به‌رپرسانی سوریا و عێراقده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لبو كه‌مال\قائیمیان كرده‌وه‌دووشه‌ممه (30 ئه‌یلول) دوای داخستنی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
ده‌روازه‌كه دوو وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به په‌یوه‌ستكردنی شارۆچكه‌ی قائیم له پارێزگای ئه‌نباری عێراق به شارۆچكه‌ی ئه‌لبو كه‌ماله‌وه له دێره زووری سوریا.
ده‌روازه سنوورییه‌كه به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه له دیوی سوریا و هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له دیوی عێراق، داخرابوو.
به‌رپرسانی عێراق و سوریا و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی سه‌ربازیی سوپای هه‌ردوو وڵاته‌كه دووشه‌ممه به‌شدارییانكرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌كه‌دا، هاوشانی رۆژنامه‌وانان كه مه‌راسیمه‌كه‌یان رووماڵكرد.
هه‌رچه‌ند دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كه نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنییه، به‌ڵام نیگه‌رانییه هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌مێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی چالاكوانێكی دێره زوور، جه‌میل عه‌بد، دانیشتوانی دیوی سوریای ده‌روازه‌كه نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران چاوی له‌وه‌یه ده‌روازه‌كه بۆ پڕچه‌ككردنی گروپه چه‌كداره لایه‌نگره‌كانی له سوریا به‌كاربهێنێت.
ناوبراو به دیارونای وت ئه‌وان ترسیان له‌وه هه‌یه ده‌روازه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و موشه‌ك و تفاق به‌كاربهێنرێت بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران، له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی چه‌كداری نوێ بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و گروپانه.
وتی سوپای پاسداران و میلیشیا جۆراوجۆره‌كانی لایه‌نگری كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌روازه سنوورییه‌كه‌یان له دیوی سوریاوه كردووه.
ناوبراو وتی: "ئه‌مه ئه‌وه ئاسانده‌كات كه سوپای پاسداران و هه‌وادارانی یارمه‌تی لۆجستیی به‌رده‌وام دابینبكه‌ن بۆ پشتگیركردنی ئه‌و میلیشیانه، له نێویاندا چه‌ك، هه‌روه‌ها رێخۆشده‌كات بۆ جموجۆڵی ئازادانه‌ی ئه‌ندامانی میلیشیاكان، به جێگۆڕكێ و گۆڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانیش."
وتی: "هه‌روه‌ها وا ده‌كات سوپای پاسداران ده‌سه‌ڵاتی خۆی له پارێزگای دێره زوور پته‌وتربكات و ناكۆكی له‌نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه داخۆشده‌كات كه ئاماده‌یی ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه."
عه‌بد وتی بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان و ته‌نكی و تانكه‌ره‌كان روكه‌شێكی باش دابینده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و گومانی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئێران ده‌روازه‌كه به‌كاربهێنێت بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وتو به‌رهه‌می تر بۆ نێو سوریا.
ناوبراو وتی سوپای پاسداران له رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی و وتیشی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ئه‌وه بۆ ئێران ئاسانتر ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و ناوچانه‌ی عێراقدا بسه‌پێنێت كه وه‌ك خاڵی گواستنه‌وه به‌كاریان بهێنێت.