بڕیارە نزیکەی دوو ملیۆن خێزانی کەمدەرامەت پارەی دۆخی کتوپڕیان پێبگات وەك بەشێك لە بهرنامهیهكی حکومەت بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کێشەیان هەیە لە ئەنجامی قەدەغەی هاتوچۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆناوە (کۆڤید-19).
بەگوێرەی پێشنیازی وەزارەتی پلاندانان، حکومەت پارەی دۆخی کتوپڕ دەداتە ئەو خێزانانەی ناتوانن رزق و رۆزی خۆیان دابینبکەن لە ئەنجامی ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی سەپێنراوە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە 7 نیسان 600 ملیار دینار (500,000 دۆلار)ی تەرخانکرد تا دابەشبکرێت بەسەر ئەو خێزانانەدا كه کێشەیان هەیە بەگوێرەی بەرنامەی قەرەبووی دۆخی کتوپڕ.
وتەبێژی وەزارەتهكه، عەبدولزەهرا هینداوی بە دیارونای وت: "موچەکان بە دوو قیستی مانگانە بەسەر خێزانە شیاوەکاندا دابەشدەکرێن -- بەجۆرێك بە تێکڕای دوو ملیۆن خەمڵێنراوە."
![بڕێك خۆراك ئامادەکراوە لە 15 نیسان بۆ دابەشکردن بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کاری عێراق]](/cnmi_di/images/2020/04/29/23770-iraq-virus-aid-600_384.jpg)
بڕێك خۆراك ئامادەکراوە لە 15 نیسان بۆ دابەشکردن بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کاری عێراق]
مسۆگهركردنی شەفافیەت
هینداوی وتی داواکارییەکان لەڕێی ئینتەرنێتەوە پهسهندکراون لەسەر ماڵپەڕی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ناوەندی نیساندا.
وتی تێكڕا 2.7 ملیۆن خێزان (یان نزیکەی 13 ملیۆن کەس) داوایانکردووە و وتیشی بهرنامهی پاڵپشتی دۆخی کتوپڕ پارە دەداتە ئەو خێزانانە دوای ئەوەی دڵنیادەبێت لەوەی شیاوی ئەوەن کە وەریبگرن.
ههروهها وتی: "شێوازێکی ئاسانمان سازکردووە بۆ دابەشکردنی پارەی قەرەبووهكه."
روونیکردەوە كه هەموو داواکارە پهسهندکراوەکان تەنیا پێویستیان بەوەیە سەردانی نزیکترین ناوەندی بانکی بکەن، کە لەوێ پارەی قەرەبوویان پێدەگات دوای ئەوەی کۆدی تایبەتی خۆیان نیشاندەدەن و شوناسی خۆیان پشتڕاستدەکەنەوە.
هەر خێزانێکی شیاو 300,000 دینار (250 دۆلار)ی پێدەدرێت لە ماوەی دوو مانگی یەك لەدوای یەكدا.
بریكاری وەزیری کار، فالح عامری بە دیارونای وت ئەو خێزانانەی ئەندامێکیان هەیە کە کارمەندی حکومەتە یان بەشێوەیەك پارەی لە حکومەتەوە پێدەگات شیاو نابن بۆ ئەم پارەیە.
وتی بەرنامەکە ئامانجی گەیشتنە بەو خێزانانەی کە بە کرێی رۆژانە دەژین لە کەرتی تایبەتدا و بژێوییان زیانی بەرکەوتووە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە.
عامری وتی تا رێبگیرێت لە ساختەکاری، زانیاریی داواکارەکان لەلایەن تیمەکانی ناوەندی زانیاری تەکنەلۆژیییەوە شیکاردەکرێن کە سەر بە لیژنە تایبەتمەندەکانی حکومەتن.
وتیشی لیژنەکان پشکنینیان بۆ داواکارییەکان کردووە و بەراوردیان کردوون بەو داتایەی لای حکومەتە تا دڵنیابن لەوەی پارەکان بەشێوەیەکی دروست دابەشدەکرێن.
پشتگیریكردنی خێزانەکان
ئهو بهرنامهی كۆمهكه یەکێکە لەو چەند هەنگاوانەی حکومەت ناوێتی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو عێراقیانەی خراپ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەم پەتا جیهانییەوە.
عامری وتی لەم هەنگاوانە بریتین له "لابردنی قازانجی ئەو قەرزانەی دراونەتە جوتیاران و تاکەكهسان لەگەڵ بەخشینی قەرزەکانیان یان دواخستنی دانەوەی قەرزەکانیان کە دەبێت بیدەنەوە بە حکومەت".
وتی ههروهها لەنێویاندا "دواخستنی پارەی پسوڵەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، لەگەڵ دابینکردنی خۆراك و هاوردەكردنی خۆراك بێ دانی باج".
ئابوریناس ساڵح عەماش بە دیارونای وت كه پێشوازیدهكات لە دابینکردنی پارە لەلایەن حکومەتەوە بۆ خێزانە هەژارەکان.
وتی بەڵام ئەم هەنگاوانە "کەمێك دواکەوتوون، چونکە ئامادەکارییەکان دەبوو پێشتر رووبدەن و مانگێك پێش قەدەغەی هاتوچۆ بن".
ئاماژەیکرد بەوەی دەبێت خەڵکی زیاتر سوود لە بهرنامهی كۆمهكهكه ببینن، چونکە "رێژەی هەژاری نیشتمانی بریتییه لهسهدا 20".
عەماش داوای پلانێکی دۆخی کتوپڕی حکومەتی کرد تا رهچاوی ئەگەری درێژبوونەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بکات، بەهۆی ئەو ئاکامانەی دەکرێت دۆخێکی وا هەیبێت بۆسەر ئابوری و عێراقییە کەم داهاتەکان.
شۆفێرێكی تاکسی لە بەغدا، حسێن عەبد زەید وتی: "[پارە]ی كۆمهكهكه کەمێك باری سەرشانمان سوکدەکات، بەڵام بەپێی پێویست نییە بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکانی ژیانمان."
بە دیارونای وت: "هیوادارین ئەم قەیرانە تێبپەڕێت و دووبارە بتوانین بچینەوە سەر کار."
دهتوانم بزانم بۆچی من پشتیوانییه داراییهكهم وهرنهگرتووه؟
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سڵاوی خوداتان لێبێت! كۆمهكهكه لهلایهن ئاسیا سێڵهوه دابهشنهكراوه، ههرچهنده كۆڕهك دابهشیكردووه. تكایه پهیوهندی بكهن به ئاسیا سێڵهوه.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
خوا بتانپارێزێت! من خهڵكی موسڵم، له عێراق. هیوادارم بتوانن یارمهتیمان بدهن. نه ماڵمان ههیه، نه كاروكاسبی و نه موچه. هیوادارم بتوانن بهزووترین كات یارمهتیمان بدهن.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت