هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

حکومەتی نیشتمانی لیبیا دەڵێت بەکرێگیراوە روسیەکان دەگوێزنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی سەر بە حکومەتی نیشتمانی لیبیای ددانپێدانراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە نمایشدەکەن بە ئۆتۆمبیلێکی سیستمی بەرگری پانتسیری روسییەوە لە تەرابلس لە 20 ئایار دوای ئەوەی دەستیان بەسەردا گرت لە بنکەی ئاسمانی واتیە (بنکەی ئاسمانی عوقبە ئیبن نافع) لەدەست ئەو هێزانەی دڵسۆزی فەرماندەی بەهێزی لیبیان لە خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌، خەلیفە حەفتەر. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی سەر بە حکومەتی نیشتمانی لیبیای ددانپێدانراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە نمایشدەکەن بە ئۆتۆمبیلێکی سیستمی بەرگری پانتسیری روسییەوە لە تەرابلس لە 20 ئایار دوای ئەوەی دەستیان بەسەردا گرت لە بنکەی ئاسمانی واتیە (بنکەی ئاسمانی عوقبە ئیبن نافع) لەدەست ئەو هێزانەی دڵسۆزی فەرماندەی بەهێزی لیبیان لە خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌، خەلیفە حەفتەر. [مەحمود تورکیە/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی سەر بە حکومەتی نیشتمانی لیبیای ددانپێدانراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دووشەممە (25 ئایار) رایانگەیاند کە سەدان بەکرێگیراوی روسی کە شەڕ بۆ فەرماندەی سەربازیی رکابەر خەلیفە حەفتەر دەکەن لە ناوچەکانی شەڕ لە باشوری پایتەخت، تەرابلس، گوێزراونەتەوە.

بانگەشەکە دوای ئەوە هات کە حەفتەر زنجیرەیەك پاشەکشەی کرد لە هێرشی یەك ساڵەییدا بۆ گرتنی پایتەخت لەدەست ئه‌و حکومەتی نیشتمانییەی لە تەرابلسە.

هێزەکانی سەر بە حکومەت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایانگەیاند: "فڕۆکەیەکی بارهه‌ڵگری سەربازیی ئەنتۆنۆڤ 32 لە فڕۆکەخانەی بەنی وەلید نیشتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی بەکرێگیراوانی (گروپی) واگنەر کە لە باشوری تەرابلس هەڵاتبوون، بۆ شوێنێك کە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە کوێیە."

هیچ وەڵامێکی دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی حەفتەرەوە بۆ بانگەشەکانی حکومەتی نیشتمانی نەبوو لە رۆژی دووشەممەدا.

مانگی رابردوو، لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو راپۆرتانه‌ی میدیای ئەمریکایان پشتڕاستکردەوە کە گروپی واگنەر، کە رێخکراوێکی نائاسایی روسییە و وادەبینرێت نزیكبێت لە سەرۆك ڤلادیمێر پوتین، چەکداریان ناردووە بۆ پشتیوانیکردن لە حەفتەر.

کرملن هەمیشە نکۆڵی لە بەشداریی خۆی کردووە.

لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکاندا پێشتر لەم مانگەدا، بەریتانیا و ئەمریکا تکایان لە روسیا کرد بوەستێت لە ناردنی بەکرێگیراوان بۆ لیبیا.

گروپی واگنەر ماوەیەکە هەوڵەکانی راکێشانی سەرباز لە سوریا رێکدەخات و سەرنجی لاوان لەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووه‌ رادەکێشێت بۆ شەڕکردن وەك بەکرێگیراو لە لیبیا.

هێزەکانی سەر بە حکومەت شەممە رایانگەیاند سێ بنکەی باشوری پایتەختیان گرتووە، چەند رۆژێك دوای ئەوەی هێزەکانی حەفتەر رایانگەیاند کە چەکدارانیان لە هەندێك پێگەی باشوری تەرابلس کشاونەتەوە.

راشیانگەیاند كه‌ دووشەممە نزیکەی "1,500 بۆ 1,600 بەکرێگیراو" هێڵەکانی پێشەوەیان بەجێهێشتووە لە تەرابلسەوە بۆ بەنی وەلید، نزیکەی 145 کیلۆمەتر دوور لە باشوری خۆرهەڵاتی پایتەختەوە.

وتیان رۆژی پێشتر حەوت فڕۆکەی سەربازیی بارهەڵگر لە فڕۆکەخانەی شارۆچکەکە نیشتوونەتەوە، تەقەمەنی و چەکیان هێناوە و چەکدارە هەڵاتوەکانیان گواستۆتەوە.

پەخشێکی ڤیدیۆیی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەحرار لیبیا له‌ تەرابلس پیاوانی چەکداری نیشاندا کە سواری فڕۆکەی سەربازیی بارهەڵگری جۆری ئەنتۆنۆڤ-23 دەبن.

لەپشتەوە سیستمێکی موشەکی بەرگری ئاسمانی روسی پانتسیر دەبینرێت.

هێزەکانی حەفتەر، کە کۆنترۆڵی زۆرێك لە خۆرهەڵات و باشوری لیبیا دەکەن، لە نیسانەوە زنجیرەیەك پاشەکشەیان کردووە، كاتێك چەکدارانی حکومەت دەریانکردن لە دوو شاری کەناریی ستراتیژی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500