سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وتیان شاره‌كانی باشوری عێراق خۆپیشاندانی زیاتریان به‌خۆیانه‌وه بینی رۆژی سێشه‌ممه (10 كانونی یه‌كه‌م) له‌كاتێكدا ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له 1 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیانپێكرد به‌بێ وه‌ستان به‌رده‌وامن.
پۆلیس رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو چوار ته‌قینه‌وه كه تاڕاده‌یه‌ك له یه‌ك كاتدا روواندا و باره‌گاكانی دوو میلیشیای چه‌كداری هه‌واداری ئێرانیان كرده ئامانج، شاری عه‌مماره‌ی باشوریان هه‌ژاند.
پۆلیس رایگه‌یاند: "سێ ڕومانه‌ی ده‌نگی دوو باره‌گا و خانووی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌قیان كرده ئامانج و بۆمبێكی چێندراویش خانووی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نساره‌ڵا عه‌وفیه‌یان كرده ئامانج.
عه‌سایب ئه‌هل حه‌ق یه‌كێكه له به‌هێزترین میلیشیاكانی ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه بریتیه له تۆڕێك له گروپی چه‌كدار كه یه‌كێكی تر له‌وانه ئه‌نساره‌ڵا عه‌وفیه‌یه.
سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان وتیان سێ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه برینداربوون.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ساڵی 2014 به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دروستكران پاش ئه‌وه‌ی روبه‌رێكی فراوانی باكوری عێراق و سوریای هاوسێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتوون له میلیشیای جیاواز كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان، هێرشه‌كان بۆیه دژی ئه‌و گروپانه ئه‌نجامدران له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به ئێرانن، كه نفوزی به‌رده‌وام له به‌هێزبووندایه له عێراق، به‌تایبه‌تی له‌ڕێی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كه له‌مێژه ڕاهێنانیان پێده‌كه‌ن و هاوكاری داراییان ده‌كه‌ن.
گروپه چه‌كداره‌كان به تووندوتیژی تۆمه‌تبارده‌كرێن
هێرشه‌كانی سێشه‌ممه هه‌ر زوو دوای ئه‌و خوێن ڕشتنه هاتن كه ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی عێرای گرته‌وه، دواهه‌مینیان كوشتنی 24 كه‌س بوو، له‌نێویاندا چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیس، له ئێواره‌ی هه‌ینیدا له ناوه‌ندی به‌غدا.
ده‌وڵه‌ت و خۆپیشانده‌ران په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پیاوانی چه‌كدار ڕاده‌كێشن كه تووندوتیژیه‌كانیان ئه‌نجامداوه و له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند ئه‌سته‌مه ئه‌وانه بدۆزرێنه‌وه كه تاوانه‌كانیان ئه‌نجامداوه، خۆپیشانده‌ران په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ قه‌واره‌كانی سه‌ر به ئێران ڕاده‌كێشن.
له 1 تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشور ته‌نراونه‌ته‌وه به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی گه‌نده‌ڵی، خراپی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان، نه‌بوونی كار و ده‌ستێوه‌ردانی دركپێكراوی سیاسیی ئێران.
زیاتر له 450 كه‌س كوژراون و 20,000 كه‌سیش برینداربوون له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه بێوێنه‌یه ده‌ستیپێكردووه و داوای نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌رانی چه‌ندین شاری باشور رۆژی سێ شه‌ممه په‌یوه‌ندییانكرد به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری دیكه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه، كه بۆته ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان له پایته‌خت.
چالاكوانێكی خه‌ڵكی ناسریه‌ی بزووتنه‌وه‌كه، حه‌یده‌ر كازم، وتی: "ئێمه هاتووین بۆئه‌وه‌ی پشتگیری براكانمان بكه‌ین له به‌غدا."
به‌خودا، نه‌فره‌ت له عه‌سائیب و نه‌فره‌ت له ئێران! ئه‌وانه گه‌وادن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت