هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پشێوی له‌ دێره‌زوور دوای كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

دانیشتوانی دێره‌زوور دروشمێكیان به‌رزكردۆته‌وه‌ دژی ئاماده‌یی ئێران و هاریكاریی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ ئێراندا. [وێنه‌: دێره‌زوور 24]

دانیشتوانی دێره‌زوور دروشمێكیان به‌رزكردۆته‌وه‌ دژی ئاماده‌یی ئێران و هاریكاریی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ ئێراندا. [وێنه‌: دێره‌زوور 24]

هه‌ستێكی نیگه‌رانی به‌ناو دانیشتوانی ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دێره‌زووردا بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی خۆرئاوای روباری فوراتدا دوای زنجیره‌یه‌ك له‌ ڕووداوی رفاندن و كوشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی بێیاسایی.

چالاكوانی دێره‌زوور، جه‌میل عه‌بد به‌ دیارونای وت ناوچه‌ كشتوكاڵیه‌كان به‌گشتی له‌ژێرده‌ستی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیاندان و له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون كه‌ سه‌ر به‌ هێزی قودسی سوپای پاسدارانن (پاسداران).

وتی تووندوتیژی و ناسه‌قامگیری به‌مدواییانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژێوی جوتیاران و ئه‌وانه‌ داناوه‌ كه‌ كار له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان ده‌كه‌ن، له‌نێویاندا شوان و خاوه‌ن مانگاكان.

وتیشی جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیای فاتمیون و حه‌ره‌كه‌ت نو‌جه‌بای سه‌ر به‌ پاسدارانه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون خۆیان به‌دوورگرتووه‌ له‌ چاندنی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا.

كامپێكی لیوای فاتمیوونی سه‌ر به‌ هێزی قودسی سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دێره‌زوور. [وێنه‌: حه‌ده‌سی سوریا]

كامپێكی لیوای فاتمیوونی سه‌ر به‌ هێزی قودسی سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دێره‌زوور. [وێنه‌: حه‌ده‌سی سوریا]

عه‌بد وتی به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌وانه‌شی مه‌ڕوماڵاتیان هه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كه‌ جێگه‌ی له‌وه‌ڕ بوون له‌ ترسی رفاندن و كوشتن.

وتی له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ پاسدارانه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون بارگرژی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر بوونی دۆخێكی سه‌رڕێژ له‌ بێیاسایی كه‌ بۆته‌هۆی رفاندن و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.

كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كان

رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رۆژی سێشه‌ممه‌ (14 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند كه‌ حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون له‌كاتی له‌وه‌ڕینی مانگادا له‌ بیابانه‌كه‌ی نزیك عه‌یاش، له‌ خۆرئاوای شاری دێره‌زوور.

عه‌بد وتی هه‌رچه‌نده‌ ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ران هێشتا نه‌زانراوه‌ به‌ڵام دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ میلیشیاكان ڕاده‌كێشن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵده‌كه‌ن و به‌ئازادی هاتوچۆی تێدا ده‌كه‌ن.

وتیشی ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوانی میلیشیاكه‌ "یان هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانی كوشتاره‌كان یان ئاسانكارییان بۆ كردووه‌."

هه‌فته‌ی رابردوو، 21 شوان به‌ زنجیر به‌سترانه‌وه‌ و به‌ فیشه‌ك كوژران له‌ نزیك شارۆچكه‌ی مه‌عده‌ن له‌ هه‌رێمی ره‌ققه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووری هه‌رێمی دێره‌زوور.

به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه‌ تائێستا روون نییه‌ ئایا پیاوانی میلیشیاكه‌ یان ئه‌ندامانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسن له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌.

سێ شوانی دیكه‌ش هێشتا چاره‌نوسیان نادیاره‌ و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

عه‌بد وتی له‌دوای كوشتنی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدران، قاسم سوله‌یمانی، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌و ناوچانه‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا تووندتر بووه‌.

وتیشی په‌شۆكاوی له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌م میلیشیانه‌دا هه‌یه‌ و هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دانیشتوانه‌ ناوخۆییانه‌ی بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌و میلیشیانه‌ ئاماده‌نین بگوێزرێنه‌وه‌ بۆ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ بیابانه‌كه‌.

وتی هه‌ندێك له‌ هه‌ڵهاتووه‌كان ده‌ستگیركراون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كان بن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500