هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

لیبیا لە شەپۆلی چەکدارانی بیانی دەترسێت لەکاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بەکرێگیراوانی سوریا لە شەڕدا دەبینرێن لە کەناری شاری تەرابلسی لیبیا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی ئەحراری لیبیا]

بەکرێگیراوانی سوریا لە شەڕدا دەبینرێن لە کەناری شاری تەرابلسی لیبیا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی ئەحراری لیبیا]

حکومەتی بەرەی نیشتمانی لیبیای پشتیوانیکراو له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتوەکانه‌وه‌ نیگەرانی دەردەبڕێت دەربارەی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی سوریا کە ماوەیەکە ئەو بەکرێگیراوانە دەگوێزێتەوە بۆ لیبیا کە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێرانیەکان هەبووە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) بەخراپترین شێوە تیایدا بڵاوبۆتەوە، بەجۆرێك 1,030 کەیسی نوێی توشبوون تەنیا لە سێشەممەدا (23 نیسان) راگەیەندرا، کە کۆی ژمارەی توشبووانی وڵاتەکەی گەیاندە 87,026.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبارکراوە بە خراپترکردنی دۆخی قەیرانی تەندروستی بەوەی شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی کەرەنتینە و بەردەوامیدان بە رێگەدان بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئەیری سەر بە خۆی کە گەشت بکات بۆ چین، کە لەوێوە پەتاکە دەستیپێکرد.

لە خۆرهەڵاتی سوریا، کە هاوسنووری عێراقە، دانیشتوان ترسی ئەوەیان دەربڕیوە لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ڤایرۆسەکە لە سوریا بڵاوبکەنەوە، سەرەڕای نیگەرانی ئەوەی رژێمی سوریا هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی.

بەکرێگیراوان لە چەندین نەتەوەی جیاواز، لەنێویاندا سورییەکان، بەشداریدەکەن لە شەڕی بەردەوامی لیبیادا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی ئەحراری لیبیا]

بەکرێگیراوان لە چەندین نەتەوەی جیاواز، لەنێویاندا سورییەکان، بەشداریدەکەن لە شەڕی بەردەوامی لیبیادا. [خاوەنی وێنە: تەلەفزیۆنی ئەحراری لیبیا]

بەهۆی ئەم نیگەرانیانەوە، وەزیری ناوخۆی لیبیا لە 18 ئازار هۆشداری دا لەوەی چام وینگس، کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی سوریا کە لە دیمەشقە، خەڵك دەگوێزێتەوە بۆ بەنغازی کە پەیوەندییان بە ئێرانیەکانەوە هەبووە.

وەزارەتەکە رایگەیاند ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیە نوسینگەیەکی لە بەنغازی کردۆتەوە و تۆمەتباری کرد بە "ئەنجامدانی چالاکی گومانلێکراو" و هێنانەناوەوەی خەڵك لە سوریاوە، کە مەترسی قەیرانی تەندروستی زیاد دەکات.

وەزارەتەکە رایگەیاند كه‌ گەشتیارانی کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکە خه‌ڵكی سورییان تێدایە کە پەیوەندیان بە گروپی واگنەرەوە هەیە، کە "سوپایەکی تایبەتە" لە بەکرێگیراوانی روسیا کە لە سوریا شەڕدەکەن، لەگەڵ چەند ئەندامێکی پاسدارانی ئێران و حیزبوڵای لوبنان.

روسیا ماوەیەکە گروپی واگنەر بەکاردەهێنیت وەك رووپۆشێك بۆ چالاکیەکانی لە لیبیا.

هەڕەشە بۆ لیبیەکان

وەزارەتی ناوخۆ هؤشداریی دا بە دانیشتوانی خۆرهەڵاتی لیبیا بەوەی نزیك نەبنەوە لە هەر کەسێک کە بە گەشتەکانی چام وینگس دەگات. هەروەها هۆشداریی دا لەوەی بانکە بازرگانیەکان نابێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە مامەڵە بکەن.

