له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) داهاتێكی زۆری كۆكرده‌وه له‌ڕێی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و تاڵانكردنی بانكه‌كان و بازرگانیكردن به كه‌له‌پوور و گه‌نجینه ده‌گمه‌نه نیشتمانیه‌كانه‌وه، كه پێشتر خه‌رجیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێ مه‌یسه‌رده‌كردن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، له میانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیدا له عێراق و سوریا، گروپه‌كه 50 ملیۆن دۆلاری له مانگێكدا ته‌نها به‌هۆی داهاتی به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وت.
داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 500 ملیۆن دۆلاردا له بانكه‌كاندا كاتێك كۆنترۆڵی موسڵی كرد، له‌كاتێكدا 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلاری له بارزگانیكردن به كه‌له‌پووره دیرۆكییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وت.
دوای وه‌ده‌رنانی له‌و ناوچانه‌ی رۆژێك له رۆژان كۆنترۆڵی كردبوون ودوای دووچارهاتنی وازهێنانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی، گروپه‌كه له‌ڕووی ئابورییه‌وه له دۆخێكی خراپدایه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌كانی سه‌ره‌كیی داهاتیه‌وه.
لێكۆڵه‌رانی عێراق به دیارونای وت ئه‌مه وای له گروپه‌كه كردووه به‌دوای سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌دا بگه‌ڕێت له‌ڕێی "شێوازی نه‌ریتی"یه‌وه.
دوای كوژرانی سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا بۆ كاروباری داریی تیرۆریزم، مارشال بیلینگسلیا مانگی رابردوو وتی لایه‌نی ئابوری گروپه‌كه پێده‌چێت بگۆڕێت له سیستمێكی "ناوه‌ندی"یه‌وه بۆ سیستمێكی زیاتر په‌رشوبڵاو.
شاره‌زایه‌كی بواری سیاسه‌ت، ئه‌یاد ئه‌نبار به دیارونای وت چه‌كدارانی داعش به‌زۆری پشت ده‌به‌ستن به تۆڕه نهێنییه‌كانیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جگه له عێراق و سوریا، له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌متر دووچاری چاودێریكردنی تووند ده‌بنه‌وه.
وتی: "گه‌ڕانه‌وه بۆ توندوتیژی، رفاندن، هه‌ڕه‌شه‌كردن و باجی سه‌پێنراو و هاوكاری دارایی، كه شێوازێكی سه‌ره‌تایی په‌یداكردنی پاره‌ن، ده‌كرێت دواهه‌مین سه‌رچاوه‌ی گروپه‌كه بێت، كه زۆربه‌ی زۆری سه‌رچاوه داراییه گه‌وره‌كانی له‌ده‌ستداوه."
داعش به‌دوای ئارامه‌گه‌یه‌كی سه‌لامه‌تدا گه‌ڕاوه له ناوچه‌كانی ئه‌فریقا و ئاسیا كه كه‌لێنی ئه‌منی یان ململانێ‌یان تێدایه، بۆئه‌وه‌ی دووباره ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ناوبراو وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گروپه‌كه تووشی به‌ربه‌ستی زۆر ده‌بێت كاتێك بابه‌ته‌كه دێته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان، له‌كاتێدا سیستمی ئاڵوگۆڕی دراوی جیهانی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌وپێشبردووه بۆ دیاریكردنی ته‌واوی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆریزم، له‌نێویاندا "شێوازه نه‌ریتییه‌كان".
وتی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا چه‌ندین شوێن و كه‌سایه‌تیی ئاشكراكردووه كه یارمه‌تی داراییان پێشكه‌شی گروپه توونده‌ڕه‌وه‌كان كردووه و سامانه‌كه‌یانی سڕكردووه و ئاڵۆگۆڕه‌كانیانی بلۆك كردووه.
وتیشی ئه‌مه رێگریی كردووه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه داعش له ئاڵوگۆڕی داراییه‌وه وه‌ریانده‌گرێت له‌ڕێی رێكخستنی ئه‌و چالاكییانه‌وه كه ده‌كرێت وه‌ك كاری خێرخوازی ده‌ربكه‌ون.
داماڵینی داعش له سه‌رچاوه داراییه‌كانی
شاره‌زای بواری ئه‌منی، جه‌لیل خه‌ڵه‌ف به دیارونای وت سزاكانی ئه‌مریكا داعشیان له سه‌رچاوه داراییه‌كانی داماڵیوه.
وتی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاودێریركردنی سامان و ئاڵوگۆره‌كانی بانك سه‌ركه‌تووبوون له داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه داراییانه‌ی یارمه‌تی پێشكه‌شی تیرۆریسته‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له میانه‌ی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتووبوون له له‌ناوبردنی چه‌ندین بنكه‌ی تیرۆریستان له عێراق و سوریا كه شوێنی پاره‌ی كاش و ناوه‌ندی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و كه‌لوپه‌لی به‌نرخ بوون."
خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه ئه‌و داهاته كه‌مه و هه‌وڵه‌كانی په‌یداكردنی پاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه "ده‌ریده‌خات كه گروپه‌كه له سه‌ره‌مه‌رگدایه و قاسه‌كانی به‌تاڵبووه."
وتی به‌و بارودۆخانه‌ی ئێستاوه، "مه‌حاڵه" داعش بتوانێت بڕه پاره‌ی زۆر كۆبكاته‌وه، له‌كاتێكدا لایه‌نی ئابوریی گروپه‌كه له دۆخێكی خراپدایه و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كانی له له‌قیدان و چه‌كداره‌كانی به‌ده‌ست بێووره‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن.
وتی گروپه‌كه له دۆخێك‌دا نییه بتوانێت ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕكردن ئه‌نجامبدات.
كۆمه‌ڵناس تالیب محه‌مه‌د كه‌ریم به دیارونای وت داعش له پێگه‌یه‌كدایه كه ئێره‌یی پێنابرێت، چونكه پێده‌چێت نه‌توانێت هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجامبدات.
وتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی گروپه‌كه كۆیكردبووه‌وه، كردبوونی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گروپی تیرۆریستی، "به‌ڵام ئه‌م سامانه به‌خێرایی له‌ناوبرا سوپاس بۆ هه‌وڵه نایه‌به‌كانی عێراق و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌ته‌كانی".
وتیشی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ كردنه ئامانجی ئه‌و پارانه‌ی به نایاسایی كۆكرابووه‌وه، به‌رده‌وامه.
كه‌ریم وتی له‌كاتێكدا پێده‌چێت داعش به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داراییدا بگه‌ڕێت، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شوێنپێكانی بشارێته‌وه، چونكه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاودێریركردنی گروپه‌كه به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچووندان.