هه‌واڵه‌كانی عێراق
وزە

پشتیوانیی ئەمنی دەنێردرێت بۆ پاڵاوگەی سینیە لە پارێزگای سەلاحەدین

خالید تائی

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك کە لە پاڵاوگەی سینیە دروستبوو دوای ئەوەی لە 29 تشرینی دووەم بە موشەك هێرشی کرایە سەر. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای نەوتی باکور]

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك کە لە پاڵاوگەی سینیە دروستبوو دوای ئەوەی لە 29 تشرینی دووەم بە موشەك هێرشی کرایە سەر. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای نەوتی باکور]

هێزی ئەمنیی زیاتر نێردران بۆ پاراستنی پاڵاوگەی سینیە لە باکوری سەلاحەدین دوای ئەوەی بە هاوەن لێیدرا لە رۆژی یەکشەممە (29 تشرینی دووەم) کە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێك، وتەبێژێکی ئەمنی وتی.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

ئەفسەرێکی راگەیاندنی بەڕێوبەرێتی پۆلیسی وزە، نەقیب عەلی مالیکی بە دیارونای وت: "ئەو وێستگەیەی پاڵاوتنی نەوتی خاو لە قەزای بەیجی شەوی یەکشەممە هێرشی کرایە سەر بە دوو گولەی هاوەن کە لە شوێنێکی نەناسراوەوە تەقێنرابوون."

وتی: "یەکێك لە گولەکان نەتەقیەوە، بەڵام دووەم دای لە تۆڕێکی بۆرییە نەوتەکانی نێو پاڵاوگەکە و ئاگری تێبەردا."

بەڕێوبەری پۆلیسی وزە، لیوا غانم حسەینی، بەدواداچوون بۆ هەوڵەکان دەکات بۆ چاودێری و پاراستنی ناوچەکانی دەوروبەری پاڵاوگە نەوتیەکان لە قەزای بەیجی لە پارێزگای سەلاحەدین لەم وێنەیەدا لە 13 نیسان. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی وزە]

بەڕێوبەری پۆلیسی وزە، لیوا غانم حسەینی، بەدواداچوون بۆ هەوڵەکان دەکات بۆ چاودێری و پاراستنی ناوچەکانی دەوروبەری پاڵاوگە نەوتیەکان لە قەزای بەیجی لە پارێزگای سەلاحەدین لەم وێنەیەدا لە 13 نیسان. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی وزە]

وتی: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پاڵاوگەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەیجی بەپەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، دوای گرتنەوەی تەوژمی سوتەمەنییەکە، توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن."

وتیشی ئەم هەوڵانە رێگربوون لەوەی ئاگرەکە بڵاوببێتەوە بۆ تەنکیە نەوتیەکان، "هەربۆیە رێگربوون لە هەر زیانێکی جددی".

مالیکی سێشەممە وتی: "پاڵاوگەکە تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم لەکارکەوت دوای هێرشەکە و ئەمڕۆ لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ کارمەندانی هونەری لەوێ، کە پشتڕاستیانکردەوە زیانەکەیان چاککردۆتەوە."

'رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش بە هێز'

هێزێکی زیادە لە پۆلیسی وزەی بەڕێوبەرێتی نەوتی باکور نێردرا بۆ باشترکردنی ئاسایشی پاڵاوگەکە بە فەرمانی بەڕێوبەری پۆلیسی وزە، لیوا غانم حسەینی.

مالیکی وتی هەروەها ئەمنییەت لە پاڵاوگەی بەیجی باشترکرا، کە نزیکە لەو پاڵاوگەیەی هێرشی کرایە سەر.

هەماهەنگی بەهێزکرا لەنێوان پۆلیسی وزە، کە بەرپرسە لە پاراستنی دەستگا نەوتیەکان و سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبیدا، کە بەرپرسن لە پاراستنی ناوچەکانی دراوسێیان.

مالیکی وتی زۆربەی دانیشتوان کە لەم ناوچانە ئاوارەبوون لەکاتی قۆناغی داعشدا، هێشتا نەگەڕاونەتەوە بەهۆی هەڕەشەی بەردەوامەوە.

وتی ئەو هێرشانەی سەرچاوە نیشتمانیەکان دەکەنە ئامانج زیاتر بوون لەم چەند مانگەی دواییدا، لەبەرئەوەی داعش ناتوانێت شەڕی هێزەکانی عێراق بکات بەشێوەیەکی راستەوخۆ و لە دۆخی لاوازی ئێستای خۆیدا.

وتیشی هاوکات هێزەکانی عێراق رووبەڕووی پاشماوەکانی داعش دەبنەوە بە هێز لە سەلاحەدین و پارێزگاکانی دیکە و "توانیویانە زەبرێکی کوشندەیان لێبدەن".

حکومەتی عێراق سێ ساڵ لەمەوبەر پاڵاوگەی سینیەی خستەوەکار دوای چاککردنەوەی ئەو زیانەی داعش لێیدابوو، کە ناوچەکەی لە 2014 گرت.

پاڵاوگەکە، کە لەمڕۆدا بە توانای 20,000 بەرمیل لە رۆژێکدا کاردەکات، پێداویستیی خەڵکی ناوچەکە بۆ بەرهەمە نەوتیەکان دابیندەکات، جگە لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500