حکومەتی عێراق لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەك کاردەکات بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ خێزانە هەژارەکان کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەرییەوە زیانیان پێگەیشتووە کە لە 17 ئازارەوە راگەیەندراوە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19).
پەتا جیهانیەکە هاریکاریی نێو عێراقیەکانی دەرخستووە لەبەرئەوەی بەپەلەن بۆ یارمەتیدانی یەکتر بەبێ ئەوەی لێکدانەوە بۆ پشتخانی یەکتر بکەن.
بەڕێوبەری جود، کە رێکخراوێکی مرۆییە بۆ گەشەپێدان و بنیاتنانەوە لە موسڵ، لەیلا بەرزنجی، وتی: "رۆژە سەختەکان دووبارە سروشتی راستەقینەی عێراقیەکانیان دەرخستەوە، لەگەڵ یەکگرتوویی و هاریکارییان."
وتی: "رۆژانە کۆمەکی خۆراکمان لە خەڵکی دەوڵەمەند و کەمتر دەوڵەمەندەوە پێدەگات تا دابەشی بکەین بەسەر خێزانە هەژارەکاندا. هەندێکجار پارەمان پێدەدەن تا خۆراك بۆ هەژارەکان بکڕین."
![وەزارەتی بازرگانی عێراق بەردەوامە لەسهر پرۆسەی ناردنی بایعی بۆ عێراقیەکان سەرەڕای پەتای جیهانی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق]](/cnmi_di/images/2020/04/17/23562-covid-support-iraq-600_384.jpg)
وەزارەتی بازرگانی عێراق بەردەوامە لەسهر پرۆسەی ناردنی بایعی بۆ عێراقیەکان سەرەڕای پەتای جیهانی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق]
تیمە خۆبەخشەکان لە جود و رێکخراوەکانی دیکەوە سهبهتهی خۆراک دەدەنە خەڵکی هەژار کە چەندین خۆراكی وشککراوەی تێدایە، لەگەڵ شتومەکی فریاگوزاری.
بەرزنجی وتی: "ئەم سهبهتانهمان بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشکردووە، کە زۆربەیان لە خۆرئاوای موسڵ دەژین، بەتایبەتی لە موسڵی کۆن، لەگەڵ گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی موسڵ، وەك ئینتیسار و سۆمەر."
نزیکەی 60 خۆبەخشی مێیینەی جودیش شمەکی پارێزگاری تەندروستی دەچنن لە کارگەی چنینی رێکخراوەکە، کە لەئێستادا رۆژانە 10,000 دهمامك دەچنن و بەسەر نەخۆشخانەکان و هێزە ئەمنیەکان و دانیشتواندا دابەشدەکرێن.
هێزە ئەمنیەکان پشتیوانی خێزانە هەژارەکان دەکەن
هاوکات، هێزە ئەمنیەکان پشتیوانیی ئهو هەڵمەته نیشتمانییه دەکەن بۆ یارمەتیدانی خێزانە هەژارەکان.
وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، عەمید نیهاد مەهداوی بە دیارونای وت لانیکەم 2,000 سهبهتهی خۆراک لە هەفتەیەکدا دابەشدەکەن.
هەروەها سەردانی خێزانە هەژارەکانیش دەکەن تا دۆخیان تاووتوێ بکەن و سکاڵا و داواکارییەکانیان تۆماربکەن، بە هاریکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشان.
مەهداوی وتی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە "بانکێکی زانیاری بۆ خەڵکانی هەژار ئامادە دەکات و بەسەر سێ گروپدا پۆلێنیان دەکات تا کۆمەکیان پێبدات بەگوێرەی بەرنامەڕێژییەکی ورد".
وتی: "لیژنە تایبەتمەندە ئەمنیەکان نزیکەی 3,000 خێزانیان دەستنیشانکردووە لە بەعقوبە (پایتەختی پارێزگای دیالە) کە پێویستی زۆریان بە پشتیوانی بەردەوام و تەواو هەیە."
