هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: پێده‌چێت داعش كاروباری دارایی بكاته‌ نامه‌ركه‌زی

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنه‌یه‌ك كه‌ له‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م گیراوه، كۆمه‌ڵێك سوری پێشانده‌دات ناو داروپه‌ردووی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌گه‌ڕێن كه‌ رۆژێك پێشتر دژ به‌ سه‌ركرده‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌نجامدرا به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا، له‌ لێواری گوندێكی بچوك به‌ناوی باریشه‌ له‌ پارێزگای ئیدلیب. [عومه‌ر حاج كادور/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنه‌یه‌ك كه‌ له‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م گیراوه، كۆمه‌ڵێك سوری پێشانده‌دات ناو داروپه‌ردووی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌گه‌ڕێن كه‌ رۆژێك پێشتر دژ به‌ سه‌ركرده‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌نجامدرا به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا، له‌ لێواری گوندێكی بچوك به‌ناوی باریشه‌ له‌ پارێزگای ئیدلیب. [عومه‌ر حاج كادور/ئاژانسی فرانس پرێس]

داراییه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) پێده‌چێت له‌ سیستمێكی "ناوه‌ندی"یه‌وه‌ له‌ عێراق و سوریا بگۆڕدرێت بۆ سیستمێكی په‌رشوبڵاوتر دوای كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌یان، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی چوارشه‌ممه‌ (20 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.

یاریده‌ده‌رێكی بواری دارایی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا، مارشاڵ بیلینگسلیا له‌ دوای به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ لوكسمبۆرگ به‌ په‌یامنێرانی وت: "هێشتا ملیۆنان دۆلاریان له‌به‌رده‌ستدایه‌."

وتی چالاكییه‌ داراییه‌كانی گروپه‌كه‌ پێده‌چێت له‌ "مۆدێلێكی ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌ عێراق و سوریا" بگۆڕێت بۆ مۆدێلێكی "په‌رشوبڵاوتر" له‌كاتێكدا گروپه‌كه‌ خۆی راده‌هێنێت له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌یدا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.

به‌غدادی 26 تشرینی یه‌كه‌م كوژرا له‌میانه‌ی هێرشێكی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كه‌ی له‌ باكوری خۆرئاوای سوریا، ئه‌و شوێنه‌ی خۆی تێدا حه‌شاردابوو دوای شكستهێنانی به‌ناو "خه‌لافه‌ته‌كه‌"ی كه‌ رۆژێك له‌ڕۆژان ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی باكوری سوریا و عێراقی گرتبووه‌وه‌.

بیلینگسلیا پێشبینیكرد داعش پشتببه‌ستێت به‌ "كیانه‌ جیاوازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت"، به‌تایبه‌تی له‌ڕێی بڕه‌ پاره‌ی ده‌ستكه‌وتوو له‌ رفاندنه‌كان و به‌زۆر لێسه‌ندنی پاره‌ و ته‌نانه‌ت دزینی مانگا له‌ نێجیریا، كه‌ له‌وێیش ئاماده‌یی هه‌یه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لوكسمبۆرگ نوێنه‌رانی وڵاتانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی پێكه‌وه‌ كۆكرده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دارایی داعش پێكهێنرا، به‌ناونیشانی گروپی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دارایی داعش.

هاوپه‌یمانییه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیتالیا و سعودیه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، پێشوازیكرد له‌ دوو ئه‌ندامی نوێ: مالیزیا و تایلاند. ساڵی دوو جار كۆده‌بنه‌وه‌ له‌ شوێنی جیاواز كه‌ پێشتر راناگه‌یه‌نرێت.

دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا هه‌شت كۆمپانیا و تاكه‌كه‌سی تری زیادكرد له‌ توركیا و سوریا و كه‌نداو و ئه‌وروپا بۆ لیستی سزاكانی به‌تۆمه‌تی پێدانی یارمه‌تی دارایی به‌ داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500