هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا کۆنتڕۆڵی شاڕێگەی M5 دەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی کڵاو سپییەکان لە ئۆتۆمبیلێک دەڕوانێت کە لەلایەن هێرشێکی ئاسمانییەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای حەلەب، کراوەتە ئامانج [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاو سپییەکان لە ئۆتۆمبیلێک دەڕوانێت کە لەلایەن هێرشێکی ئاسمانییەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای حەلەب، کراوەتە ئامانج [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هێزەکانی رژێمی سوریا سێشەممە (11 شوبات) کۆنتڕۆڵی تەواوی شاڕێگەیەکی سەرەکی کردەوە کە گەورەترین چوار شاری وڵاتەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.

شاڕێگەی M5 کە دیمەشق و حەلەب بە شارەکانی حومس و حەماوه‌ دەبەستێتەوە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئامانجێکی سەرەکیی رژێم بووە.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی سێشەممە کۆنتڕۆلی ناوچەی راشیدەین و رەبیعەیان لە نزیک حەلەب کرده‌وە.

سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەمە مانای ئەوەیە ئەوان بۆ یەکەمین جار لە 2012ەوە، کۆنتڕۆڵی تەواوی M5 ده‌كه‌ن."

ئەندامانی سوپای نیشتیمانیی سوریا، یەکەیەکی ئۆپۆزسیۆنی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە، لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی ئیدلیب کۆدەبنەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی پێچەوانە. [خاوەنی وێنە: په‌یامنێرێكی سوری]

ئەندامانی سوپای نیشتیمانیی سوریا، یەکەیەکی ئۆپۆزسیۆنی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە، لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی ئیدلیب کۆدەبنەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی پێچەوانە. [خاوەنی وێنە: په‌یامنێرێكی سوری]

پێشڕەوییەکانی رژێم دەبێتە هۆی ئەمینکردنی حەلەبیش، ناوچەیەکی پیشەسازیی پێشووتری وڵاتەکە، کە هێشتا لەژێر موشەکبارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندایە.

گرتنەوەی شاڕێگە ستراتیژییەکە لەکاتێکدایە کە رژێم و هاوپەیمانەکانی هێرشێکیان بۆسەر ناوچەی ئیدلیب و حەلەب دەستپێکردووە، سەرباری ئاگادارکردنەوەی چەندبارە لەلایەن تورکیاوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدیلیبی بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانییەکانی سوریا و روسیا کە چەند ناوچەیەکی دێهاته‌كانی ئیدلیب و حەلەبیان کردۆتە ئامانج، لانیکەم 30 کەسیان کوشتووە و چەندین کەسی دیکەشیان بریندارکردووە، بەشێکیان بارودۆخیان ناجێگیرە.

ئەو ناوچانەی دەکەونە بەر هێرشی تووند بریتین لە ئەبین سه‌معان لە خۆرئاوای حەلەب، کە لەنێو کوژراوەکاندا شەش منداڵ هەن؛ گوند و شارۆچکەکانی شێخ عەلی، که‌فر نوران، ئوروم سوغرا لەگەڵ شارەکانی عەتاریب، ئیدلیب و جسر شوغور.

تیمەکانی پاراستن ئەرکەکانی خۆیان لە بارودۆخی سەختدا تێدەپەڕێنن، ئەمەش بەهۆی چڕیی هێرشە ئاسمانییەکانه‌وه‌، کە لەهەمانکاتدا کارمەندانی پاراستن و ئۆتۆمبیلەکانیان كردۆته‌ ئامانج.

پێشڕەوییەکانی رژێم بەردەوامن

ئیدلیبی وتی شەڕ و پێکدادانی سەخت سێشەممە لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و حەلەب بەردەوامبوو لەمیانه‌ی چەند هێرشێکی ئاسمانی و تۆپبارانی سەختدا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێزەکانی رژێم توانییان بەرەو چەند شارۆچکەیەکی حەلەب پێشڕەویبکەن، لەنێویاندا خیبرەت جەزرایە و جادرییە.

وتیشی گەیشتوونەتە دەوروبەری کەفر حەلەب و قەناتیر و فۆج.

یەکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە رابەرایەتی سوپای نیشتمانی سوریای پاڵپشتیکراو لەلایەن تورکیاوە، هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانکانیان لە ناوچە گوندنشینه‌کانی خۆرهەڵاتی ئیدلیب کردە ئامانج، بەتایبەتی لە تەوەرەی سەراقیب، تەوەرەی نەیراب و لێوارەکانی باشور و خۆرهەڵاتی سەرمین.

وتی یەکەکانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان کۆکردۆتەوە لە ناوەڕاستی پەلامارەکەی رژێمدا و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش ئامادەکاری بۆ هێرشێکی پێچەوانە دەکەن بۆ گرتنەوەی شاری سەراقیب و ناوچەکانی دەوروبەری، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کەوتە دەستی رژێم.

وتیشی سوپای نیشتمانیی سوریا دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە كه‌ سوپای تورکیا رێ بۆ تۆپبارانی سەرەتایی خۆشدەکات.

ئیدلیبی وتی زیاتر لە 500 ئۆتۆمبیلی سوپای تورکیا و سەدان سەرباز لەهەمانکاتدا گەیشتوونەتە پارێزگای حەلەب بۆپتەوکردنی ئامادەیی سەربازیی تورکیا لەو ناوچەیە و بۆ بونیادنانی چەند بنکەیەکی نوێ.

ناوبراو وتی هێزەکانی تورکیا سێشەممە بنکەکانی رژێمی سوریایان بەچڕی تۆپباران کرد دوای ئەوەی پێنج سەبازی تورکیا کوژراون کاتێک کاروانە سەربازییەکەیان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب هێرشی کرایه‌ سەر.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان سێشەممە سوێندیخوارد رژێمی سوریا "باجێکی قورس" دەدات لەپای هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر سەربازانی توركیا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500