ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان سه‌ركرده‌ی نوێی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستنیشانكرد وه‌ك ئه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ماولی سه‌لبی، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی رایگه‌یاند دووشه‌ممه (20 كانونی دووه‌م).
رۆژنامه‌كه وته‌ی به‌رپرسانی دوو ده‌زگای سیخوڕیی وه‌رگرت، بێئه‌وه‌ی ناویان ببات، كه سه‌لبییان له‌قه‌ڵه‌مدا به یه‌كێك له ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی گروپه‌كه و وتیان پێشه‌وایی به‌كۆیله‌كردنی كه‌مایه‌تی یه‌زیدیی ده‌كرد.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاند كه سه‌لبی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشی كردووه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
گروپه تووندڕه‌وه‌كه ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی ناوبرد به سه‌ركرده‌ی نوێی ته‌نها چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی پێشووی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كوژرا له هێرشێكدا له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه له تشرینی یه‌كه‌مدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خستییه سه‌ر لیستی تیرۆریستانی زۆرترین داواكراو له ئابدا و له‌قه‌ڵه‌میدا به‌وه‌ی "ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته جێگره‌وه"ی به‌غدادی و به‌خشیشێكی 5 ملیۆن دۆلاریشی راگه‌یاند بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی.
هه‌ندێك له توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون گروپه‌كه به كوشتنی به‌غدادی خافڵگیر كرا و شوناسی راسته‌قینه‌ی سه‌ركرده نوێكه‌ی به نادڵنیایی مایه‌وه.
ناوێكی نهێنیی نائاشنا
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان، سه‌لبی له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دوای كوشتنه‌كه دیاریكرا و قوڕه‌یشی ناوێكی نهێنی بوو كه بۆ سه‌ركرده باڵاكانی تر و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئاشنا نه‌بوو.
رۆژنامه‌كه له‌قه‌ڵه‌می دا به "كۆنه شه‌ڕكه‌رێكی هه‌مان شێوه‌ی به‌غدادی، كه له دڵسۆزییدا بۆ گروپه‌كه سڵی نه‌ده‌كرده‌وه".
راشیگه‌یاند كه سه‌لبی له خێزانێكی توركمانی عێراقیدا له‌دایكبووه له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و یه‌كێكه له‌و كه‌م كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی گروپه‌كه كه عه‌ره‌ب نین.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، سه‌لبی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆی موسڵه و له ریزه‌كانی داعشدا به‌رزبووه‌وه به‌شێكی به‌هۆی پشتخانه‌كه‌یه‌وه وه‌ك زانایه‌كی ئیسلامی.
راشیگه‌یاند كه سه‌لبی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی دانا كه بوونه هۆی هه‌وڵی جێنۆسایدكردنی یه‌زیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سه‌لبی یه‌كێك بووه له "باڵاترینی ئایدیۆلۆژیسته‌كان"ی داعش و "كۆمه‌كی كردووه به خستنه‌گه‌ڕ و ره‌وایه‌تیدان به رفاندن و سه‌ربڕین و بازرگانیكردن به كه‌مایه‌تی یه‌زیدییه‌وه له باكوری خۆرئاوای عێراق و پێده‌چێت سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپه‌كه‌ش بكات له جیهاندا".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، سه‌لبی له 2004 زیندانیكراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له زیدنانی بوكا له باشوری عێراق كه له‌وێ به‌غدادیی ناسیوه.