به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری ئێزیدییه‌كانی عێراق چوارشه‌ممه (27 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند كه 3,500 ئێزیدی تا ئێستا له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رزگاركراون.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خه‌یری بوزانی، وتی: "كۆی گشتی 3,524 ئێزیدی له‌ده‌ست گروپه تیرۆریستییه‌كه رزگاركراون له‌وكاته‌وه‌ی له 3 ئابی 2014 ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاری شه‌نگالدا."
به دیارونای وت زۆربه‌یان له عێراق یان سوریا ده‌ستبه‌سه‌ربوون و رزگاركراون له‌ڕێی هه‌وڵه زه‌حمه‌ته‌كانی نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه ڕفێنراوه‌كان و به‌رپرسانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
وتی زۆرینه‌ی رزگاربووان ژن و منداڵن، كه پێكدێن له 1,197 ژن و 1,988 منداڵ.
بوزانی وتی 6,417 ئێزیدی بێسه‌روشوێن بوون دوای ئه‌وه‌ی داعش شه‌نگالی داگیركرد، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بازرگانییان پێوه‌كراوه.
وتیشی چاره‌نوسی ئه‌و 2,893 رفێنراوه‌ی ماونه‌ته‌وه هێشتا نادیاره.
هه‌روه‌ها وتی راپۆرته‌كان ئاماژه‌ده‌كه‌ن بۆ بوونی ژماره‌یه‌ك ژنی ئێزیدی و منداڵه‌كانیان له كه‌مپی حۆل له سوریا، كه له ئێستادا هه‌زاران ئه‌ندامی خێزانی داعش له‌خۆده‌گرێت كه له ناوچه‌ی باغوزی سوریا ژیاون پێشئه‌وه‌ی له ئازاردا ئازادبكرێت.
پێده‌چێت رفێنراوه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه فرۆشرابن و له‌نێوان چه‌ندین ناوچه‌دا هاتوچۆیان پێكرابێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ره‌نگه ئێستا له سوریا، توركیا یان ته‌نانه‌ت له عێراق ده‌ستبه‌سه‌ربن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه ناسنامه‌ی 160 چه‌كداری داعشی ئاشكراكردووه كه له 2014 له عێراق ئێزیدییه‌كانیان كوشتووه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تاوانی تر دژیان له داهاتوودا.
سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی داعش، كه‌ریم خان، وتی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێكهێنرا، به‌ڵگه‌ی كۆكردۆته بۆ دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه گومانده‌كرێت تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی یان جینۆسایدیان ئه‌نجامدابێت.
پشتگیریی حكومه‌ت
بوزانی وتی: "هه‌موو ئه‌و [ئێزیدیانه‌ی] ئێمه ئازاد و رزگاریان ده‌كه‌ین له دۆخێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خراپدان. ئێمه ده‌یانگه‌یه‌نینه لای خێزان و خزمه‌كانیان له كه‌مپه‌كان و چاودێری ته‌ندروستییان ده‌كه‌ین و به‌ده‌م پێویستییه‌كانیانه‌وه ده‌چین."
وتی وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كانی عێراق یارمه‌تیی دارایی پێشكه‌شی 1,000 ژنی رزگاربوو كردووه به بڕی دوو ملیۆن دینار (1,680 دۆلار) بۆ هه‌ر یه‌كێكیان و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه رزگاربووی زیاتر ده‌خرێنه سه‌ر لیستی سوودمه‌ندبووانی یارمه‌تییه داراییه‌كه.
بوزانی وتی: "به‌مدواییانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌نجامدا، كه به‌ڵێنیاندا مانگانه‌یه‌ك ببڕنه‌وه بۆ ته‌واوی ئێزیدییه رزگاربووه‌كان، له هه‌ردوو ره‌گه‌ز."
وتی هه‌روه‌ها ده‌شخرێنه نێو به‌رنامه‌كانی بووژانه‌وه و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.