دادگایه‌كی عێراقی سێشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دوو كارمه‌ند ده‌ركرد كه تاوانبارن به كوشتنی خۆپیشانده‌ران له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌تدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سێشه‌ممه، دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانه‌كان دوای ئه‌وه ده‌ركران كه شایه‌تحاڵه‌كان له دژی دوو كارمه‌نده‌كه لێدوانیان داوه به‌وه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه له شاری كوت له خۆرهه‌ڵات.
لانیكه‌م 100 كه‌س كوژران و زیاتر له 4,000 كه‌سیش برینداربوون له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا له ده‌ستپێكی تشرینی یه‌كه‌مدا.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه رایگه‌یاند كه پیاوی باڵای ئایینی، عه‌لی سیستانی هه‌ینی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد له خۆپیشاندانه‌كان.
نوێنه‌رێكی پیاوه ئایینییه‌كه له میانه‌ی رێوڕه‌سمێكی ئایینی‌دا له شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا وتی ناوبراو داوای له حكومه‌ت كرد "ئه‌و چه‌كدارانه بدۆزێته‌وه كه فه‌رمانی تهقهكردنیان له خۆپیشاندران داوه، جا سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بن".