دوو موشه‌ك هاوێژراون بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌خۆده‌گرێت. له نزیك فڕۆكه‌خانی به‌غدا، له ده‌یه‌مین هێرشی هاوشێوه‌دا له تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، سوپای عێراق پێنجشه‌ممه (12 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
سوپا رایگه‌یاند كه هیچ قوربانییه‌ك له هێرشه‌كه‌ی نیوه‌شه‌ودا نه‌كه‌وته‌وه، كه دوای هێرشێكی تر دێت بۆسه‌ر هه‌مان بنكه له دووشه‌ممه‌دا كه بووه هۆی برینداربوونی شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریزمی عێراق، دوو له برینداره‌كان بارودۆخیان ناجێگیره.
ئه‌مریكا نیگه‌رانیی زیادبووی خۆی ده‌ربڕی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر بنكه ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌ركه دییپلۆماتییه‌كان، كه بۆ زرۆبه‌ی زۆریان لۆمه‌ی ئه‌و گروپه میلیشیانه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه راهێنیان پێكراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان لانیكه‌م یه‌ك هێرشیان له هه‌فته‌ی رابردوودا دایه‌پاڵ كه‌تایب حیزبوڵا، میلیشیایه‌كی به‌هێزی عێراقی نزیك له تاران، كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
ئێران ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری له عێراقدا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له نێو حه‌شدی شه‌عیبدا، كه هه‌ر خۆی دایمه‌زراندووه و مه‌شق و راهێنانی پێكردوون.
به‌رپرسێكی به‌رگریی ئه‌مریكا به ئاژانسی فرانس پرێسی وت هێرشه موشه‌كییه‌كان حه‌شدی شه‌عبییان كرد به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تری ئه‌منی بۆسه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق به به‌راورد به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كه ئه‌مریكا په‌یمانیداوه یارمه‌تی به‌غدا بدات له سڕینه‌وه‌یان.
هه‌ینی، ئه‌مریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر سێ به‌رپرسی باڵای حه‌شدی شه‌عبی.