هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تووڕەیی لە ئیدلیب به‌رپاده‌بێت بەهۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی حیسبەی تەحریر شامەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی نوێی حیسبەی تەحریر شام دەورییە ئەنجامدەدات لە باکوری خۆرئاوای سوریا. [خاوەنی وێنە: روانگەی هەواڵی ناوچە گوندنشینه‌کانی باشوری حەلەب]

ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی نوێی حیسبەی تەحریر شام دەورییە ئەنجامدەدات لە باکوری خۆرئاوای سوریا. [خاوەنی وێنە: روانگەی هەواڵی ناوچە گوندنشینه‌کانی باشوری حەلەب]

چالاکوانێکی سوری وتی تەحریر شام حیسبە ("پۆلیسی ئایینی")ی چالاککردۆتەوە لە ئیدلیب، کە چەندین یاسا و رێسای نوێیان سەپاندووە کە بەربەست دەخه‌نە بەردەم ئازادییه‌ مەدەنییەکان و توانای دەستگیرکردنی بەرامبەرەکانی پێدەدات.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی ئەو بڕیارە بۆته‌ هۆی تووڕەیی لەنێو دانیشتوانی هه‌رێمی ئیدلیبدا کە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی گروپە تووندڕەوەکە دەژین.

بە دیارونای وت تەحریر شام پێشتر تیمەکانی حیسبەی جێگیرکردبوو -- کە بە سه‌واعید خەیر ناسراون -- لە هه‌رێمی ئیدلیب، بەڵام ناوێکی باشیان نەبوو لەنێو خەڵکیدا و گروپەکە دواجار چیتر بەکارینەهێنان.

وتی ئێستا لەژێر ناوی "ناوەندی فەلاح بۆ هاندانی باشه‌ و رێگری له‌ خراپه‌" هێناونیەتەوە و دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی دەورییە لە شەقام و گەڕەکەکانی پارێزگاکەدا.

چەکدارانی تەحریر شام بەشداریده‌كه‌ن له‌ وانەی ئایینیدا لە هه‌رێمی ئیدلیب له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: هەڵمەتی تیرێكیان له‌گه‌ڵ بهاوێژه‌]

چەکدارانی تەحریر شام بەشداریده‌كه‌ن له‌ وانەی ئایینیدا لە هه‌رێمی ئیدلیب له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: هەڵمەتی تیرێكیان له‌گه‌ڵ بهاوێژه‌]

وتیشی: "ئه‌ندامانی پێشووی حیسبە و ئه‌وانه‌ی ئێستاش هەمان کەسن،" ئەوانیشی بە "چەکدارانی تووندڕەی تەحریر شام" ناوزەندکرد "کە سەر بە چەندین نەتەوەی جیاوازن و بە دەمارگیر و لێنه‌بوورده‌یی ناسراون".

عەساف وتی ئەوانه‌ پێشتر وێنەیەکی خرپیان بۆ دروست بوو بەهۆی تۆقاندنی دانیشتوانه‌وه‌ بە لێدان و سزادان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی.

تووڕەبوونی دانیشتوان لە رێساکان

وتی تەحریر شام لیستێکی ئەو چالاکیانەی بڵاوکردۆتەوە کە قەده‌غه‌ی کردوون و لەلایەن تیمە دووباره‌ چالاککراوەکەی حیسبەوه‌ دەسەپێندرێن، کە بە شێوەیەکی تووند پێشێلکاران سزادەدەن.

لیستی چالاکییە قەدەغەکراوەکان پێکدێن لە قەدەغەی تەواوەتی هەر تێکەڵاوبوونێکی رەگەزەکان، بەتایبەتی لە رێستۆرانت و ئۆفیسەکاندا، هەروەها قەدەغەکردنی دەرکەوتنی فرۆشیاری پیاو لە دوکانەکانی ژناندا، وه‌ بە پێچەوانەشەوە.

ژنان بۆیان نییە بچنە ناو دوکانێکەوە کە فرۆشیارەکەی پیاو بێت، مەگەر مەحرەمێکی لەگەڵدابێت.

چالاکییە قەدەغەکراوەکانی تر پێکدێن لە "کێشانی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان، تێکەڵاویی خوێندکاران لە خوێندنگە و کۆلێژ و زانکۆکاندا و بەکارهێنانی وێنە و پۆستەر لە دوکانەکاندا".

گەنجانیش سزادەدرێن لەسەر شێوازی قژچاککردنیان.

عەساف وتی مەدەنییەکان رەتیدەکەنەوە هاوکاربن لەگەڵ تیمەکانی حیسبەی تەحریر شامدا، چونكه‌ وا لێیان ده‌ڕوانن كه‌‌ سنوور بۆ ئازادییەکانیان دادەنێن.

هەروەها بڕواشیان وایە هاوپەیمانێتی تەحریر شام ئەمە وەک رێگەیەک بەکاریاندەهێنێت بۆ دەستگیرکردنی هەرکەسێک کە دژیان دەوەستێتەوە، کە لە دەرەوەی مەبەستە سەرەکییەکەیانە.

عەساف وتی لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا تەحریر شام دەرکەوتنەکانی زیاترکردووە لە هه‌رێمه‌كه‌ بە ئەنجامدانی چالاکی پڕوپاگەندەی زیاتر و وانەی ئایینی بۆ چەکداران و گەنجانی ناوچەکە.

وتیشی ئەمە بەشێکە لە هەوڵی دووبارە دەرکەوتنەوەی و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە، وەک وەڵامێک بۆ زۆربوونی ژمارەی خۆپیشاندانەکان لە دژی ئەو رێسایانەی لە هه‌رێمی ئیدلیب دەیانسەپێنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500