هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

چالاکوانانی سوریا خۆپیشانداندەکەن لەسەر شاڕێگەی M4 له‌ ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆپیشاندەران لەسەر شاڕێگەی M4 نزیك بە شاری ئیدلیب رێگەیەکان داخست بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی دەستێوەردان لە سوریادا. [خاوەنی وێنە: ساحل نیوز، لەڕێی تەلەگرامەوە]

خۆپیشاندەران لەسەر شاڕێگەی M4 نزیك بە شاری ئیدلیب رێگەیەکان داخست بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی دەستێوەردان لە سوریادا. [خاوەنی وێنە: ساحل نیوز، لەڕێی تەلەگرامەوە]

چالاکوانان و لاوانی سوریا خۆپیشاندانێك ئەنجامدەدەن لەسەر شاڕێگەی گرنگی M4 کە بەنێو پارێزگای ئیدلیبدا دەڕوات بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئەوەی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن به‌ داگیرکاریی چەندبارەبووەوه‌ی هێزەکانی روسیا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

بەگوێرەی مەرجەکانی رێکەوتنێكی ئاگربەست له‌ 6 ئازار، هێزەکانی روسیا و تورکیا رێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی دەوریەی هاوبەش لە ناوچەکە بۆ هێشتنەوەی ئاسایشی رێگاکە.

بەڵام هەندێك دەڵێن گوایە روسیا بەردەوام رێکەوتنەکە پێشێلدەکات و هەوڵیداوە بچێتە نێو قوڵایی ناوچەکەوە لەژێر پەردەی ئاگربەستدا، چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت.

عەساف وتی لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی دەوریە هاوبەشەکان، دەیان خۆپیشاندەر بەشێکی ئەو شاڕێگە ستراتیژیەیان گرت کە بەنزیك شاری ئیدلیبدا دەڕوات.

خۆپیشاندەران رەبیەی خۆڵیان هەڵچنیوە بۆ داخستنی شاڕێگەی M4 لە پارێزگای ئیدلیب بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی دەستێوەردان لە سوریادا. [خاوەنی وێنە: مانگرانی کەرەمە]

خۆپیشاندەران رەبیەی خۆڵیان هەڵچنیوە بۆ داخستنی شاڕێگەی M4 لە پارێزگای ئیدلیب بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی دەستێوەردان لە سوریادا. [خاوەنی وێنە: مانگرانی کەرەمە]

خۆپیشاندەران دەڵێن روسیا بەرپرسە لە مەرگی هەزاران مەدەنی له‌ سوریا، بەڕاستەوخۆ و بە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا، یان بەناڕاستەخۆ و پشتگیریكردنی بەردەوامی رژێمی سوریا.

عەساف وتی لەبەرامبەردا خۆپیشاندانەکە بووە هۆی بارگرژی لەنێوان ئه‌و گروپە چەکدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆندا کە پشتیوانی لە "مانگرتنی کەرەمە" دەکەن لەگەڵ ئەوانەی لە دژینی.

ئاماژەیکرد بەوەی "بەتایبەتی بارگرژی لەنێوان هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شام و بەرەی رزگاری سوریادا دروستبووە، کە رفاندن بۆ تۆڵەکردنەوە و شەڕەتەقەیان لەنێوان خۆیاندا ئەنجامداوە."

عەساف وتی تەحریر شام فەرماندەی سەربازیی فەیلەق شامی دەستگیرکرد، رەمەزان دەیوب ("ئەبو عەلی جەرجه‌ناز") و 10 لە هاوڕێیانی دوای بارگرژییەکی تووند لە ناوچەی خۆرهەڵاتی کەناری نەیرەب له‌ ئیدلیب.

وتی سەرەڕای بارگرژیی تاوسەندوو، خۆپیشاندەرانی M4 لە ناوچەکە دەمێننەوە، کە زۆر نزیکە لە بازگەکانی رژێمی سوریا و روسیاوە.

هاوکات، عەساف ئاماژەیکرد بەوەی شەڕ پەرەیسەندووە لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب، بەتیابەتی لە ناوچەی کەفر نەبل.

وتی ژمارەیەك ناوچەی ئۆپۆزسیۆن، لەنێویاندا سەفوهین و فەتیرە و بارە، کەوتنە بەر تۆپباران له‌ پێگەکانی هاوپەیمانانی رژێمه‌وه‌ کە به‌رامبه‌ر ئەو شارۆچکانەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500