به كوشتنی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، قاسم سوله‌یمانی، ئه‌و پیاوه‌ی به‌رپرسیاربوو له مه‌رگی هه‌زاران مه‌ده‌نی و هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕ و ناكۆكی بوو، ئێستا نه‌ماوه.
كۆتایی سوله‌یمانی ده‌ره‌نجامێكی سروشتی بوو بۆ یه‌كێك له تووندوتیژترین كه‌سایه‌تییه‌كان له مێژووی ئێستادا، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كیی بینی له به‌رده‌وامیدان به ئه‌جه‌ندای زیانمه‌ندی ئێران، چاودێران وتیان.
وتیان سوله‌یمانی، كه به كوشتنی له 3 كانونی دووه‌م دونیا ئه‌مینتر بووه، سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی به‌دناو بوو، به‌ڵام له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌وه، "باڵی سه‌ركوتكه‌ر"ی ره‌هبه‌ری باڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی بوو.
توێژه‌رێكی بواری سیاسه‌ت، عه‌لا نه‌شوع به دیارونای وت: "كاتێك فه‌رمانده‌ی هێزی قودس بوو، سوله‌یمانی توانیی تۆڕێك له گروپه تێرۆریستیه‌كان دروستبكات كه وه‌ك بریكارانی ئێران خزمه‌تیانده‌كرد به هه‌وڵه‌كانی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر درواسێكانیدا و خۆشی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیانی ده‌كرد و فه‌رمانی پێده‌دان."
بریكاران فه‌رمانه‌كانی ئێران جێبه‌جێده‌كه‌ن
نه‌شوع وتی له عێراق لانیكه‌م 60 میلیشیای چه‌كدار هه‌ن، زۆربه‌یان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوله‌یمانیدا كاریانده‌كرد و ئامانجه‌كانی رژێمی ئێرانیان ده‌هێنایه‌دی.
پێشه‌نگی ئه‌م میلیشیانه كه‌تائیب حزبوڵایه، كه سه‌ركرده‌كه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بوو، هاوڕێیه‌كی سوله‌یمانی كه له‌گه‌ڵیدا، هاوشانی چه‌ند ئه‌ندامێكی تری میلیشیا، له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا بۆسه‌ر قافڵه‌كه‌یان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
نه‌شوع وتی: "موهه‌ندیس به‌ئاشكرا دڵسوزیی خۆی بۆ رژێمی ئێران پیشانده‌دا و رایگه‌یاندبوو كه سه‌ربازێكی سوله‌یمانییه."
میلیشیا دڵسوزه‌كانی تری ئێران له عێراق بریتین له عه‌سائب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، رێكخراوی به‌در، حه‌ره‌كه‌ت نوجه‌با، لیوای ئیمام عه‌لی و سه‌رایا سه‌لام.
كاتێك له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوله‌یمانیدا بوون، ئه‌م بریكارانه چالاكبوون له "به‌رپاكردنی پشێوی و تێكدانی ئاشتیی مه‌ده‌نی به ئه‌نجامدانی تووندوتیژیی تائیفی و تیرۆركردنی جه‌سته‌یی كه‌سانی دژ به رژێمی ئێران".
كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق
نه‌شوع ئاماژه‌یكرد: "له نوێترین رووداوه‌كاندا، ئه‌وانه به‌رپرسیاربوون له سه‌ركوتكردن و كوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌رانی عێراقی به فه‌رمانی راسته‌وخۆ و پلانی سوله‌یمانی."
وتی: "ئه‌م گروپه تیرۆریستیانه به‌شداریشبوون له هێرشه‌كاندا بۆسه‌ر ئه‌ركه دیپلۆماسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێنمایی سوله‌یمانی و ده‌یان موشه‌كیان نا به ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه له به‌غدا، كه چه‌ندان باڵوێزخانه‌ی لێیه."
هه‌روه‌ها وتی موشه‌كه‌كانی میلیشیاكان داشیان له "بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له باكور و خۆرئاوای وڵاته‌كه، كه تێیاندا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راهێنان و كۆمه‌ك به سوپای عێراق ده‌كه‌ن".
نه‌شوع وتی ئه‌م كرده‌وانه "هه‌ر ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی نه‌بوون، به‌ڵكو هێرشی رێكخراویش بوون دژ به سه‌روه‌ریی عێراق و خستنه مه‌ترسیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی".
وتیشی: "نه‌مانی سوله‌یمانی زه‌برێكی تووند بوو له رژێمی ئێران و ئه‌و ستراتیژی فراوانخوازییه‌ی له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یده‌بات."
"ئێستا كه ئه‌و نه‌ماوه، به‌دڵنیایی دونیا ئه‌مینتر و سه‌قامگیرتره."