شاره‌كه، له‌جێی مزگه‌وتی عه‌بدولڕه‌حمان بن عه‌وف.
وتیشی: "به‌ڵام هیچ كه‌سێك له ئه‌لبو كه‌مال ناوێرێت قسه‌بكات و دژی ئه‌م كرده‌وانه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت،" چونكه له ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ترسن.
عه‌بد وتی: "حوسهینییهكه به‌چڕی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای پاسدارانه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێت و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییش به ئه‌منییه‌تێكی توونده‌وه له چوارده‌وری هه‌ن."
وتیشی ئاڵای ئێران و ئاڵا مه‌زهه‌بییه‌كان و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌درێژایی ئه‌و رێگایه هه‌ڵواسراوه كه به‌ره‌و حوسهینییهكه ده‌چێت.
ئه‌مه له‌جیاتی تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سیاسی ده‌به‌خشێت به پرۆسه‌كه.
به‌شێك له پلانێكی فراوانتر
عه‌بد وتی ئه‌مه به‌شێكه له پلانێكی فراوانتری سوپای پاسداران بۆ گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندییه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیموگرافیای ناوچه‌كه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی نفوزی ئێران له‌ڕێی حوسه‌ینییه و ناوه‌نده كلتورییه تازهكانییهوه، لێكترازانی سورییه‌كان فراوانتر ده‌كات.
جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سورییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كان و فره‌یی مه‌زهه‌بی نییه، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا په‌یوه‌ندیی به سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌ك هه‌یه له‌پێناو ناسنامه‌یه‌كی تردا، كه له‌لایه‌ن سوپای پاسادارانهوه -- كه هێزێكی ده‌ره‌كییه -- به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنرێت.
ناوبراو وتی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی عێراقدا، سوپای پاسداران ژماره‌یه‌كی زۆر "زیاره‌تكار"ی عێراقی و ئێرانی هێناوه.
ئه‌م زیاره‌تكارانه سه‌ردانی شوێنه ئایینه‌كان ده‌كه‌ن له نهبهع عه‌ین عه‌لی و ئێستاش حوسه‌ینییه نوێیه‌كه له ئه‌لبو كه‌مال، هه‌روه‌ها بههانهیهكیشه بۆ سوپای پاسداران بۆ هێشتنه‌وه‌ی میلیشیاكانی له ناوچه‌كه به بیانوی پاراستنی شوێنه ئایینییه‌كان و زیاره‌تكاره‌كان.
عه‌بد وتی ئهمهههمان شێوازی كاركردنه كه سوپای پاسداران له چوارده‌وری دیمه‌شق به‌كاریهێناوه كه ئاماده‌ییه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌وێش به هه‌مان رواڵه‌ته‌وه به‌هێزتركردووه.
ئایا ئێران زیاتر شایسته‌ی ئه‌وه نییه ئاماده‌یی هه‌بێت وه‌ك له وه‌هابییه‌كان و ئیسرائیل؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت