هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

روسیا بەکرێگیراوان بەکاردەهێنێت بۆ ئامانجەکانی لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی بەناو واگنەر گروپ، كه‌ کۆمپانیایەکی سەربازییە و هاوڵاتیانی روسی دەکاتە کارمەندی خۆی وەك بەکرێگیراو لێرەدا بۆ وێنە وەستاون لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی بەناو واگنەر گروپ، كه‌ کۆمپانیایەکی سەربازییە و هاوڵاتیانی روسی دەکاتە کارمەندی خۆی وەك بەکرێگیراو لێرەدا بۆ وێنە وەستاون لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

شارەزایان بە دیارونایان وت روسیا بەکرێگیراوان بەکاردەهێنێت بۆ پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی لە سوریا و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی بە سامانی نەوت و گازی وڵاتەکە.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی یەك لەوانە واگنەر گروپە، کە شەڕیکردووە لە سوریا، بەگوێره‌ی راپۆرتی میدیا سەربەخۆکانی روسیا و وڵاتانی رۆژئاوا و حکومەتەکان.

کۆمپانیاکە کەوتە بەر سەرنجی نێودەوڵەتی لە شوباتی 2018، کاتێك 200 ئەندامی لە سوریا کوژران وتیشکی خستە سەر ئه‌و سوپا تایبەته‌ نهێنیئامێزه‌ .

لەو کاتەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی سەر بە رژێم و هێرشی ئاسمانی ئەمریکی و تۆپخانەکانیان بەرپەچی هێرشەکەیان دایەوە.

دوو کارمەندی واگنەر گروپ بۆ وێنە دەوەستن لەگەڵ سەربازێکی سوریدا نزیك تەدمور لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

دوو کارمەندی واگنەر گروپ بۆ وێنە دەوەستن لەگەڵ سەربازێکی سوریدا نزیك تەدمور لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

کارمەندێکی واگنەر گروپ وێنەی گیراوە لە نزێك کێڵگەیەکی نەوته‌وه‌ لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

کارمەندێکی واگنەر گروپ وێنەی گیراوە لە نزێك کێڵگەیەکی نەوته‌وه‌ لە سوریا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

دوای چەند رۆژ بێدەنگی، مۆسکۆ ددانینا بەوەدا كه‌ پێنج هاوڵاتی روسی کوژراون و "چەندانی تریش" برینداربوون لە هێرشەکەدا، هەرچەندە چەندین راپۆرت لە میدیاکاندا وتیان ژمارەی روسە کوژراوەکان زۆر زیاترە.

بەگوێره‌ی بەیاننامەیەکی مۆسکۆ، هەموو هاونیشتمانییە روسە کوژراوەکان "لەسەر بەرپرسیارێتی تاکەکەسی خۆیان" لە سوریا بوون.

وەزارەتی بەرگری روسیا پێداگریکرد كه‌ هیچ یه‌كێك لە سەربازەکان لە پارێزگاکەی رۆژهەڵات نەبوون، هەرچەندە راپۆرتەکان پشتڕاستیانکردەوە زۆر روسی وەك بەکرێگیراو لە سوریا شەڕیانکردووە و کاریان کردووە بۆ گروپی واگنەر.

گروپێكی بلۆگەری لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سەربەخۆی روسی، ناسراو بە تیمی هەواڵگری شەڕ، ناسنامەی ئەو چەند چەکدارە کوژراوەیان ئاشکراکرد -- هەموویانیشی وەك ئەندامی واگنەر گروپ ناساند.

بەرگێك بۆ داپۆشینی دەستێوەردانی روسی

شارەزایه‌كی سەربازی، وەلید عەبدولموتەلیب بە دیارونای وت بەکرێگیراوە روسەکان یەکەمجار لە ساڵی 2013 لە سوریا دەرکەوتن، کاتیك گەیشتن بۆ خزمەتکردن بە ئەجێندای روسیا و رێگرتن لە روخانی رژێمی سوریا.

وتی لە 2015، ژمارەیان "لانیکەم زیادیکرد بۆ 2,000 كه‌س"، لەو کاتەوەی دەستیانکرد بە ئەرکەکانیان لە شەڕدا لەژێر چاودێری یەکەکانی سوپای روسیادا کە لە سوریا جێگیربوون.

وتی هێزەکانی روسیا کە لە دەرەوەی بنکەی ئاسمانی حمەیمی رژێمی سوریا چالاکن سەرپەرشتیار و بەڕێوبەری جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەن.

وتیشی ئه‌و بەکرێگیراوانه‌ی کاردەکەن بۆ واگنەر گروپ "وەك سەربازی فەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت کە دێتە سەر ئەرکەکان و خزمه‌تگوزاری پزیشکی".

موتەلیب وتی زۆربەی زۆری ئەوانەی سەر بە گروپی واگنەرن لە پارێزگای لازقیەن، یەکێك لە ناوچە سەرەکییەکانی روسیا تیایدا کاریگەریی هەیە لە سوریا.

هه‌روه‌ها وتی: "نێردراویشن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی بە گاز و نەوت دەوڵەمەندن بۆ هێشتنه‌وه‌ی کۆنترۆڵی روسیا بەسەر سامانی سروشتی سوریادا."

شارەزای بواری ئەمنی، عەبدولکەریم ئەحمەد وتی واگنەر گروپ "ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامدەدات کە روسیا پێیناكرێت چونکە هێڵی سوورن بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە رێگرە لە بەشداربوونی راستەوخۆی وڵاتان لە دەرەوەی سنوورەکانیان".

بە دیارونای وت روسیا دەستێوەردانه‌كانی لە سوریا و شوێنی دیکە دەشارێتەوە لەڕێی ئەم کۆمپانیایانەوە، کە وادەردەکەوێت خاوەندارییان تایبەتە و ئەو تەندارانە دەگرنه‌ئه‌ستۆ کە سەر بە حکومەت یان کۆمپانیای گەورەن.

ئەحمەد وتی: "ئەمەش توانای تەواوی رەتکردنەوە دەداتە مۆسکۆ بڵێت کاری بەسەر چالاکیەکانی ئەو کۆمپانیایانەوە نیە، دواتر کە دەبنە هۆکاری کێشەی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسی."

وتی لە سوریا ئه‌و ناوچانه‌ ئامانجی سەرەکین كه‌ نەوت بەرهەمدەهێنن.

لە 2016 -- ئێڤرۆ پۆڵیس -- کۆمپانیایه‌کی سەربازی کە یەڤیگنی پریگۆژین خاوەنێتی و پشتیوانی واگنەر گروپ دەکات -- رێکەوتنێکی لەگەڵ رژێمی سوریا ئیمزاکرد.

ئەحمەد وتی رێکەوتنەکە لەسەدا 25 بەشی نەوت و گاز دەداتە کۆمپانیاکە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو لەو ناوچانەی لە گوایا له‌ "رزگارکردنیاندا" هاوکاربووە.

رێزلێنانی کرێملین لە دامەزرێنەری واگنەر گروپ

واگنەر گروپ لەلایەن ئەفەسەری پێشووی هەواڵگری سەربازیی روسیاوه‌، دیمیتری ئوتکین، دامەزرێنرا، كه‌ یەکەم کەس بوو لەناو یەکەم قافڵەی بەکرێگراوه‌ روسەکاندا کە نێردرا بۆ سوریا لە 2013.

بەڵام لەو ئەرکە نشوستیان هێنا چونکە باش پڕچەك نەکرابوون و پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی روسیایان نەبوو.

ئەوان شەڕیان دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کرد بەڵام هەرزوو گەڕانەوە بۆ روسیا، دووان لەوانەی پشتگیری پلانەکەیان کردبوو سێ ساڵ زیندانیکران بە تاوانی ئەنجامدانی چالاکی بەکرێگیراوانە بەڵام زۆربەیان لە دەرئەنجامه‌ یاساییه‌كانی دەربازبوون.

ئوتکین لە پاییزی 2015 لە سوریا دەرکەوتەوە، کاتێك روسیا دەستیکرد بە دەستوەردان بۆ پشتیوانیکردنی هەوادارەکەی کرێملین، رژێمی بەشار ئەسەد.

لە کانونی یەکەمی 2016، ئەفسەرەکەی پێشووتری هەواڵگری لە بۆنەیەکدا دەرکەوت لەسەر تەلەفزیۆن لە کرێملین بۆ رێزلێنان لە "پاڵەوانەکانی نیشتمان" و هەر ئەو رۆژەش لە وێنەیه‌كدا دەرکەوت لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین.

رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "کرێملین ئەو کۆمپانیایە و دامەزرێنەرەکەی ناڕاستەوخۆ ناساند لەڕێی رێزلێنانه‌وه‌ لە ئوتکین وەك یەکێك لە پاڵەوانەکانی لە سوریا."

وتی: "زۆربەی چەکدارانی واگنەر پێشتر سەربازبوون لە سوپای روسیادا یان تاوانباربوون و دەبوو بەندبکرێن." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ دارایی کۆمپانیاکە ناحكومییه‌.

وتی ئه‌و موچانه‌ی دەدیدات "لەنێوان 3,500 دۆلار بۆ 5,000 دۆلاردایه‌" و وتیشی چەکدارەکان پڕچەكدەکرێن و راهێنان دەبینن لە بنکەیه‌كی سەربازی سوپای روسیا لە مۆلکینۆ لە باشوری روسیا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500