مینه چێنراوه‌كانی تووندڕه‌وه‌كان لانیكه‌م 17 كه‌سیان كوشتووه له سوریا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له كۆتایی هه‌فته‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (17 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌قه‌مه‌نییه‌كی به‌جێهێڵراو له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور، شه‌ممه ته‌قییه‌وه و بووه هۆی كوشتنی 16 كه‌س و برینداركردنی 32 كه‌سی تر.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراویش له باكوری پارێزگای حه‌له‌ب یه‌كشه‌ممه بووه هۆی كوشتنی كه‌سێك.
داعش زۆرجار بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان مین ده‌چێنێت. هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون یه‌كێكه له ئالنگاراییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له گروپه‌كه ئازادكراون.
مانگی رابردوو، زیاتر له 20 مه‌ده‌نی له پارێگای حه‌ما له ناوه‌ڕاستی سوریادا كوژران له‌كاتێكدا مینێكی چێنراو كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه دانرابوو به پاسێكدا ته‌قییه‌وه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 44 كه‌س كوژراون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری سوریادا له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا.