هێرشە ئاسمانییهکانی روسیا دواهەمین ناوچەی ژێردەسەڵاتی سوریایان کردە ئامانج بۆ یەکەمین جار لەو کاتەوەی لە ئازاردا ئاگربەستێک واژۆکرا، رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چوارشەممە (3 حوزەیران) رایگەیاند.
رێکخراوەکە رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییهکانی روسیا ئێوارەی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە ناوچەیەکیان لە باکوری خۆرئاوا کردە ئامانج، ئەو شوێنەی کە پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب و لازقییە پێکدەگەن.
تەحریر شام و هاوپەیمانە تووندڕهوهکانی ئامادەییەکی زۆریان لە ناوچەکەدا هەیە.
رێکخراوەکە رایگەیاند کە دواهەمین هێرشەکان بۆ کشانەوەی تووندڕەوان بوون لە شاڕێگەی سەرەکیی M4 لە باکوری سوریا، ئەو شوێنەی کە هێزەکانی تورکیا و روسیا زۆر جار دەورییەی هاوبەشی لێ ئەنجامدەدەن وەک بەشێک لە ئاگربەستە واژۆکراوەکە.
ههروهها رایگهیاند کە ویستووشیانە تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی ساحل غاب لە باکوری پارێزگای حەما دووربخەنەوە، ئەو شوێنەی رژێمی سوریا و هێزەکانی روسیا ئامادەییان لێی هەیە.
رێکخراوەکە راشیگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکان بوونه هۆی هێنانە ئارای شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون لە قەزای ساحل غاب و جەبەل زاوییە لە دەوروبەری ئیدلیب.
نزیکەی نیوەی دانیشتوانی سێ ملیۆنیی ههرێمی ئیدلیب ئهوانهن كه لەو بهشانهی تری سوریاوه ئاوارەبوون کە لەلایەن رژێمەوە دەستیان بەسەردا گیراوەتەوە.
دوای بەدەستەوەمانی پێنج یەکی وڵاتەکە پێنج ساڵ پێش ئێستا، دەستوەردانی روسیا یارمەتی رژێمی دا کۆنتڕۆڵی زیاتر لە سەدا 70 سوریا بکاتەوە.
لە باکوری خۆرئاوا، تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی کۆنتڕۆڵی نزیکەی نیوەی پارێزگای ئیدلیب و چەند ناوچەیەکی کەمی دەوروبەری پارێزگای حەما و لازقییە و حەلەبیان کردووە.