هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

'سوپای سێبەر'ی مۆسکۆ لاوانی سوریا ده‌نێرێت بۆ شەڕکردن لە ناكۆكیه‌كانی لیبیادا

کارڤانسەرای

چەکداران لە بەتالیۆنی سەربازیی دڵسۆز بۆ ژەنەراڵی لیبی خەلیفە حەفتەر لەکاتی گردبوونەوەیەکی بەیانیاندا دانیشتوون لە شاری بەنغازی له‌ خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌ لە 18 کانونی یەکەم 2019. گروپی واگنەر، رێکخراوێکی بەکرێگیراوی پەیوەست بە کرملنەوە، لاوانی سوریا ده‌نێرێت بۆ شەڕکردن وەك پشتیوانی حەفتەر. [عەبدوڵا دۆما/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکداران لە بەتالیۆنی سەربازیی دڵسۆز بۆ ژەنەراڵی لیبی خەلیفە حەفتەر لەکاتی گردبوونەوەیەکی بەیانیاندا دانیشتوون لە شاری بەنغازی له‌ خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌ لە 18 کانونی یەکەم 2019. گروپی واگنەر، رێکخراوێکی بەکرێگیراوی پەیوەست بە کرملنەوە، لاوانی سوریا ده‌نێرێت بۆ شەڕکردن وەك پشتیوانی حەفتەر. [عەبدوڵا دۆما/ئاژانسی فرانس پرێس]

گروپی واگنەر-- کە گروپێکی بەکرێگیراوە و لەجیاتی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین کاردەکەن -- هەوڵێکی بەرفراوانی بەکرێگرتن رێکدەخەن بۆ لاوانی سوریا بۆ شەڕکردن وەك بەکرێگیراو لە لیبیا، ژمارەیەك میدیای عەرەبی رایانگەیاند.

مانگی رابردوو ماڵپەڕی هەواڵی سوەیدا-24 رایگەیاند كه‌ پارتێكی سیاسی پشتیوانیکراو لەلایەن بەشار ئەسەدی رژێمی سوریاوە، بەیارمەتی گروپی واگنەر، لاوانی سوریا رادەکێشێت تا وەك بەکرێگیراو بیاننێرێت بۆ شەڕکردن لە لیبیا.

ئەو بڵاوکراوە هەواڵیە رایگەیاند کە کۆمەڵێك فایلی تۆماری دەنگی و نوسراوی لایە، بەرپرسێکی پارتی لاوانی نیشتمانی سوریای لە سوەیدا تێدایە، کە پارێزگایەکە لە سوریا.

لەو تۆمارانەدا، بەرپرسەکە داوا لە لاوان دەکات خۆیان تۆماربکەن بۆ خزمەتی سەربازی لەژێر سەرپەرشتی گروپی واگنەردا و پێشنیازی موچەی مانگانەیان بۆ دەکات لە لیبیا بەبڕی "1000 دۆلار بۆ ئەوانەی خۆبەخشی دەکەن بۆ پاسەوانیكردنی دەزگاکان و 1,500 دۆلار بۆ ئەوانەی خۆبەخشی دەکەن بۆ شەڕکردن دژی گروپەکان؛ جیا لە قەرەبوویەکی دیکە بۆ خێزانەکانیان گەر بکوژرێن یان لە شەڕدا ونببن".

پیاوانی نەناسراو پاسەوانیی بنکەیەکی ئۆکرانی دەکەن لە پێرێڤالنۆی، کرایمیا (دورگه‌ی قرم) لە 16 ئازار 2014. ئۆکرانیا 'شوێنی لەدایکبوونی' گروپی واگنەر بوو، کە گروپێکی بەکرێگیراون لەجیاتی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین کاردەکەن. [دیمیتار دیلکۆف/ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوانی نەناسراو پاسەوانیی بنکەیەکی ئۆکرانی دەکەن لە پێرێڤالنۆی، کرایمیا (دورگه‌ی قرم) لە 16 ئازار 2014. ئۆکرانیا 'شوێنی لەدایکبوونی' گروپی واگنەر بوو، کە گروپێکی بەکرێگیراون لەجیاتی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین کاردەکەن. [دیمیتار دیلکۆف/ئاژانسی فرانس پرێس]

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان موچەی مانگانەی سەربازێکی ئاسایی سوریا نزیکەی 30 دۆلارە و موچەی مانگانەی خۆبەخشێك لە یەکێك لە چەندین میلیشیاکانی پەیوەست بە رژێمەوە -- کە هەندێکیان لەلایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن -- لەنێوان 50 بۆ 100 دۆلارە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە بەکرێگیراوان دەنێردرێن تا پشتیوانی له‌ هێزەکانی مارشاڵ خەلیفە حەفتەر بکەن، کە پشتیوانیی مۆسکۆی هەیە.

پارتی لاوانی نیشتمانی سوریا تێوەگلاوە لە راکێشانی خەڵکی سوریادا بۆ نێو میلیشیا چەکدارەکان لە 2014وە.

