هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرماندە بەهێزەکەی لیبیا کۆنترۆڵ لەدەستدەدات بەهۆی ناکۆکییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بەکرێگیراوانی مۆسکۆ

کارڤانسەرای

چەکدارێکی دڵسۆزی حکومەتی رێکەوتنی نیشتمانی لیبیای ددانپێدانراوی نێودەوڵەتی لەتەنیشت ئۆتۆمبیلێکی تێکشکاوەوە راوەستاوە دوای ئەوەی پێشتر بۆمباران کرا لەلایەن هێزەکانی فەرماندەی بەهێزه‌وه‌، خەلیفە حەفتەر، کە لەلایەن گروپی واگنەری روسییەوە پشتگیرییان دەکرێت، لە تەرابلس لە 9 ئایار. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارێکی دڵسۆزی حکومەتی رێکەوتنی نیشتمانی لیبیای ددانپێدانراوی نێودەوڵەتی لەتەنیشت ئۆتۆمبیلێکی تێکشکاوەوە راوەستاوە دوای ئەوەی پێشتر بۆمباران کرا لەلایەن هێزەکانی فەرماندەی بەهێزه‌وه‌، خەلیفە حەفتەر، کە لەلایەن گروپی واگنەری روسییەوە پشتگیرییان دەکرێت، لە تەرابلس لە 9 ئایار. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

لەکاتێکدا حکومەتی یەکێتی نیشتمانی وادەبینرێت پێشڕەویی بەدەستبهێنێت، ناکۆکی لەنێوان فەرماندەی بەهێزی لیبیادا، خەلیفە حەفتەر و بەکرێگیراوانی سەر بە کرملن فراوان دەبێت کە نێردراون تا هەوڵەکانی دەستبەسەراگرتنی وڵاتەکە بەهێزبکەن، سەرچاوەکان وتیان.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیك له‌ حەفتەر بە ماڵپەڕی ئەرەبیك پۆستی وت کێشەکە لەسەر قەرزی نەدراوی حەفتەرە بە گروپی واگنەر، کە رێکخراوێکی سەربازیی کەرتی تایبەتە و خزمەت بە کارنامەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین دەکات. قەرزەکە دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوەکە وتی حەفتەر رەتیکردەوە قەرزی گرێبەستەکە بدات کە ساڵی رابردوو کۆتایی هات، نەك لەبەرئەوەی پارەی نییە بەڵکو لەبەرئەوەی رووسەکان شکستیان هێناوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان.

سەرچاوەکە وتی گروپی واگنەر "چەکدارانی ناشی" کەمئەزمون و ناكارامه‌یان ناردووه‌ لە سوریا و بێلاروس و سربیاوە بۆ لیبیا.

فەرماندەی گروپه‌كه‌، محەمەد قەنونو، وتەبێژی سەربازی هێزەکانی حکومەتی رێکەوتنی نیشتمانی لیبیا لەتەنیشت فڕۆکەیەکی هەڵوەشێنراوەی میگ-23 وەستاوە، دوای گرتنی بنکەی فڕۆکەوانی واتیە لە باشوری خۆرئاوای تەرابلس، لە 18 ئایار، لەدەست هێزەکانی دڵسۆز بە فەرماندەی بەهێز خەلیفە حەفتەری پشتیوانیکراو لەلایەن مۆسکۆوە. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

فەرماندەی گروپه‌كه‌، محەمەد قەنونو، وتەبێژی سەربازی هێزەکانی حکومەتی رێکەوتنی نیشتمانی لیبیا لەتەنیشت فڕۆکەیەکی هەڵوەشێنراوەی میگ-23 وەستاوە، دوای گرتنی بنکەی فڕۆکەوانی واتیە لە باشوری خۆرئاوای تەرابلس، لە 18 ئایار، لەدەست هێزەکانی دڵسۆز بە فەرماندەی بەهێز خەلیفە حەفتەری پشتیوانیکراو لەلایەن مۆسکۆوە. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژمارەیەك بڵاوکراوەی عەرەبی راپۆرتیان بڵاوكردۆته‌‌وه‌ لەسەر هەوڵە بەرفراوانەکانی گروپی واگنەر بۆ راکێشانی لاوانی سوریا.

سەرچاوەکە وتی پیاوانی حەفتەر بەردەوام لە کێشەدا بوون لەگەڵ بەکرێگیراوانی واگنەر لە لیبیا، بەهۆی کەمئەزمونی و ناكارامه‌ییه‌وه‌.

ئەرەبیك پۆست رایگەیاند كه‌ سەرکردە سەربازیەکانی سەر بە حەفتەر نائومێدیشیان دەربڕیوە لەبارەی بێتوانایی گروپی واگنەره‌وه‌ بۆ بەرگریکردن دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی.

حەفتەرخاك له‌ده‌ستده‌دات

حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی لە 13 نیسان رایگەیاند لە ماوەی دوو رۆژدا لە نیساندا، حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی حەوت شارۆچکەی لەدەست سوپای نیشتمانی لیبیا سەندووە، کە هاوپەیمانە لەگەڵ حەفتەر.

ئه‌لجەزیرە رایگەیاند كه‌ عەقید محەمەد قەنونو وتوێتی هەمان رۆژ بەرگری ئاسمانی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی رێیان لە فڕۆکەکانی حەفتەر گرت لە ناوچەی ئەبو گرەین و دوو فڕۆکەی لە چین دروستکراویان خستە خوارەوە لەگەڵ کۆپتەرێکی روسی می-35.

شیکاروانان وتیان سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکان ئاماژەیە بە گۆڕانکاری لە ستراتیژی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانیدا لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن.

حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی دووشەممە (18 ئایار) رایگەیاند كه‌ سەرکەوتنی زیاتر بەسەر هێزەکانی دڵسۆز بە حەفتەردا بەدەستدێت.

سەرەکوەزیرانی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی، فایز سەڕاج وتی "بەشانازییەوە رزگارکردنی بنکەی واتیە رادەگەیەنین،" کە 140 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای تەرابلسە.

لە بەیاننامەیەکدا وتی: "سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆ کۆتایی شەڕەکە نییە، بەڵکو نزیکترمان دەکاتەوە لەو سەرکەوتنەی تێیدا هەموو شار و ناوچەکان رزگاردەکرێن و هەوڵی ستەمکاری کە هەڕەشە لە دیموکراسی دەکات، تێکدەشکێنرێت."

لە چەند هەفتەی رابردوودا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی هێرشە ئاسمانیەکانیان دژی چەکدارانی حەفتەر زیادکردووە و هێڵەکانی پشتیوانییان نزیك بە واتیە کردۆتە ئامانج.

وتەبێژی هێزەکانی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی محەمەد غنونو وتی سێ سیستمی دژە-فڕۆکەوانی روسییان تێكشکاندووە لە بنکە ئاسمانیەکە لە 17 ئایارەوە.

هەواڵی گرتنی واتیە دوای گەمارۆدانێکی چەند هەفتەیی بنکەکە دێت لەلایەن هێزەکانی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانییه‌وه‌، کە لەلایەن هێزی ئاسمانی حەفتەرەوە بەکاردەهات.

ئەرەبیك پۆست رایگەیاند كه‌ پیاوانی حەفتەر بەشێك لە پاساوی زیانە گەورەکەیان بەوە دەدەن کە بەکرێگیراوانی گروپی واگنەر کارامە نەبوون.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، نیشانگران و چەکدارانی گروپی واگنەر لە تەرهونە و قەسر بن غەشیر بوون لە باشوری تەرابلس، لەکاتێکدا بەکرێگیراوانی گروپەکە لە بەنداوەکانی تەبرق و دەرنە بوون و یارمەتی لۆجستی و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان دابیندەکرد.

برەودان بە ململانێكانی لیبیا لەلایەن مۆسکۆوە

دەوترێت هەزاران گرێبەستکاری گروپی واگنەر پشتیوانی کارنامەی کرملن دەکەن لە چەندین ناوچەی شەڕ، لەنێویاندا سوریا، ئۆکرانیا، کۆماری ناوەندی ئەفریقا و لیبیا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان 6 ئایار رایگەیاند كه‌ نزیکەی 800 بۆ 1,200 چەکداری گروپی واگنەر پشتیوانی حەفتەر دەکەن، کە زیاد لە ساڵێکە هەڵمەتێکی دەستپێکردووە دژی حکومەتی رێكه‌وتنی نیشتمانی لیبیا.

پوتین نکۆڵی لەوە کردووە روسەکان لە لیبیا بن.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە روسیا، کریس رۆبنسۆن وتی پشتیوانیی روسەکان بۆ حەفتەر "بۆتە هۆی برەوسەندنی بەرچاوی شەڕەکە و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە لیبیا".

لە 7 ئایار بە رۆژنامەوانانی وت: "زۆرجار بەشێوەیەکی هەڵە بە واگنەر دەوترێت کۆمپانیایەکی ئەمنی کەرتی تایبەتی روسیا، بەڵام راستیەکەی ئامرازێکی حکومەتی روسیایە کە کرملن بەکاریدەهێنێت وەك ئامرازێکی کەم تێچووی کەم مەترسی بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی."

وتی چەندین وێنەی "چەکی قورس و پێشکەوتوو" لە لیبیا لەلایەن گروپی واگنەرەوە ئاماژەیە بەوەی تەنیا کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت نییە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا، ریچارد نۆرلاند بە رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەندەنی وت، لە 16 ئایار، کە پشتیوانی گروپی واگنەر بۆ هێزەکانی حەفتەر بێڕێزییە بۆ سەروەری و ئاسایشی ناوچەیی لیبیا.

هاوکاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ مەغریب و میسر، هێنری وستەر وتی شتێکی چاوەڕوان نەکراوە کرملن کارنامەی خۆی لە لیبیا بگۆڕێت کە لەگەڵ سوریادا بوونەتە شانۆی نفوزی نوێی مۆسکۆ لە ناوچەکە.

وتی: "هیچ کەس نابێت بیر لەوە بکاتەوە روسیا خۆی کۆدەکاتەوە و دەڕوات دوای ئەوەی وەبەرهێنانیان لە ململانێكانی لیبیادا کردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500