كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق یه‌كشه‌ممه (15 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردن و ڕفاندنی ئه‌و چالاكوانانه‌ی به‌شدارییانكردووه له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانیاندا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو، "وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له زنجیره‌یه‌ك تیرۆركردن و رفاندن" كه ئه‌و چالاكوانانه‌یان كردۆته ئامانج كه به‌شدارییان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانیانی به‌غدا و باشوردا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌ویویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به دیارونای وت وه‌زاره‌ته‌كه داوای له كۆمیسیۆن كردووه چاودێری كاره‌كانی بكات "به‌جۆرێك كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاریی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كه بكات".
وتیشی هیواخوازه لیژنه‌كه بتوانێت "ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ستبهێنێت كه ببێته‌هۆی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تاوانباره‌كان تا دادگایی بكرێن".
سه‌رچاوه‌كه وتی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن چه‌ند جارێك داوایان له به‌رپرسانی ئه‌منی كردووه هه‌وڵه هه‌واڵگیری و رێگریه‌كانیان دوو هێنده بكه‌ن له‌پێناو رێگرتن له تاوانی له‌و شێوه‌یه‌دا و كۆتاییهێنان به چالاكیه‌كانی ئه‌و "چه‌تانه".
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد كه كۆمیسیۆن زانیارییه‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكوانانه كۆده‌كاته‌وه كه تیرۆر‌كراون، به‌وانه‌شه‌وه كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان نه‌كردووه.
وتیشی له‌و كاته‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیانپێكردووه له تشرینی یه‌كه‌م كۆمیسیۆن 48 سكاڵای له خێزانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه پێگه‌یشتووه كه هێشتا بێسه‌روشوێنن.
وتی كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌م تیرۆركردن و فڕاندنانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت و ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی عێراق پابه‌نده به رێكه‌وتن و په‌یمانه نێوده‌ڵه‌تیه‌كانه‌وه كه پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌كه‌ن.
چالاكوانن ده‌فڕێندرێن و ده‌كوژرێن
ته‌نها له‌م مانگه‌دا لانیكه‌م پێنج چالاكوان تیرۆر‌كراون.
له 15 كانونی یه‌كه‌مدا میدیای عێراقی رایگه‌یاند كه چالاكوان حه‌قی عه‌زاوی له به‌غدا تیرۆركراوه.
هه‌مان رۆژ، چه‌كداره‌كان چالاكوان محه‌مه‌د جاسم دوجه‌یلیان تیرۆركرد كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه له شه‌قامی فه‌له‌ستین له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
چه‌ند رۆژێك پێشتر، عه‌لی لامی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر رفێندرا. دواتر له به‌ره‌به‌یانی 11 كانونی یه‌كه‌م لاشه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی شه‌عب دۆزرایه‌وه كه شوێنی فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بوو.
لامی به‌وه ناسرابوو كه ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی نفوزی ئێران بووه له عێراق و به‌شێوه‌یه‌كی بوێرانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران گرتووه.
هه‌روه‌ها چالاكوان فاهم تائی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه له پارێزگای كه‌ربه‌لا تیرۆركرا.
تائی به‌ئاشكرا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه هه‌ڵمه‌تێكی له‌ناوبردنی چالاكوانه عێراقیه‌كانیان ده‌ستپێكردووه، له‌نێویاندا موهه‌نه‌د كه‌عبی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخستنی كه‌ربه‌لا بووه بۆ چالاكوانیی مه‌ده‌نی.
له سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌مدا، چالاكوان زه‌هره عه‌لی سوله‌یمان تیرۆركرا پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تاوانبارانی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و ئه‌شكه‌نجه‌درا. ئه‌م ژنه 19 ساڵه چالاكبووه له دابینكردنی خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌تایی پزیشكیدا بۆ خۆپیشانده‌ران.
چالاكوانه‌كانی دیكه، له‌نێویاندا ئه‌مجه‌د ده‌هامات، عه‌دنان روسته‌م، حسێن عادل و هاوسه‌ره‌كه‌ی سارا تاڵیب له ڕووداوی پێشتردا كوژراون، ئه‌مه جگه له رفاندنی تر و هه‌وڵی شكستخواردوی تیرۆركردن.
'به‌كرێگیراوانی ئێران' له پشت كوشتنه‌كانه‌وه‌ن
سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و په‌رله‌مه‌نتاری پێشوو، عومه‌ر عه‌بدولستار، "به‌كرێگیراوانی ئێران"ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌پشت تیرۆركردن و رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه بن كه ده‌كرێنه سه‌ر سه‌ركرده و چالاكوانه‌كان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا.
عه‌بدولستار به دیارونای وت: "ئه‌م به‌كرێگیراوانه له خۆپیشاندانه‌كان ده‌ترسن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان وپرۆژه‌ی ئێرانی بۆ جڵه‌وكردنی عێراق. ئه‌وان پێیانوایه كه له‌ڕێی كردنه ئامانجی چالاكوانانه‌وه سه‌ركه‌وتووده‌بن له خامۆشكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا."
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه هه‌ر جارێك كه میلیشیاكان زه‌بروزه‌نگه تاوانكارانه‌كانیان زیادده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ران پێداگرتر و سوورتر ده‌بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانیان."
عه‌بدولستار وتی فه‌رمانده‌ی لیوای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و "فه‌رمانده ئێرانیه‌كانی دیكه و به‌كرێگیراوانیان ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و راستیه‌ی كه هیچ كه‌س پشتگیری ئه‌جێندا خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌وان ناكات".
وتیشی: "عێراقیه‌كان له‌ڕێی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت و گوێڕایه‌ڵی هیچ لایه‌نێك نه‌بن."
عه‌بدولستار داوای له عێراق كرد هه‌ڵوه‌ستێكی پته‌ویان هه‌بێت دژی ئه‌و "چالاكیه تاوانكاریانه"ی میلیشیاكان و كۆتاییهێنان به‌و پێشێلكاریانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
شرۆڤه‌كاری سیاسی، ئه‌حمه‌د شه‌وقی بۆ دیارونای پشتڕاستكرده‌وه كه میلیشیاكانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراویان ئه‌نجامداوه بۆ تۆقاندنی خۆپیشانده‌ران.
وتی: "پاش شكستهێنانیان له كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان، به‌كرێگیراوانی ئێران له عێراق ده‌ستیانكردووه به زیادكردنی تووندوتیژی له‌ڕێی له‌ناوبردنی ده‌ستبژێری خۆپیشانده‌ره چالاكوانه‌كان یان رفاندن و ده‌رهێنانیان له خۆپیشاندانه‌كان."
شه‌وقی وتی ئه‌م تاكتیكانه "شكستیان هێناوه" و "خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن كه داوای كۆتاییهێنان به نفوزی رژێمی ئێران و ئه‌و میلیشیانه ده‌كه‌ن كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی سوله‌یمانیدان".
وتیشی: "هیچ هێزێك ناتوانێت رێ له‌م داواكاریه جه‌ماوه‌رییانه بگرێت."