کرملن گروپی واگنەری داناوە بۆ ئەنجامدانی کارە قێزەونەکانی پوتین لە چەندین زۆنی شەڕدا.

هێزە بەکرێگیراوەکە دەستیوەرداوەتە ئۆکرانیا و یارمەتی دابڕانی نایاسایی کرایمیای داوە -- بە بەکارهێنانی "خۆبەخشان"ی رووپۆشكراو تا نائارامی دروستبکەن، لەگەڵ پشتیوانیكردنی تاوانەكانی شه‌ڕی رژێمی سوریا.

'هاوڕێکانی روسیا'

شەرق ئەلئەوسەت، کە بڵاوکراوەیەکی بەناوبانگی عەرەبیە و لە لەندەنەوە بڵاودەکرێتەوە، لە 14 شوبات رایگه‌یاند كه‌ سوپای روسیا لاوانی دوما بەکرێدەگرێت، کە ده‌كه‌وێته‌ خۆرهەڵاتی دیمەشق.

لەژێر چەتری رێکخراوێكدا بەناوی "هاوڕێیانی روسیا"، کارمەندانی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی روسیا و سوریا ئەم لاوانە دەگوێزنەوە تا شەڕبکەن بۆ حەفتەر بە راکێشانیان لە بەرامبەر بڕێکی گەورەی پارەدا.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەندامانی بەناو "هاوڕێیانی روسیا" ناسنامەی سەربازییان لە بنکەی سەربازیی خمه‌یمیمی روسییەوە لە سوریا پێدەگات.

ژمارەیەك لە چاودێران وتیان هێزی ئاسمانی روسیا ئەندامانی گروپی واگنەر و ئامرازی سەربازی لە بنکەی خمه‌یمیمه‌وه‌ دەگوێزنەوە بۆ به‌نغازی لە لیبیا.

بەشێوەیەکی فەرمی، زیاد لە 60,000 سەربازی روسیا بەنێو سوریادا تێپه‌ڕیون لەکاتی هەڵمەتەکەدا، لەنێویاندا سەربازان، دەریاوانان و فڕۆکەوانان لەوکاتەدا کە لە لوتکەی هەڵمەتی بۆمباراندا بوون بەجۆرێك رۆژی زیاد لە 100 هێرشیان ئەنجامدەدا.

سەدان گرێبەستکاری روسی کەرتی تایبەت -- لەنێویاندا زۆرێك لە ئەندامانی گروپی واگنەر -- گومانده‌كرێت لە سوریا کاریانكردبێت، بەجۆرێك هەندێك راپۆرت باس لەوە دەکەن لە هێڵی پێشەوە بوون شانبەشانی هێزەکانی سەر بە رژێم.

مێژوویەك لە دەستێوەردان

واگنه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگری سه‌ربازیی روسییه‌وه‌، دمیتری ئوتكین، پێكهێنرا، كه‌ بەشێك بوون لە یەکەمین کاروانی بەکرێگیراوانی روسیا کە لە پایزی 2013 نێردران بۆ سوریا.

بەڵام ئەرکە پڕ کەموکورتیەکەیان بە ئابڕوچوون کۆتایی هات. لە هەندێك شەڕدا بەشدارییان کرد بەڵام هەرزوو گەڕانەوە روسیا، کە لەوێ پشتیوانانی پیلانەکە سێ ساڵیان لە زیندان بەسەربرد لە بەرامبەر چالاکییه‌كانی بەکرێگیراواندا.

لە حوزەیرانی 2014، ئوتکین پەیوەندیکرد بە ریزەکانی هێزە جوداییخوازەکانی سەر بە روسیاوە لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا -- کە شوێنی دروستبوونی گروپی واگنەر بوو بەگوێرەی راپۆرتە فەرمیەکانی ئۆکرانیا.

هەمان ساڵ، هێزەکانی روسیا ئۆکرانیایان داگیرکرد و کرایمیایان دابڕی و هەزاران سەربازی روسیا لەوێ جێگیربوون.

ئوتکین، لە پایزی 2015 لە سوریا دەرکەوتەوە، کاتێك هێزەکانی روسیا دەستیانوەردایە شەڕەکە بۆ پشتیوانیكردنی رژێمی ئەسەد، هاوپەیمانی کرملن.

لە کانونی یەکەمی 2016، لە بۆنەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت کە کرملن ئەنجامیدابوو بۆ ستایشی "قارەمانانی نیشتمان" و هەمان رۆژ لەگەڵ پوتین وێنەی گرت.

لە 2018، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لە سوریا رووبەڕووی هێرش بوونەوە لەلایەن سەدان چەکداری دڵسۆزی رژێمی سوریاوه‌ نزیك بە دێرەزوور. هێزەکانی ئەمریکا وەڵامیان دایەوە و نزیکەی 200 ئەندامی گروپی واگنەریان کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500