پۆلیس و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان چوارشه‌ممه (11 كانونی یه‌كه‌م) كوژرانی سێیه‌مین چالاكوانی دژه حكومه‌تیان له عێراق راگه‌یاند له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژدا، له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان میلیشیاكان تۆمه‌تبارده‌كات به كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی چڕی بێسه‌روشوێنكردن له وڵاتێكدا كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئێران كه خراونه‌ته ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، نفوزی زیادبووی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی هاوڕێكانی، ته‌رمی باوكێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵه، عه‌لی لامی، كه خاوه‌نی پێنج منداڵه، له نیوه‌شه‌ودا دۆزرایه‌وه كه گوله به سه‌رییه‌وه بوو. وتیشیان ناوبراو چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هاتبووه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی به‌شداریبكات له خۆپیشاندانه‌كاندا.
سه‌رچاویه‌كی پۆلیس وتی هێرشكاره‌كان چه‌كی بێده‌نگكراویان به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا پسپۆڕانی بواری لێكۆڵینه‌وه وتیان لامی سێ گوله‌ی پێوه‌نراوه.
پایته‌ختی عێراق و باشوره‌كه‌ی كه زۆربه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن زیاد له دوو مانگه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه حكومه‌ت به‌خۆوه ده‌بینن كه تێیدا زیاتر له 450 كه‌س كوژراون و 25,000 برینداركراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له به‌رپرسانی عێراق كرد ئه‌نجامده‌رانی زنجیره‌یه‌ك تاوانی كوشتن و رفاندنی چالاكوان و خۆپیشانده‌ران به سزای خۆیان بگه‌یێنن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا كه چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌و گروپانه‌ی ناسراون به 'میلیشیا'، 'لایه‌نی نه‌زانراوی سێیه‌م'، 'یه‌كه چه‌كداره‌كان'، 'له‌یاساده‌رچووان' و 'هه‌لپه‌رستان' به‌رپرسن له كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و رفاندنی خۆپیشانده‌ران."
"ئه‌م كرده‌وانه كه‌شێكی رق و توڕه‌یی دروستده‌كه‌ن. حكومه‌ت ده‌بێت به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ئه‌و گروپانه ئاشكرابكات كه به‌رپرسیارن و ئه‌نجامده‌رانیش به سزای خۆیان بگه‌یێنێت."
رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی، تۆڕێك له گروپی چه‌كدار كه به فه‌رمی خراوه‌ته ریزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، كه‌وتۆته به‌ر لێرووردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر.
حه‌شدی شه‌عبی، كه له 2014 دامه‌زرا، پێكدێت له به‌شێكی زۆری یه‌كه شیعه‌كان، كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیده‌كرێن.
له‌دوای هێرشێكی دژ به خۆپیشانده‌ران له به‌غدا له كۆتایی هه‌فته‌دا كه بووه هۆی كوشتنی 24 كه‌س، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز، فه‌رمانی به پیاوه‌كانی كرد له خۆپیشاندانه‌كان دووربكه‌نه‌وه، كه به‌جۆرێك ئه‌مه لای خۆپیشانده‌ران وه‌ك دداننان به تاوانباری بینرا.
له 1 كانونی یه‌كه‌مه‌وه، خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی باشور رۆژانه بێسه‌روشوێن ده‌بن. به‌رپرسان ده‌ڵێن نه‌یانتوانیووه ئه‌نجامده‌ران بدۆزنه‌وه.