ئه‌مه‌ریكا سێشه‌ممه (20 تشرینی دووه‌م) باوه‌ڕپێكراوێكی سه‌ركرده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی خسته‌سه‌ر لیستی ره‌شی تیرۆریزم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌رپرسی كاروباری تیرۆریزم له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ناسان سه‌یلس، وتی حاجی عه‌بدولناسر وه‌ك "تیرۆریستێكی جیهانیی تایبه‌تمه‌ند" له‌قه‌ڵه‌مدرا.
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "داعش شكستیهێناوه به‌ڵام به‌ته‌واوی كۆتایی پێنه‌هاتووه. له‌كاتێكدا داعش به‌رده‌وامه له شكسته‌كانی له شه‌ڕه‌كاندا، ده‌بێت ئێمه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی لێببڕین كه به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دراوه، كه دووشه‌ممه عه‌بدولناسری خسته لیستێكی خۆیه‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی سزایان له‌سه‌ره.
ئه‌م دوو لیسته واده‌كات عه‌بدولناسر سامانه‌كه‌ی له هه‌موو جیهاندا سڕبكرێت و گه‌شتكردن و بازرگانیی لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت. ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێگه‌یان پێ‌نادرێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ناوبراودا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه عه‌بدولناسر "چه‌ندین پۆستی رابه‌ریكردنی هه‌بووه له‌ناو داعشدا" له نێویاندا رابه‌رایه‌تیكردنی "كۆمیته‌ی نوێنه‌ر"ی گروپه‌كه، كه راپۆرتده‌ده‌ن به به‌غدادی و "په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی عه‌بدولناسر رابه‌رایه‌تی ده‌كات، "به‌رپرسه له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی داعش و كۆكردنه‌وه‌ی باج و پۆلیسی ئایینی و ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانی و ئه‌منییه‌كان".