به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه لاشه‌ی سه‌ركرده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ده‌ریادا نێژراوه، له‌كاتێكدا ورده‌كاریی گه‌رماوگه‌رم بڵاوبووه‌وه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كه بووه هۆی كوشتنی له كۆتایی هه‌فته‌دا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه به ناوی كایلا میوله‌ره‌وه ئه‌نجامدرا، كارمه‌ندێكی كۆمه‌كی مرۆیی ئه‌مریكی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرا و كوژرا، بووه سه‌رتۆپی هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ندین ساڵه‌ی له‌ناوبردنی گروپه توندڕه‌وه‌كه و ئه‌و پیاوه‌ی له پشت پێنج ساڵ له كرده‌وه‌ی تیرۆریستانه‌وه بوو له زۆربه‌ی عێراق و سوریادا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر وتی: "مردنی زه‌برێكی كوشنده‌یه له پاشماوه‌كانی (داعش)."
ناوبراو ستایشی نزیكه‌ی ئه‌و هێزه سه‌دان سه‌ربازه‌ییه‌ی كرد كه به هه‌لیكۆپته‌ر له ئیدلیب دابه‌زین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی ئاڵۆز كه پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی روسه‌كان، كورده‌كان، توركه‌كان و سورییه‌كان هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی رێگریبكرێت له ته‌قه‌كردن له فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا.
فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا، جەنەراڵ مارک میلێی وتی هیچ كام له سه‌ربازه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بریندار نه‌بوون، وێڕای ئه‌وه‌ی له ساتی گه‌یشتنیاندا به شوێنه‌كه تیمه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قه‌یان لێكرا.
میلێی وتی دوو پیاویان وه‌ك زیندانی ده‌ستگیركرد و لاشه‌ی به‌غدادیش گوێزرایه‌وه بۆ شوێنێكی ئه‌مین بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئەی بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی.
ناوبراو وتی: "دوورخستنه‌وه‌ی پاشماوه‌كه‌ی كۆتایی پێهات و به شێوه‌یه‌كی گونجاویش به‌ئه‌نجامدرا." وتیشی ئه‌و كاره ئه‌نجامدرا "به‌گوێره‌ی یاساكانی شه‌ڕی چه‌كداری".
به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتڕاستیكرده‌وه كه لاشه‌ی به‌غدادی خراوه‌ته نێو ده‌ریاوه له شوێنێكی شاراوه، به‌هه‌مان شێوه‌ی ناشتنه‌كه‌ی 2011ی سه‌ركرده‌ی قاعیده ئوسامه بن لادن دوای كوژرانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا له پاكستان.
جله‌كانی ژێره‌وه‌ی به‌غدادی
به‌رپرسێكی كورد وتی زانیاریبه‌خشێك به‌رپرس بووه له پێدانی زانیاری به هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی حه‌شارگه‌كه‌ی به‌غدادی، كه هاوكاریی كردن تا نه‌خشه‌ی ناوه‌وه‌ی شوێنه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدان دیاربكه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی هه‌لی ئه‌وه‌ی بتوانن ناسنامه‌ی به‌غدادی پشتڕاستبكه‌نه‌وه.
راوێژكارێكی باڵای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پۆڵات جان وتی: "له 15 ئایاره‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكی كارده‌كه‌ین بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتن و له نزیكه‌وه چاودێریكردنی به‌غدادی."
جان وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زانیاریبه‌خشێكیان هه‌بووه كه توانیوێتی بچێته ماڵه‌كه‌ی به‌غدادییه‌وه، "به‌شداربووه له ناردنی ورده‌كارییه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌وانه‌ی دابه‌زین، هه‌روه‌ها به‌شداربووه له به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا دوا خوله‌ك".
وتیشی سه‌رچاوه‌كه "جلی ژێره‌وه‌ی به‌غدادی هێناوه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئەی بۆی و بۆ دڵنیابوونی (له سه‌دا سه‌د) كه ئه‌و كه‌سه خودی به‌غدادی خۆیه‌تی".
ئێسپه‌ر وتی: "كوشتنی به‌غدادی جیهان له ده‌ستی تیرۆریزم رزگار ناكات و كۆتاییش به شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كه‌ی سوریا ناهێنێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌س كرد كه "دۆخی ئه‌منی له سوریا به ئاڵۆزی ده‌مێنێته‌وه".
به‌ڵام وتی سه‌ركرده كوژراوه‌كه‌ی داعش "به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌وانه ده‌نێرێت كه گومان له چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و هۆشداریش ده‌داته ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه پێیانوایه ده‌توانن خۆیان حه‌شاربده‌ن".
ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش تیرۆریزمیان دروستكرد. دواتر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هات. هیچ كه‌سێكی عاقڵ بڕوا به‌وه ناكات ئه‌مریكا داعش ده‌كوژێت بۆ پاراستنی خاك؛ ئه‌وه‌یان كرد یان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌مریكای پشتگوێ خست یان پلانێكی تیرۆریستیی تر و سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ناسراوی دیكه‌یان هه‌یه. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
درۆیه‌كی ئه‌مریكی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی مڵۆزمێكی نوێ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت