بارگرژییهكان بهردهوام بوون له ههڵكشاندا لە باکوری خۆرئاوای سوریا چوارشەممە (12 شوبات) دوای ئەوەی ههلیکۆپتەرێکی رژێمی سوریا خرایە خوارەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب لەکاتێکدا رژێم بهردهوامبوو له هێرشەکەی، سەباری ناڕەزایەتییەکانی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆگان چوارشەممە هۆشداریی دا كه تورکیا له هێزەکانی رژێم دهدات "لە هەر شوێنێک" ئەگەر سەربازانی تورکیا هێرشی دیکەیان بکرێتەسەر، لەکاتێکدا روسیای هاوپەیمانی رژێمی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژی" لە ئیدلیب.
هەڕەشەکانی ئەردۆگان راستەوخۆ دوای پێکدادانەکانی تورکیا و هێزەکانی رژێم هات لە 10 رۆژی رابردوودا و کاریگەریشی ههبوو لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و روسیا، کە پاڵپشتێکی سەرەکیی رژێمی سوریایە.
تورکیا بنکەکانی لە ئیدلیب قایمترکرد به سەدان ئۆتۆمبیل کە کۆماندۆ و تۆپ و سەربازیان ههڵگرتبوو، لە چەند رۆژی رابردوودا له سنوورهكه پهڕینهوه.
ئەردۆگان وتی لە 3 شوباتەوە، 14 تورک کوژراون و 45ی دیکەش بەهۆی تۆپبارانی رژێمەوە برینداربوون لە ئیدلیب.
بەپشتیوانیی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا، هێزەکانی رژێم بهردهوامبوون له هێرشێکهیان بۆ گرتنەوەی ئیدلیب، سەرباری ئاگربەستێکی 2018 لە نێوان تورکیا و روسیادا.
هێرشەکە لە کانونی یەکەمەوە بۆته هۆی كوشتنی سەدان مەدەنی و ههڵهاتنی سەدان هەزار کەسیش بهرهو ئهمنییهت لەو بارودۆخە سەختەی وەرزی زستاندا.
لە ههنگاوێكی دەگمەندا چوارشەممە، ئەردۆگان بەشێوەیەکی راستەوخۆ رەخنەی لە روسیا گرت.
وتی: "رژێم، بەپشتیوانیی هێزەکانی روسیا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، بە بەردەوامی هێرشە دەکەنە سەر مەدەنییەکان، کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدەن و خوێندەڕێژن."
وتیشی تورکیا "هەر شتێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات" بۆ ناچاركردنی هێزەکانی رژێمی سوریا به کشانەوە بۆ دوای ئهو 12 بنکەی چاودێرییه کە توركیا بەگوێرەی رێکەوتنەکە لە ئیدلیب بونیادیناون.
ههلیکۆپتەرێکی سوریا خرایە خوارەوە
سەرۆکی روسیا، ڤلادیمێر پوتین و ئەردۆگان چوارشەممە بە تەلەفۆن قسەیانکرد.
وەفدێکی روسیا، لەنێویاندا بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری، دوو گەڕی گفتوگۆیان لەم هەفتەیەدا لە ئەنقەرە ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی هیچ رێکەوتنێکی راستهقینه بێتەئاراوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوت چاوشئۆغلو، وتی وەفدێکی وڵاتهكهی "لە چەند رۆژی داهاتوودا" دەچنە مۆسکۆ.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، جەیمس جێفری درەنگانێکی سێشەممە گەیشتە ئەنقەرە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا.
کاروانێکی نوێی ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی تورکیا چوارشەممە گەیشتنە شارۆچکەی بینیش له باکوری خۆرهەڵاتی شاری ئیدلیب.
بەڵام هێزەکانی سوریا بێوچان پێشڕەوییانکرد و دەستیانگرت بەسەر چەندین شارۆچکەدا و کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی شاڕێگەی M5یان کرد بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2012ەوە.
گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان سێشەممە ههلیکۆپتەرێكی سەربازیی رژێمی سوریایان خستەخوارەوە لە نزیک گوندی قامیناس له باشوری خۆرهەڵاتی شاری ئیدلیب.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعهف عهساف، بە دیارونای وت ههلیکۆپتەرهكه لە ئاسماندا تەقییەوە و پارچەکانی کەوتە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپبارانەکان لە چەند ناوچەیەک بەردەوامن، لەنێویاندا ئیدلیب.
میدیای سوریا چوارشەممە رایانگەیاند کە ستافی ههلیکۆپتەرهكه لە هێرشەکەدا کوژران. لە ئامارێکی پێشتردا، رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە دوو فڕۆکەوان کوژران.
شەڕ لە چەند قۆڵێكهوه بەردەوامە
عەساف وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و حەلەب له چەند قۆڵێكهوه بەردەوامن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی توانییان شاری نەیرەب بگرنەوە، کە بەمدواییانە کەوتبووە ژێردەسەڵاتی هێزەکانی رژێمهوه.
دوای گرتنەوەی شاڕێگەی M5 لە سێشەممەدا، هێزەکانی رژێم راستەوخۆ تەواوی ئەو ناوچانەی خۆرئاوای رێگەکەیان لە پارێزگای حەلەب له چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و گروپه تووندڕەوهكان پاککردەوە.
سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی، "ناوچەکانی تەنیشت M5 لە خۆرئاواوه لە پارێزگای حەلەب لەئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی رژێمدان."
رێکخراوەکە و میدیای دەوڵەت رایانگەیاند كه هێزەکانی رژێم چوارشەممە دەستیانکرد به پاشەکشەپێکردنی رکابەرەکانیان لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی رێگاكه، له ههنگاوێكدا كه دهبێته هۆی بهتهواوی ئهمینكردنی له هێرشەکانی ئۆپۆزسیۆن.
عەساف وتی هاوکات، هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا بەردەوامن لە كردنه ئامانجی چەندین ناوچە لە دێهاتهكانی ئیدلیب و حەلەب و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە گهڕهكێكیان لە شاری ئیدلیب کردە ئامانج.
ئامارە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە 12 کەس کوژراون و25 كهسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی روانەگەکە، نیوەی کوژراوەکان منداڵن.
عەساف وتی چەندین کەمپی کاتیی ئاوارەکان لە چەند بەشێکی جیاوازی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و حەلەب کرانە ئامانج، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێکەوتەوە.