وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا سزای دیاریكردووه بۆ چوار پیاو كه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی حزبوڵای لوبنانیدا له عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (13 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
شیبل موحسین عوبه‌ید زه‌یدی، كه هاوڵاتییه‌كی عێراقییه و سه‌رۆكایه‌تی میلیشیای كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی ده‌كات له عێراق، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی لوبنانی یوسف هاشم و عه‌دنان حسێن كه‌وسه‌رانی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی فه‌رحات، وه‌ك "تێرۆریستی جیهانی" ناسێنران.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه زه‌یدی ههماههنگیكهرێكی سه‌ره‌كی بوو له‌نێوان حزبوڵا و هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و پشیوانكهرانیاندا له عێراق، له‌كاتێكدا سیانه‌كه‌ی تر زانیاریی هه‌واڵگرییان دابیندهكرد.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا بۆ كاروباری تیرۆریزم و هه‌واڵگریی دارایی، سیگال ماندهڵكهر، وتی: "حزبوڵا به‌كرێگیراوێكی تێرۆریستیی رژێمی ئێرانه كه هه‌وڵده‌دات سه‌روه‌ریی عێراق لاوازبكات و سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێوێنێت."
خاتو ماندهڵكهر وتی: "ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه ئامانج كه پشتیوانی له تێرۆریزم ده‌كه‌ن وه‌ك زه‌یدی كه نه‌وت به‌قاچاخ ده‌به‌ن بۆ ئێران، پاره بۆ حزبوڵا كۆده‌كه‌نه‌وه و شه‌ڕكه‌ر ده‌نێرن بۆ سوریا بۆ هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارن له‌جیاتی قاسم سوله‌یمانی."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه رێكخراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه مه‌به‌ستیان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نهێنیه‌كانی حزبوڵایه بۆ به‌كارهێنانی عێراق بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كڕینی چه‌ك، راهێنانی چه‌كداران و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری وه‌ك كاربهڕێكهرێكی ئێران."
هه‌ماهه‌نگی كرده‌یی و دارایی
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه زه‌یدی وه‌ك ههماههنگكارێكی دارایی خزمه‌تیكردووه له‌نێوان هێزی قودسی سه‌ر به پاسداران و گروپه تائیفیه چه‌كداره‌كاندا له عێراق و كۆمه‌كی وه‌به‌رهێنانیشی كردووه بۆ فه‌رمانده‌ی هێزی قودس، لیوا قاسم سوله‌یمانی.
هه‌روه‌ها به‌رپرسیش بووه له "گواستنه‌وه‌ی بڕی زۆری پاره بۆ لوبنان بۆ پشتیوانیكردنی دارایی به‌شداریكردنی حزبوڵا له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا".
هه‌ماهه‌نگیی به‌قاچاخبردنی نه‌وتیشی كردووه بۆ ناو سوریا له‌سوودی ئێران و شهڕكهرانیشی ناردووه بۆ سوریا كه گومانده‌كرێت له‌سه‌ر داوای هێزی قودس بووبێت.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند كه زه‌یدی به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی ده‌ركه‌وتووه، لانیكه‌م چوار جار.
زه‌یدی په‌یوه‌ندیی نزیكی كاریشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبوڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حیزبوڵاش، ئه‌دهه‌م ته‌باجه، هه‌بووه. به‌شێك له‌م چالاكییانه بریتیبوون له دابینكردنی پاراستن بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی گومانده‌كرێت له عێراق له‌لایه‌ن حزبوڵاوه كۆمه‌كی دارایی ده‌كرێن و ئاسانكاریكردن بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی حزبوڵا بۆ وه‌ربه‌رهێنان له‌ناو عێراقدا.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، یوسف هاشم سه‌رپه‌رشتیی چالاكییه كرده‌ییه‌كانی حزبوڵا ده‌كات له عێراق و ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزبوڵایه له عێراق.
هه‌روه‌ها هاشم په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبوڵاشی رێكخستووه لهگهڵگروپه چه‌كداره تائیفیه‌كان له عێراق، له‌پاڵ هه‌ماهه‌نگیكردنی ناردنی چهكدارانیشدا بۆ سوریا.
عه‌دنان حسێن كه‌وسه‌رانی ئاسانكاری ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی حزبوڵا له‌ناو عێراقدا و راهێنان و دارایی و پشتگیریی سیاسی و لۆجیستیش دابینده‌كات بۆ میلیشیا عێراقییه‌كان.
محه‌مه‌د عه‌بدولهادی فه‌رحات ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ئه‌منی و هه‌واڵگری پێسپێردرابوو له عێراق و راپۆرتدانی به‌رده‌وام به سه‌ركرده باڵاكانی حزبوڵا و ئێران.
'گورزێكی جه‌رگبڕ'
توێژه‌ری ستراتیژی و سه‌ربازیی عێراقی، ره‌بیع جه‌واری، به دیارونای وت: "كردنه ئامانجی ئه‌م كه‌سانه گورزێكی جه‌رگبڕه له هه‌ژمونی ئێران و لایه‌نگرانی ده‌درێت، به‌تایبه‌تی حزبوڵا و میلیشیا عێراقییه‌كان."
وتی سزادانی كاربه‌ڕێكه‌رانی حزبوڵا "په‌رچه‌كردارێكی سروشتییه بۆ كرده دوژمنكارانه‌كانی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داوایان لێده‌كرێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكه‌ن، كه زیانی به عێراقییه‌كان گه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیش".
وتیشی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین سزای كه‌سانی زۆرتری سه‌ر به ئێران بدرێت و هیوادارین ئه‌مه‌ش به‌خێرایی بكرێت،" چونكه حزبوڵا و باڵه چه‌كداره‌كه‌ی له عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌و گروپانه‌ی تریش كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، له‌نێویاندا كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی، "ده‌بێت لێیان بدرێت".
جه‌واری وتی: "ئه‌م میلیشیانه چالاكن له ئۆپه‌راسیۆنه چه‌كدارییه‌كاندا كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی ده‌كه‌ن و به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی زۆر تاوان و چالاكی دارایی و ئابوری بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ژمونی نهگریسییان."
جه‌ختیشی كرده‌وه: "نابێت رێ‌یان پێبدرێت بمێننه‌وه و ده‌بێت سه‌ركرده و ئه‌ندامه باڵاكانیان به‌زه‌بر لێیان بدرێت."