ههروهها وتی ئەم لیژنانە لەئێستادا خێزانە شیاوەکان دەستنیشاندەکەن لە گەڕەکەکانی دیالە و دەیانخەنە بانکی زانیارییەکەوە و وتیشی: "ئەمە بەشێوەیەکی ورد و تەواو یارمەتی دابینکردنی سەرچاوەکان دەدات بۆ ئەم خێزانانە لەکاتی ئاسایی و لەکاتی قەیران و دۆخی کتوپڕیشدا."
چەندین وەزارەتی عێراقیش هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەژاران بە یارمەتی خۆبەخشان.
وەزارەتی کار ماوەیەکە لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاردەکات بۆ دابەشکردنی یەك ملیۆن سهبهتهی خۆراک بەسەر خێزانە هەژارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا.
هاوکات، وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه بەردەوامە لە دابینکردنی خۆراك بۆ ئەوانەی فۆرمی بایعییان هەیە لهڕێی بریكاره رێپێدراوهكانییهوه.
راشیگەیاند كه دۆخەکە "دڵنیایی دەرە" و كۆگاکانمان بڕێکی زۆر لە خۆراکی سهرهكییان تێدایە.
وەزارەتهكه رایگەیاند كه لە دەستپێکی قەدەغەی هاتوچۆوە لە 7 نیسان، سێ ملیۆن فهرده ئاردی 50 کیلۆییان دابەشکردووە، لەگەڵ شمەکی دیکەی وەك رۆنی چێشتلێنان و برنج و شەکر.
ههنگاوهكانی هاریکاری کۆمەڵایەتی
بریکاری وەزیری تەندروستی عێراق، جاسم فەلاحی بە دیارونای وت هەنگاوە بەرپێگرەکان کە شانەی قەیرانی کۆڤید-19 دایناون حسابی بۆ دۆخی سەختی ئابوری خێزانە هەژارەکان کردووە.
فەلاحی کە ئەندامێکی شانەی قەیرانە، وتی: "زۆر خێزان هەن کە پشت بە دهستكهوتی رۆژانە دەبەخشن و ژیانیان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆکەوە زیانی پێگەیشتووە و حکومەت هاتۆتە ناوەوە بۆ دابینکردنی خۆراك و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆیان."
لە کۆبوونەوەیەکی 7 نیساندا، لیژنەی باڵای عێراق بۆ تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی 600 ملیار دیناری (نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار) دابینکرد بۆ دوو مانگی داهاتوو تا پشتیوانی نزیکەی 10 ملیۆن هاوڵاتی بکات.
فەلاحی ستایشی پرۆژەکانی هاریکاری کرد و وتی: "کۆمەك لەلایەن بزنسمان و خهڵكی دەوڵەمەندەوە، لەگەڵ پرۆژەکانی خێرخوازی و مرۆیی لە رێکخراوەکانەوە، هەموویان بەشداریدهكهن لە پشتیوانیكردنی حکومەت و هەوڵەکانیدا بۆ بەرگرتن بە کەوتنی ئابوری بههۆی پلانی بەرگرتنهوه لە پەتا جیهانییەکە."
وتیشی ئەم پشتیوانییە تەنیا دابینکردنی خۆراك نییە بۆ خەڵکی هەژار، بەڵکو "دابینکردنی شمەکی پارێزگاری تەندروستی و هەناسەدانی دەستکردیشە بۆ دەزگا تەندروستیەکان".
بەگوێرەی فەلاحی چوار نەخۆشخانەی دیاریکراو بۆ چاودێری نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکرێن بەهۆی ئەم ههنگاوه کۆمەڵایەتیانەوە.
وتی: "ئەم قەیرانە جارێکی دیکە پەیوەندی قوڵی نێوان عێراقیەکان و ئاستی هۆشیاریی مەدەنیانی دەرخست."