هاوکات داوایكرد لە ئه‌ركی پشتیوانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لیبیا و لیژنەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ئەم پێشێلکارییانە بە بەڵگەنامە بکەن و ئەنجامدەرانیان بە بەرپرس رابگرن.

رۆژنامەوانێكی لیبیا، عیمران محەمەد بە دیارونای وت شەپۆلی بەکرێگیراوە سورییەکان، کە لەژێر ناوی واگنەر گروپدا هێنران بۆ لیبیا، وا خەریکە نیگەرانی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا دروستدەکەن.

وتی دوورنییە ڤایرۆسەکە لە لیبیا بڵاوبکەنەوە لەکاتێکدا بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە وڵاتەکەوە، بەبێئەوەی پشکنینی پزیشکییان بۆ بکرێت یان کەرەنتینە بکرێن و ئاماژەیکرد بەوەی بەکرێگیراوان کە لە سوریاوە دەهێنرێن لەگەڵ چەکدارانی بیانی دیکە تێکەڵدەبن.

محەمەد وتی لە دۆخی شێواوی ئێستادا، کە کۆنترۆڵکردنی هەندێك ناوچە بەردەوام دەستاودەست دەکات، چەکداران لە شوێنکەوە دەچنە شوێنێکی دیکە و لەگەڵ شەڕکەران و مەدەنیەکانی لیبیا تێکەڵدەبن.

وتیشی ئەمە مەترسی پەتاکە زیاتردەکات و ئەگەری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە بۆ خەڵکی لیبیا زیاتردەبێت.

هه‌روه‌ها وتی دەزگا پزیشکیەکانی لیبیا "لە دۆخێکی خراپدان"، بەجۆرێك ژێرخانی وڵاتەکە داڕووخاوە و ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووان بکات، گەر پەتاکە بڵاوببێتەوە.

تا ئەمڕۆکە، لیبیا تەنیا 60 کەیسی توشبوونی بە کۆڤید-19 تۆمارکردووە، لەگەڵ یەك كه‌یسی مردن.

نەبوونی پشکنینی پزیشکی

چالاکوانێكی سوەیدا، نزار بوعەلی بە دیارونای وت زیاد لە 300 لاوی سوری لە ناوچەی قونەیترەوە گەشتیانکرد بۆ لیبیا دوای ئەنجامدانی راهێنانی شەڕ لە کەمپەکانی واگنەر گروپ.

وتی ئەم پیاوانە پشکنینی پزیشکییان بۆ نەکراوە لەکاتێکدا گەیشتوونەتە کەمپەکانی راهێنان یان پێشئەوەی گەشت بکەن بۆ لیبیا.

بەگوێرەی بوعەلی، ژمارەیەك لاو کە پێشتر خۆیان بۆ کار تۆمارکردووە لە گروپی واگنەر کشاونەتەوە و کەمپەکەیان جێهیشتووە دوای ئەوەی زانیویانە ناچاردەکرێن لە شەڕی لیبیادا بەشداربن.

وتیشی لەکاتی پرۆسەی راكێشانیاندا پێیانوتراوە کە لەوێ تەنیا پاسەوانیی دەزگا نەوتیەکان دەکەن.

پسپۆڕێكی سەربازی، یەحیا محەمەد عەلی بە دیارونای وت بەگشتی چەکداران مەترسی توشبوونیان زۆرە چونکە لەنزیك یەکەوە دەژین و کاردەکەن.

وتی راکێشانی لاوانی سوریا بۆ شەڕکردن لە لیبیا لەلایەن گروپی واگنەرەوە "وەك دەرکردنی سزای مەرگ وایە"، نەك تەنیا بۆ راکێشراوان بەڵکو بۆ لیبییە مەدەنیەکانیش، گەر پەتاکە لەنێو چەکداراندا بڵاوببێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500