لە چەند کاتژمێری رابردوودا، هێزەکانی رژێمی سوریا پێشڕەوییانکرد بۆسەر ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب لەکاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا چەند بەشێکی جیاوازی پارێزگاکەیان کردە ئامانج، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت ئاوارەبوونی مەدەنییەکان لەو ناوچانە بەردەوامە کە خەڵکهكه بە شەپۆل بەرەو ناوچە کەمێک پارێزراوترەکانی سەر سنووری تورکیا دەڕۆن.
بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) هەفتەی رابردوو هۆشدارییان دا لە ئەگەری روودانی کارەساتێکی مرۆیی لە باکوری سوریا لە میانهی زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکان و هاتنهكایهی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبووندا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، یەکشەممە (22 کانونی یەکەم) هۆشداریی دا کە تورکیا بەتەنیا ناتوانێت شەپۆلی نوێی ئاوارە سورییەکان لەخۆبگرێت.
![چەند نەفەرهەڵگرێک ئەو خێزانانە دەگوێزنەوە کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریادا بۆسەر ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب هەڵدێن بۆ ئەو ناوچانەی کەمێک ئهمینترن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/12/23/21608-Syria-fleeing-civilians-600_384.jpg)
چەند نەفەرهەڵگرێک ئەو خێزانانە دەگوێزنەوە کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریادا بۆسەر ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب هەڵدێن بۆ ئەو ناوچانەی کەمێک ئهمینترن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]
![ئەندامانی کڵاو سپییەکان بەدوای رزگاربوواندا دەگەڕێن لەژێر داروپەردووی خانوویهکدا، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە گوندنشینەکانی ئدلیب وێرانکرا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/12/23/21609-Search-for-survivors-600_384.jpg)
ئەندامانی کڵاو سپییەکان بەدوای رزگاربوواندا دەگەڕێن لەژێر داروپەردووی خانوویهکدا، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە گوندنشینەکانی ئدلیب وێرانکرا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]
دەیان هەزار سوری بەرەو سنووری تورکیا هەڵهاتوون لە دوای تووندبوونی بۆردومانەکانی رژێم و روسیا بۆسەر ناوچەی مەعرەت نوعمان لە 16 کانونی یەکەمەوە.
ئەردۆگان وتی: "تورکیا ناتوانێت شەپۆلێکی نوێی ئاوارە لە سوریاوە لەخۆبگرێت" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە زیاتر لە 80,000 کەس لە ئیدلیب هەڵاتوون بۆ ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا.
رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه پێشڕەوییە نوێکانی رژێم و روسیا لە ئیدلیب دوای ئەوە هاتن کە فڕۆکەکانی روسیا بەردەوامبوون لە کردنە ئامانجی باشوری پارێزگاکە یەکشەممە و نۆ مەدەنی کوژران لەکاتێکدا هەوڵیاندەدا لە ناوچەکە هەڵبێن.
پێشڕەویی هاوپەیمانەکانی رژێم
عەساف بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی توانییان پێشڕەویبکەن و کۆنترۆڵی چەندین ناوچەی خۆرهەڵات و باشوری ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب بکەن.
وتی ئەو هێزانە بینراون لە زیاتر له 20 شارۆچکە و گوند پێشڕەوییان کردووە و ئێستا 10 کیلۆمەتر لە شاری مەعرەت نوعمان دوورن، کە یەکێکە لە گەورەترین ناوەنده شارییەکان لە دواهەمین ناوچەی گەورەی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا.
سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی: "ئەم پێشڕەوییە هەوڵێکە بۆ نزیکبوونەوە لە مەعرەت نوعمان."
دانیشتوانی شارۆچکەكهی باشوری ئیدلیب بەکۆمەڵ چوونەتە دەرەوەی ناوچەکە.
بەگوێرەی رێکخراوەکە، زیاتر لە 30,000 کەس ناوچەکەیان لە باشوری ئیدلیب لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەجێهێشتووە. دەوترێت زیاتر لە 40 مەدەنی لە هەفتەی رابردوودا لە ناوچەکە کوژراون.
دانیشتوویهكی ناوچەکە، ئەبو ئەکرەم وتی کارمەندانی شارستانی و گروپە مرۆییە ناوخۆییەکان دووچاری سەختی بوونەوە لە کاتی هێنانە دەرەوەی خێزانەکاندا.
باوکێکی خاوەن پێنج منداڵ، دوای ئەوەی نەیتوانی ئۆتۆمبیلێک پەیدابکات بۆ گواستنەوەی خێزانەکەی زیاتر بهرهو باکور، وتی: "هەمووان بە گشت توانایانەوە هەوڵدەدەن، بەڵام ناتوانن ژمارەیەکی هێندە زۆری خەڵك کۆنترۆڵبکەن."
وتیشی: "هیچ شوێنێک ئهمین نییە. ئەگەر لە ماڵەکانمان بمێنینەوە یان بۆ دەرەوە هەڵبێین، لە هەردوو دۆخدا دەمرین."
شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تەحریر شام
رێکخراوەکە رایگەیاند كه رژێمی سوریا و هاوپەیمانهكانی لە پێنجشەممەوە لە شەڕ و پێکداداندان لەگەڵ تەحریر شام و هاوپەیمانەکانیدا، کە زۆربەی زۆری پارێزگاکەیان کۆنترۆڵکردووە، كه کۆی گشتی 29 شارۆچکە و گوندن.
راشیگەیاند كه چوار ڕۆژ شەڕکردن بووەتە هۆی کوشتنی 110 تووندڕەو، لەگەڵ 77 چەکداری لایەنگری رژێم.
عەساف بە دیارونای وت ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە دەست هێزەکانی رژێم پێکدێن لە ئوم تینە، سەیادی، رەففە، تەل دام، قەترە، حیراکی، قەراتی و هەلوبە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر زەوی کشتوکاڵی.
وتی هەروەها ناوچهی تری وهك ئوم جەلال، رەبیعە، مودەریسە، برینان، شەعرە، خرەیبە، تەل شەیح، فەرجە، ئەبو حیبە، حەران و سیحال.
وتیشی: "ئاوارەبوونی مەدەنییەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و ناوچەی مەعرەت نوعمان بۆ ناوچەکانی نزیک سنووری تورکیا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە."
هاوکاری مرۆیی
عەساف بە دیارونای وت کڵاو سپییەکان یارمەتی ئەو مەدەنیانەیان داوە کە ئۆتۆمبیلیان نییە یان توانای داراییان باش نییە بۆئەوەی بتوانن ناوچەکە بەجێبهێڵن، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلەکانی بەرگری شارستانی بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوچە پارێزراوترەکان.
وتی فڕۆکەکان چەندین جار هەمان ناوچەیان كردۆته ئامانج، ئەمەش ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن و دەرهێنانی رزگاربووانی ژێر داروپەردووهكان سەختتر دەکات و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە چەندین کارمەندی رزگارکەر کوژراون یان برینداربوون.
لەگەڵ بەردەوامبوونی بۆردومانەکاندا، روسیا و چین هەینی ڤیتۆیان بەکارهێنا دژی بڕیارێكی ئەنجومهنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەکرا ببێتە هۆی درێژکردنەوەی یەک ساڵی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ چوار ملیۆن سوری، کە زۆربەیان لە ئیدلیبن.
ههنگاوهكه ترسی ئەوەی دروستکرد کە رەنگە ئەو هاوکارییەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانهوه دابیندەکرێت بوەستێت لە چوونە ناوەوەی بۆ بەشەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە کانونی دووەمەوە، مەگەر بگەنە رێککەوتنێکی دیکە.